سێساڵێک ده‌بێت له ڕێکخراوو نیقابه هونه‌ریه‌کانی به‌ریتانیادا هونه‌رمه‌ندانی سینه‌مایی سیمیناری هاوبه‌ش دروست ده‌که‌ن که چه‌ند که‌سێک باس له‌چه‌ند کێشه‌یه‌کی سه‌رده‌می سینه‌مای به‌ریتانی ده‌که‌ن به کورتی و ماوه‌یه‌کی باش جێ‌دێڵن بۆ بینه‌ران تا پرسیار‌و گفتۆگۆ دروست بکات . هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچکه‌و پڕۆسێسه به‌میوانداری و بانگهێشت کردنی ( ڕێکخراوی سهربهخۆو دیموکراسی ئافره‌تانی کورد له بێرگن – Demokratisk Kurdisk Kvinneforeining Selvsfendig) که خاتوو( شیلان شۆڕش ) به‌سه‌رکه‌وتوویی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له‌گه‌ڵ ( ڕێکخراوی چاک – Kurdocice Watch – Chak ) له ئۆسلۆ که کاک( ڕه‌فیق غه‌فوور) له‌گه‌ڵ کۆمیته‌یه‌کی چالاکدا ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه و به‌یارمه‌تی وه‌زاره‌تی کرێکاران و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تێکه‌ڵ بوون و ههمهجۆرهیی نه‌رویژی (The Directorate of Integration and Diversity (IMDi) )( Ministry of Labour and Social Inclusion) هونه‌رمه‌ندانی کورد ( ڕزگار که‌ریم سه‌عید و چیمه‌ن ڕه‌حیمی )( له بهریتانیاوهو ( زاهیر ڕه‌ش) له سویده‌وه میوانی وڵاتی نه‌رویژ بوون و ئافره‌ت له سینه‌ماو شانۆدا باسه‌کانی ئه‌م سیمیناره بوو ..
له‌هه‌مان کاتدا له‌شاری ئۆسلۆ و بیرگن ئه‌م سیمیناره سازکراو فیلمێکی کورت به‌ناوی ( سزا) لێدرا که له نوسینی( چیمه‌ن ڕه‌حیمی و تۆبی نۆروه‌ی) بوو که له‌ده‌رهێنانی خاتوو( چیمه‌ن ڕه‌حیمی) بوو شایانی باسه سیمیناره‌کان به‌م شیوه‌یه بوون :- هونه‌رمه‌ند ڕزگار که‌ریم سه‌عید ده‌رباره‌ی ( ڕۆڵی ئافره‌تان له‌سینه‌مای ئه‌مه‌ریکی و کوردی‌دا) دووا که په‌نجه‌ی خسته سه‌ر ڕۆڵی به‌کارهێنانی خراپی ئافره‌ت و که‌مکردنه‌وه‌ی له پێش کامێرا‌و پشت کامێراوه له هۆلیوودو ته‌له‌فزیۆنه‌کان و میدیای ئه‌مه‌ریکیدا و چه‌ند نمونه‌یه‌کی هێنایه‌وه له ساڵانی 1932 تا 1959 که سینه‌مای ئه‌مه‌ریکی مه‌سه‌له‌ی نێرینه‌و مێینه‌یی به‌شیوه‌یه‌کی ناقۆڵا پیشکه‌ش کردووه‌و له‌سه‌ر ڕۆڵی ئافره‌تان و گرنگی دان به ڕۆڵی پیاوان و کوڕه ئازاکه له سیناریو کاره‌کاندا هه‌رده‌م زوڵمی له ئافره‌تان کردووه.. و خاتوو چیمه‌ن ڕه‌حیمی ده‌رباره‌ی ( بۆچی ئافره‌تان ناگه‌نه پله‌ی ده‌سته‌ڵات) دووا باسی له‌وه کرد که ته‌نها ئافره‌تی کورد نیه توشی کێشه‌و لێدان و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌بێت که له وڵاتێکی دیموکراسی پێشکه‌وتووی وه‌ک به‌ریتانیادا هه‌ر له 4 ئافره‌ت یه‌کێکیان توشی شه‌ڕوشۆڕی ناو خێزان و لێدان و ئه‌زیه‌ت ده‌بن بۆیه له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا په‌یکه‌ری 27 ئافره‌تیان دانا له ناو شاری له‌نده‌ن که هه‌ر هه‌موویان به‌ده‌ستی مێرد‌و براده‌رو خزمانیان کوژراوون ، پاشان باسی له‌وه کرد که ته‌نانه‌ت له‌م وڵاته پێشکهوتوانهشدا ڕێگا ناده‌ن به ئافره‌تان بگه‌نه پله‌یه‌کی به‌رزی ده‌سته‌ڵات و پاشان هونه‌رمه‌ند ( زاهیر ڕه‌ش) ده‌رباره‌ی ( ئافره‌ت و شانۆ) دوا که کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی کچان ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بووه له‌به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی هونه‌ری شانۆدا له کوردستان له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و کێشه‌کانی ئافره‌تان بریتی بوون له :- خێزان و کۆمه‌ڵگای باوک سالاری و ڕه‌گێکی قوڵی هه‌بووه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بۆ به‌شداری نه‌کردنی ئافره‌ت له شانۆدا و ده‌وڵه‌ت هاوکار نیه بۆ به‌شداری کردنی ئافره‌ت له‌شانۆدا و ئافره‌تانیش خۆیان حه‌زیان به ئاماده‌گی نه‌بووه له بواری شانۆدا و ئایین جێی به هه‌موو کایه‌کانی تر گرتووه‌و له‌ق کردووه له‌بری شانۆ، دین و سیاسه‌ت چۆته ژیانه‌وه.. باسی کورته‌یه‌کی مێژوویی به‌شداری ئافره‌تانی کرد له شانۆی جیهانیدا له یۆنان و ڕۆمانه‌کانه‌وه .. شایانی باسه سیمیناره‌که‌ی شاری ئۆسلۆ کاک (ڕه‌فیق غه‌فوور) بردی به‌ڕێوه‌و کۆمه‌ڵێک له هونه‌رمه‌ندانی میوزیک و ته‌شکیلی و سینه‌مایی و خه‌ڵکیکی به‌رچاوی باش ئاماده‌ی سیمیناره‌کان بوون له‌شاری ئۆسلۆو سیمینار‌و باسه‌کان نزیکه‌ی دوو کاتژمێرو نیوی خایاند هه‌روه‌ها بۆڕۆژی دووای له‌شاری بێرگن خاتوو ( شیلان شۆڕش ) کۆڕه‌که‌ی گێڕا‌و کۆمه‌ڵێک لاوی کورد‌و عه‌ره‌ب و چه‌ند ئافره‌تێکی نه‌رویژی چالاک ئاماده‌ی کۆڕه‌ک بوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێکی باش و نزیکه‌ی سێ کاتژمێری خایاند .. شایانی باسه له هه‌ردوو شاری ئۆسلۆو بێرگن کۆمه‌ڵێک ئافره‌تی نوسه‌رو ناوداری نه‌رویژی ئاماده‌ی سیمیناره‌کان بوون. ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌ک که جێگه‌ی پرسیار بوو له‌لای نه‌رویژیه‌کان ئه‌وه بوو که باسه‌کان جۆراو جۆر بوون و که باسیان له‌ڕۆڵی ئافره‌ت ده‌کرد له سینه‌ماو شانۆ‌و ده‌سته‌ڵاتدا و فیلمه‌که‌ش باسی له کوشتنی کێژێکی کورد ده‌کرد له به‌ریتانیا بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه ڕوون کرایه‌وه که ئه‌م جۆره له سیمیناره‌کان وۆرک شۆپێکی سیسته‌می به‌ریتانیه‌و ئێمه‌ی کورد ده‌مانه‌وێت ئه‌و ڕێچکه دوور‌و درێژ‌و بێ تاقه‌ت که‌ره‌ی سیمیناره 3 کاتژمێریهکان بگۆڕین لای کورد‌و چاوو له به‌ریتانیه‌کان بکه‌ین تا جه‌ماوه‌رو ئاماده‌بووان سودێکی زیادو شانسێکی باشیان پێبدرێت که به‌شداری ده‌مه تهقێکان بن و پسپۆڕانی سیمیناره‌کانمان با فێری ئه‌وه ببن که له 20 خوله‌ک یان 30 خوله‌ک باسه‌که‌یان تێپه‌ڕ نه‌کات .. جێی خۆشحاڵیه که له هه‌ردوو هۆڵی پێشکه‌ش کردن وه‌رگێڕانی زمانی نه‌رویژی و هێدفۆنی تایبه‌تی ئاماده کرابوو بۆ ئاماده بووه نه‌رویژیه‌کان که خاتوو ( ئه‌ڤین ڕۆسته‌می ) له ئۆسلۆو کاک( ئاسۆ که‌ریم) له بێرگن زۆر به‌سه‌رکه‌وتوویی وه‌رگێڕانیان کرد‌و جێی ڕێز‌و شانازین.