کورتە فیلمی ( هەنگاوەکانی مەرگ ) لە دەرهێنانی پێشڕەو نەبەرد جارێکی تر لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق خەڵاتی پێدەبەخشرێت. هاوکات کورتە فیلمی ( ئاوس ) کە لە دەرهێنانی ( شێرزد هیدایەت ) ە و لە وێنەگەرتنی ( پێشڕەو نەبەرد)ە وەک یەک دەبنە خەڵاتی باشترین فیلمی ئەو فیستیڤاڵە.
ئەوەی شایانی باسە لە نێو هەموو فیلمەکانی بەشداربووی سەرتاسەری عێراقدا تەنها ئەم دوو فیلمە کوردییە لە کوردستاندا دەبنە خاوەنی هەردوو خەڵاتی ( درع و ڕێزلێنان ).