سمکۆ ئەحمد ھونەرمەندیکی شێوەکاری کوردە، ماوەی ١٥ ساڵە کار لە سەر ھونەری شیوەکاری دەکات، ئەو تاکە کوردە کە ھونەری لەولاتی یابان دەکات، ھەولیر دیمانەیەکیدا چەند پرسیاریکی ئاراستە کردووە،
سەرەتا ئەتوانین بزانین ھۆکاری چی بوو رووت لە ولاتی یابان کرد ؟
من لە گەڵ رێکخراوی شنە بای ئاشتی یابانی کار دەکەم و لە گەڵ ئەوانیشدا ھاتووم بۆ یابان لەساڵی ١٩٩٦، من وەک ئەندازیارێکی مەدەنی ھاوکاری ئاوارەکان دەکەم لە دیزاینی کامپ و قوتابخانە و جادە بان لە چەندین وولاتی جیاوازدا، وەکو کۆسۆفۆ، ئەلبانیا، سیرالیون و لایبریا لە ئەفریقاو ھەروەھا ئەفغانستان و پاکستان و زۆر وولاتی دی کە جەنگ یان کارەساتی سروشتی ویرانی کردبوون ، لە ھەموو شوێنێ ئاسمان شینە، من لەو زەویە حەزینانەی کەبۆیان دەچم، ھەست بەوە دەکەم ئازارەکان یەک شتن، بەڵام زمانی تەعبیرەکان جیاوازن، ئامانجی من لەو وڵاتانەی بەخۆبەخش کارم تیا کردوون تەنھا لایەنە مرۆڤایەتیەکەی کە کامەرانی بە رۆحم دەدات.
سەرەتا چۆن بوو کە بریارت دا ھونەری شیوەکاری ھەلبزیری ؟
کاتێک منداڵ بووم لە ڕۆژێکی بەفراویدا لە سلێمانی باوکم بەجێی ھێشتین بۆ ئەبەد، دوای مردنی چەند بۆیاغێکی قۆنەرەکانی بەجێھێشت کە رەنگەکانی ڕەش و قاوەیی و زەرد بوون منیش بۆ یەکەمجار بەو بۆیاخانە وێنەیەکم کێشا، ئەو کاتە ئەو بۆیانە تەنھا بۆیاخ بوون دەستم بیانگاتێ، ئەو رۆژە تۆۆی خۆشەویستیم بۆ ھونەری شیوەکاری دۆزیەوە و تە ئەمرۆش لە مشتما ھەلمگرتوون، چونکە بۆنی بەفرو و باوکمیان لێدێت.
ئاستی ھونەری شیوەکاری لە کورستاندا جیاوازی لە چاو ھونەری شێوەکاری لە یابان چییە ؟
ھونەری شێوەکاری یابان ستایڵێک و چێژێکی جیاوازن لەوەی لە کوردستان ھەیە، من ناتوانم ئاست بەراورد بکەم بەس دوو شتێ جیاوازن و ھەریەکەیان رەنگدانەوەی کەلتوور و بیرکردنەوەیەکی جیاوازن.
تا ئێستا چەند شانۆگەریت کردۆتەوە لەسەر ھونەری شیوەکاری و رای خەڵکی یابان جۆنە بەرامبەر بە کارەکانت ؟
من تا ئێستا ١٥ پێشانگای تایبەت و نزیکەی ٥٥ پیشانگاو بینالێ جیھانیش بەشداربووم لەوانە جالا بینالێ لە مۆزەخانەی تۆکێۆ مێترۆپۆلیتان ، ھەرواھا گەورەترین بینالێ لە کیشوەری ئاسیا کە ئەویش کوانجو بینالێ لە وولاتی کۆریا. من بە حوکمی ئەوەی بە تەنیام لە یابان ئەرکی ناساندنی ھونەری کوردی لە رێی تابلۆکانمەوە راستەوخۆ لەسەر شانی خۆمەوە، من لەڕیی کەناڵ و تەلەفزیۆنەکانی یابان و پیشانگاکانی خۆم، دەنگی کوردستانم گەیاندۆتە ملیونەھا بینەری ئەم وولاتە. من جگە لە کارەکانی خۆم تا ئێستا کاری زیاد لە ١٠٠ ھونەرمەندی کوردم داوەت کردوە بۆ جالا بینالێ، کە ڕیکخراەوەیەکی یابانیە نێوەنەتەوەی ھونەریە من ئەندامی دەستەی بالای ئەم رێکخراوەم و لیپرسراوی خۆرھەڵاتی ناوەراست و ئەمریکای لاتین م، ھەروەھا من لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆمەلەی ھونەری باران م دامەزراندو نزیکەی ٥٠٠ ئەنداممان ھەیە لەسەرتاسەی جیھاندا و فیستیفالی ھونەری ئەنجام دەدەین ھەم لە یابان و ھەم لە دەرەوەی یابان.
ھەست ناکەیت لە کورستانی خۆمان کەمتر گرنکی بەم ھونەرە ئەدرێت؟
ھونەری شیوەکاری لە کوردستاندا لە ھەموو بوارەکانی تری ھونەر کەمتر بایەخی پێدراوە و تاکی کورد زیاتر ئالوودەی ھونەری مۆسیقاو گۆرانین یان ئەدەب و شیعر. بە رای من ئەم سەدەیە سەرەتای مێژووی ھونەری شیوەکاریە لە کوردستان و ، ھونەری شیوەکاری مێژویەکی دووری نیە لای خۆمان.
لەگەل ئەو بوومەلەرزەیەی کە کە لە ولاتی یابان ھات تا چەند زیان بە کارەکانت کەوت؟
بەداخەوە رۆژی ١١-٣-٢٠١١ بوومەلەرزەیەک کە بە گەورەترین دەژمیردرێت لە یابانی داو ھەندێ شوێنی خاپوور کرد، بەس خۆشبەختانە تۆکیۆ زەرەری زۆری پێنەگەیشت، کارەکانم لە تۆکیۆ ئەمینن بەس من کەسانێکی زۆر لە یابان تابلۆکانیان کڕیوم و لە مالەکانی خۆیاندا ھەلیان واسیوون، و لە و ناوچەی بوومەلەرزەکە و سونامیەکە ویرانی کردن منیش تابلۆکانم لە ناو جوون .
ھەوڵت نەداوە کارەکانت لە کوردستان نمایش کەیت ؟
من دواجار کە پێشانگام کردوە لە کوردستان ساڵی ٢٠٠٣ بوو پێش ئەوەی جەنگ دەستپێبکات لە نیوان ئەمەریکاوعیراقدا ئەوکاتە بە کاری ئیسانی گەرابومەوە لەگەڵ رێکخراوی شنەبای ئاشتی یابان، لە دوای ئەوەو بوارم بۆ نەرەخساوە. ھیچ پێشنیارێکیشم بۆ نەھاتوە لە کوردستانەوە کە بانگھیش کرابم کە جالاکی لە کوردستان ئەنجام بدەم.
جگە لە کاری شێوەکاری لە ژیانی ڕۆزانەت بە جییەوە خەریکی ؟
من وەکو پێشتر ووتم من وەکو ئەندازیارێکی مەدەنی کار دەکەم لە یابان و دوای ئەوەشی ماجستێرم خۆێند ھەر لەم بوارەدا لە زانکۆکانی یاباندا لێکجەر دەلێمەوە لەسەر ئیمیرجنسی بپرۆجێکت مەنەجممێنت. ھەرەوە ھا ئەندامی رێکخراوی ئینسانی شنەبای ئاشتی یابانم لە ئۆفیسی تۆکیۆ.
تاوەکو ئیستا زمارەی تابلۆکانت جەندە ؟
تائیستا پتر لە ٢٠٠ تابلۆم نیگار کێشاوە. و ٤ کوراسەی ھونەریشم بە چاپ گەیشتوە لە یابان و ئەمریکا.
بۆ زیاتر سەبارەت بە کارەکانم دەتوانن سەردانی سایتەکەم بکەن:
www.simko-art.com
دوایین پرۆزەی بەریزتان جییە
دوا پرۆژەم بە چاپگەیاندنی کوراسەیەکی ھونەریە لە یابان بۆ ٢٢ ھونەرمەندی کوردو بیانی بەس لەبەر نەبوونی سپۆنسەر کارەکەمان تۆزیک گران بوە، گەر کوردستان ئامادەیە ھاوکارمان بێت ئێمە کامەران دەبین.
ئاریان