سهرنوسی چه‌ندان کورته‌نامه‌ی ته‌له‌فۆنی یا کۆمێنتی فێیسبووکی کوڕ و کچه کورده ههندهرانیهکانه بۆ گه‌پی پێکه‌نین له‌کاتی گه‌ڕان به‌دوای زانیاریهکدا تا به‌ته‌له‌فۆنیش ههربهیهکتری ده‌ڵێنه‌وه . به‌زمی نه‌زانی یا فێرنه‌بوونی ناوه ته‌کنه‌لۆجیه‌کانی سه‌رده‌م وه‌ک فێیسبووک ، ئیمێڵ ، ماڵپه‌ڕ … تاد.
له‌لایه‌ن دایکانه‌وه گۆبه‌ندێکی به‌رهه‌م هانی . ئه‌وه‌ش قسه‌ی داپیره .. پیرێژنهکی سهرئاسنی ، ئاژاوه‌گێڕی ، زۆربڵێ ی به‌قسه و قسهرۆکی هه‌تا خوا ده‌رێ به‌سه خراپگۆیه . چاوی به‌که‌س هه‌ڵنایه قسه‌ی ئه‌و بۆ ئه‌م و باسی ئه‌م بۆ ئه‌ویتر ده‌با . له‌و هه‌نده‌رانه فراوانه دهنگوباسی زۆران ده‌زانێ .. کێ شووی کرد ؟ کێ ته‌ڵاقدرا ؟ کێ چی هه‌یه و چی کڕی چی ده‌خوا ؟ ته‌له‌فۆن بۆ هه‌ر ژنێکی ناسیار ده‌کا قوڕی بنی ده‌رده‌ینی لای چ باسه یا چی ده‌زانێ ؟ لهپشکنهرێکی پۆلیسی هه‌واڵگری پڕپرسیارتره ، وه‌ک دائیره‌ی نفوسیش هه‌ویه بۆ خه‌ڵکی ده‌کا زانیاری به‌وێنه‌ی ده‌وێ خۆی له‌هه‌موو شتێک هه‌ڵده‌قورتێنێ له‌کام وڵات بێ به‌لایه‌وه گرینگ نی یه ! به‌ده‌م قرتاندنی برێشکه و فسته‌ق ته‌له‌فۆنی دوو بۆ سێ سه‌عاتی به‌ڕێ ده‌کا . جارجاریش ناوبڕێک و ئێستا دێینه‌وه ته‌له‌فۆنه ده‌ستیه‌که‌ی لهباغهری که‌واکه‌ی ده‌رده‌هێنێ: هه‌لاو … وه‌ڵامی نه‌وه‌کانی ده‌داته‌وه . دێته‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی بپچڕێ له‌گه‌ڵ ژنه ناسیارهکهدا . هێنده‌ی ماڵپه‌ڕی گووگل زانیاری لایه هه‌ر سه‌ره‌په‌تێکی بده‌یه‌ی ئه‌ویش ئاکامهکهیت پێده‌ڵێ . لاوکه کورده‌ی شازده نه‌ورۆزی ده‌یویست له‌گه‌ڵ دایکی بدوێ به‌ڵام ته‌له‌فۆنی پیرێژن هه‌راسانی کردبوو دیاربوو زانیاریه‌کی که‌وتبووه ده‌ست له‌وێنه‌ی شووی نوێ ی ژنێکی تری کورد ده‌دوا به‌دایکی کوڕه‌ی ده‌گۆت: بهکوڕهکهت بڵێ:
Dlshadtakana@yahoo.com