زانا دڵشاد دزەیی: دوای ئەوەی ئاھەنگێکی خێزانی بۆ کلیپە نوێیەکەی خۆی بەکاردێنێ، گۆرانیبێژ سەدیق فەقیانی لەگەڵ بنەماڵەی بووک دەبێتە کێشەیان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە(سڤیل)ـی راگەیاند، دوای ئەوەی سەدیق فەقیانی بەشداری ئاھەنگێکی خێزانی کرد، دواتر ئاھەنگەکەی بۆ کلیپە نوێیەکەی بەکارھێناوە بۆ بڵاوبوونەوە، کە گۆرانییەکی ھەڵپەڕکێیە بەناوی “مەیلم بەبۆ”. بەڵام ئەوە بنەماڵەی بووکی توڕە کردووە و بووە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، چونکە بەبێ پرس ئەو ئاھەنگە خێزانییەی بەکارھێناوە.
لەو بارەیەوە سەدیق فەقیانی بە(سڤیل) گوتی”بنەماڵەی زاوا رێگەیان پێدام ئاھەنگە لەکلیپەکەم بەکاربێنم، بەڵام دیارە ماڵی بووکێ ھەندێ میوانیان ھاتبوو، ئەوان قبووڵیان نەکرد و کردیان بەکێشە”. سەدیق فەقیانی ھەروەھا گوتیشی “بەڵام ئێمە کێشەکەمان چارەسەر کرد و ئاھەنگەکەمان لەکلیپەکە سڕیەوە و لەم شەوانە کلیپەکە پەخش دەکرێ”.