ئەی کە جوانە ئەو ووتە بە نرخەی ئینگلیز کە دەڵێ: (ئافرەت نیوەی کۆمەڵە) بەڕاستی زۆر جوانە کاڵا بەقەد باڵایە.
لە ھەموو دونیادا ژنان شان بەشانی پیاوان بەشداری دەکەن لە ئەرکء فەرمانەکانیاندا، وە لەناو ژناندا چەندەھا ژنی فەرماندەو رابەرء ئەدیبء نوسەرو رۆشنبیریان تێدا ھەڵکەوتووە وە ژنانی کارکەرو فەرمانبەرش، وە لە کوردستانی خۆماندا بە ھەزارەھا ژنی پێشەنگء خەباتکەرو شۆڕشگێڕیان تیادا ھەڵکەوتووە.
وە لە سایەی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا بە ھەزارەھا ژنی دادوەرو پارێزەرو بەڕێوەبەری گشتیء بەڕێوەبەرء ئەفسەرو پۆلیس ھەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ھەندێ شوێنی ھەرێمی کوردستاندا رێگرو بەربەشت ھەن لەبەردەم کارکردنی ژنان لەناو دامء دەزگاکانی حکومەتدا، بۆ نمونە ھەر لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا چەند کچء ژن داواکاری دامەزراندنیان پێشکەش بە حکومەتی ھەرێم کرد بۆ دامەزراندنیان لە دامء دەزگاکانی حکومەت وەک پۆلیس لە ریزەکانی پۆلیسی خۆیی (محلی) رەگەزنامە (جنسیە) تاھاتووچۆ (مرور) وە دروست بوونی فەوجێکی ژنان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەدەیان بگرە بە سەدان لە ژنء کچان ھاتنە ناو ریزەکانی ئەم دەزگایانەوە وە تائێستان ھەندێکیان ھەر بەردەوامن لە خزمەت کردن بەڵام ھەندێکیان ناچار کراون وازبھێنن ھۆیەکەشی لەلایەن خەڵکانی ناتێ گەیشتوو دواکەوتو بەچاوی سوکەوە سەیریان دەکرێء ناو نانۆرەی سوکء تیرو توانجیان تێ ئەگیرێ بەڵام لەلایەن خەڵکانی ھۆشیارو تێگەیشتوو بەچاوی رێزەوە سەیریان دەکرێ بۆ نمونە لەکاتی شوکردنیان مەرجی ئەوەیان لەسەر دادەنرێت کەواز لە پیشەکەیان بھێننء نابێ ژنء کچ لەگەڵ پیاواندا کاربکەن جگە لەوەش بە دەیان تیرو توانجیان لێ ئەدرێ بەتایبەتی لەناو بازاڕو رێگای فەرمانگەکانیانەوە وە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەھەزار قسەی سوکء ھەڕەشەیان لێ ئەکرێ.
من خۆم لە کچێکی پۆلیسم پرسی: لەکارەکەت رازی؟ لە وەڵامدا گوتی: بەڵێ لەکارەکەم رازی بوم چونکە بە ئارەزوی خۆم ئەم پیشەیەم ھەڵبژاردوە بۆ ئەوەی خزمەتی گەلەکەمء وڵاتەکەمی پێ بکەمء بەکارێکی پیرۆزیشی دەزانم بەڵام ئێستا باوەڕتبێ توشی نەخۆشی دەرونی بووم لەبەر قسەو قسەڵۆکی خەڵکی دواکەوتوو نەفامەوە کە رۆژانە دیان تیرو توانجء تەلەفۆنی ناشیرین کە بێ رێزیمان پێ ئەکەن وە ھەڕەشەمان لێ دەکەن کەدەبێت وازبھێنین لە پۆلیسی بە وتەی ئەوان گوایە: ناشەرعیە کچء ژن لە ریزی پۆلیسدا کاربکەن لەگەڵ پیاوان جلی پیاوان لەبەر بکەن، باوەڕتبێ دەسیم کارتم زیاتر گۆڕیوە لەبەر ئەوانە وە شەوانە نامەی ھەڕەش ئامێزمان بۆ فڕێ ئەدەنە ناو ماڵەکانمانەوە.
لە یەکێکی ترم پرسی ئەویش ھەر کچ بو لە ریزی پۆلیس بوئەویش ھەمان رای ھاورێکەی ھەبوو بەڵام ئەو ووتی: من کچی پیاوێکی ھەژارمء لە خێزانێکی ھەژاری کوردستاندا گەورەبووم بەڵام لەبەر بێ دەرامەتیء دەست کورتی خێزانەکەم نەمتوانی درێژە بە خوێندن بدەمء بوم بە پۆلیس دە من ئێستا بەو موچەیە کە وەری دەگرم بژێوی ژیانی خێزانەکەمء خۆشم تا ئەندازەیەک دابین دەکات، وە زۆر سوپاسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە ئێستا دەتوانم دوای تەواو بوونی ئەرکەکانم لە فەرمانگەکەم لە خوێندنگایەکی ئێواران بەردەوام بم لەسەر خوێندن وە من خۆم بە گوێی خۆم گوێم لێ بووە کە پێیان وتووم ئای کە سوکە کچە پۆلیسەکەیە ئەوە باوکء برایان نی یە چۆن قبوڵ دەکەن کچ ببێت بە پۆلیس وەڵا خوشکی من بوایا ئەم کوشت لەبەر ئەو ھەموو قسەو ھەڕەشانەی لێم دەکرێت باوەڕت بێت لە ژینی خۆم بێزاربووم چەندجارێک وام لێھاتووە کە پەنا بەرمەبەر خۆکوشتن یان خۆ سوتاندن وە من ئێستا تەمەنم لە سەروی (٢٥) ساڵیەوەیەو شوم نەکردووە وە ئەگەر کەسێکیش بیەوێت بمخوازێ ئەوا داوای یەکەمی ئەوەیە کە من واز لە پیشەکەم بھێنم بەڵام من ئەم پیشەیەم بە ئارەزوی خۆم ھەڵبژاردووە چونکە رام وایە پۆلیس زۆر بەرزو بەڕێزە چونکە پارێزەی ئاسایشء ئارامیء سەروسامانی ھاووڵاتیانە من خۆم دەرەوەم نەبینیوە بەڵام ھاوڕێکانم ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتن دەڵێن لە ھەندران پیشەی پۆلیسی پیشەیەکی بەرزو بەڕێزە وە لەلایەن ھاووڵاتیانەوە ئەوپەڕی رێزیان لێ ئەگیرێ وە ئەوەندەی پۆلیی کچء ژن ھەن ئەوەندە پیاو پۆلیس نین جا لەو روانگەیەوە منیش ئەڵێم: ژنانء کچانی وڵاتی ئێمە ھیچیان لە ژنانء کچانی وڵاتانی دەرەوە کەمتر نی یەء پێویستە دەزگاکانی میدای ھەرێم بە کەناڵەکانی راگەیاندنەوەء ھەموو رۆژنامەء گۆڤارەکان گرنگی تواو بە رۆڵی ژنان بدەنء ھۆشیاری بڵاو بکەنەوە وە سەبارەت بە ژنانی وڵاتەکەمان وە پێویستە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤء ژنان زیاتر گرنگی بدەن بەم بابەتە وەکاتی ئەوەش ھاتووە ئەم چەند راستیە لە شێوازی بەرنامەی کار بە چەند خاڵێک بکرێت.
١- بێ بەشداری ژنان لە دەزگاکانی پۆلیسء ئاسایش بە شێوەیەکی شارەزایانەء دڵسۆزانەء لێھاتوانە دامء دەزگاکانی حکومەت ھیچ ناتوانێ بە ئەرکانی خۆی ھەستێ.
٢- بەشداری کردن وەکو پۆلیس دابینکردنی ئاسایشء ئۆقرەیی زیاترە لەناو کۆمەڵگەو ھۆکاری سەرەکی ئاشتی میللی یە.
٣- بوارێکی گرنگی ئێستا نواندنی تواناکانی ژنانء پەرۆشی لە بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی تەندروستء ئامادە.
٤- شکاندنی ئەو چوارچێوە مردوەیە کە گوایە ئەم بوارە ھەر تەنیا ھی پیاوە ھەر ئەویش دەتوانێ بەو ئەرکە ھەستێ.
٥- روبەروبونەوەی نەریتء عادەتی دزێوی کۆنی کوردەواری بەرامبەر بەژنانء ئەو ناوو ناتۆرە سوکانەی بەژنان دەگوترێ تا ئەوکاتەی کۆمەڵگا ھۆشیار دەبێتەوە ئەرکی سەرشانی حکومەتە پارێزگاری لە ژنان بکاتء بەو شێوەیە رەفتاریان لەگەڵ نەکرێ پێ ویستە وردەکاری بۆ بکرێ.
باوکی رەھێڵ