خالید عه‌زیزی: ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه نیه که به پێی ویستی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراون و سه‌ر به خه‌ڵکی کوردستانن و به‌رانبه‌ر خاک و نیشتمانی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌که‌ن. جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌و راستییه بکه‌ینه‌وه که خه‌ڵکی کوردستان چ ئێستا چ له داهاتوودا هیچ ره‌وتێکی ده‌سکردی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیان قبووڵ ناکه‌ن.
له کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌ندامانی حیزب له ده‌ڤه‌ره‌کانی بتوێن و پشتده‌ر، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان پێداگری له سه‌ر پێوه‌ندیی زیندووی نێوان خه‌ڵک و حیزب کرد‌و رایگه‌یاند که هه‌ر حیزبێک له به‌رانبه‌ر بیروڕای گشتی خه‌ڵک دا که‌مته‌رخه‌م بێت زۆر ناخایه‌نێت که له بیر ده‌کرێ.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی دا له گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نیشته‌جێ له شار‌و ناوچه‌کانی باشووری کوردستان، به‌رێز کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی،25ی سه‌رماوه‌ز له شاری رانیه له گه‌ڵ به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزب نیشته‌جێ له ده‌ڤه‌ره‌کانی پشتدهرو بتوێن کۆبووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌عفه‌ر تووژه‌ڵی به نوینه‌رایه‌تی کۆمیته‌کانی حیزب له‌م دوو ناوچه‌یه به خێرهاتنی سکرتێری حیزب و هه‌یئه‌تی هاوڕێی کرد‌و پاشان کاک خالید عه‌زیزی قسه‌ی بۆ به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که کرد.
به‌رێزیان له سه‌ره‌تای قسه‌کانی باسی له پێوه‌ندی خه‌ڵک و حیزب کرد له گۆڕه‌پانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کرد.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا کاک خالید پێوه‌ندیی نێوان حیزبێکی سیاسی و خه‌ڵکی به ئه‌سڵێکی گرینگ و جێی بایه‌خ ناوبرد‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروڕای گشتیی خه‌ڵک له کار‌و چالاکیی حیزبێکی سیاسی دا به پێویستییه‌کی له بیر نه‌کراوه وه‌سف کرد.
سکرتێری حیزبی دێموکرات له درێژه‌ی قسه‌کانی دا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی بیڕورای خه‌ڵک له لایه‌ن حیزبه‌وه وتی: ئه‌و کاته حیزبێک ده‌توانێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که سیاسه‌ته‌کانی له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک دا ره‌نگ بداته‌وه که قودره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێ بیروڕای خه‌ڵکه‌که‌ی به هێند بگرێ. ئه‌گه‌ر حیزبێکی سیاسی له به‌رانبه‌ر بیروڕای گشتیی خه‌ڵک دا بێ ته‌فاوه‌ت بێ، زۆر ناخایه‌نێ که له بیر ده‌کری.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا به نیسبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه، سکرتێری حیزب وتی: حیزبی ئێمه حه‌ولی داوه له گه‌ڵ خه‌ڵک راستگۆ بێت و کێشه‌و گرفته‌کان ئینکار نه‌کات. حیزبی دێموکرات نه ته‌نیا له ره‌خنه‌ی خه‌ڵک ناترسێ، به‌ڵکوو بۆ خۆی کردۆته وه‌زیفه که گوێ له ره‌خنه‌ی خه‌ڵک بگرێ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان بدات که به خۆشیه‌وه خه‌ڵک ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی هه‌ست پێکردوه‌و ده‌رکی ده‌کا.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی دا به‌ڕێز خالید عه‌زیزی به باسکردن له بارودۆخی ئێستای رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و داهاتووی ئه‌م وڵاته، وه‌ک هه‌میشه جارێکی دیکه‌ش به په‌رۆشه‌وه باسی له رۆڵ و داهاتووی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد.
به‌ڕێزیان به هێنانه‌وه به‌ر باسی بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کانی و چۆنیه‌تی به‌شداریی کورد له داهاتووی ئێران دا وتی: به سه‌رنجدان به دوارۆژی ئێران ئه‌و سناریو ناروونانه‌ی که له‌م پیوه‌ندییه‌دا له ئارادان ئه‌وه‌ی بۆ ئیمه گرینگه وه‌زن و قورسایی قه‌زیه‌ی میلله‌ته‌که‌مانه. ئێمه نابێ ئیزن بده‌ین بۆ جارێکی دیکه‌ش ئینکار بکرێین و، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ راشکاوانه و به شه‌هامه‌ته‌وه له گه‌ڵ لایه‌نه ئێرانییه‌کان ویسته‌کانی خۆمان بێنینه گۆڕێ.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا سکرتێری حیزبی دێموکرات به ئاماژه‌دان به خوێندنه‌وه‌ی هێنێدک لایه‌نی ئێرانی که به شوعار وه‌عده‌یان داوه که پرسی کورد چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن وتی: زۆر له لایه‌نه ئێرانیانه‌ی که به دانی شوعار، سی ساڵه وه‌عده‌ی چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کوردیان داوه، هه‌ر به چاوی هه‌ڕه‌شه‌وه له قه‌زیه‌ی کورد ده‌ڕوانن و تۆمه‌تی جیاییخوازیمان ده‌خه‌نه پاڵ. ئێمه ده‌بێ شه‌ڕی ئیستدلال و قانوون‌یان له گه‌ڵ بکه‌ین و راشکاوانه‌و به شه‌هامه‌ته‌وه له گه‌ڵ مه‌تره‌ح کردنی داواکانی تا ئێستامان، پێیان بڵێن که ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ کورد هه‌ر وه‌ک پێشوو بخوێندرێته‌وه و وه‌ک هاووڵاتی پله دوو سه‌یری بکرێ، ئه‌وا ئێمه مافی خۆمانه بیر له رێگا چاره‌ی دیکه‌ش بکه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دا به‌ڕێز خالید عه‌زیزی لێبڕاوانه‌تر له جاران یه‌کگرتوویی و پێکه‌وه کارکردنی هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له گه‌ڵ یه‌کتری به زامنی ئاشته‌وایی و ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان زانی و به ئاماژه‌دان به خه‌ساره‌کانی پێشووی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وتی که چیدیکه نابێ ئه‌و قۆناخانه دووپات ببنه‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان راشکاوانه ئاماژه‌ی به چه‌ند ئه‌زموونێکی تاڵ له دیارده‌ی براکوژی نێوان هێزو لایه‌نه‌کانی کوردستان کرد‌و پێی وابوو که وشیاری و تێگه‌یشتوویی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستان و تێکۆشه‌رانی سیاسیی کورد ناخوازێ چیدیکه ئه‌م ئه‌زموونه دووباره بێته‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌رێزیان وتی: هه‌ر که‌س و لایه‌نێک دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌فکاری شه‌ڕی ناوخۆیی و براکوژی نه‌کات، له گه‌ڵ خه‌ڵک به‌ره‌وروویه.
له دوایین به‌شی قسه‌کانی دا له وڵامی یه‌کێک له به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و هێزو لایه‌نه ئیسلامیانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌ن، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک خالید عه‌زیزی وتی: ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه نیه که به پێی ویستی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراون و سه به خه‌ڵکی کوردستانن و پێشمان وایه که خه‌ڵکی کوردستان چ ئێستا چ له داهاتوودا هیچ ره‌وتێکی ده‌سکردی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیان قبووڵ ناکه‌ن.