توانا ته‌ها- زارى كرمانجى: چالاكوانى بوارى ژنان هه‌نار هه‌ریرى، كه بۆ ماوه‌ى 15 ساڵه له‌وڵاتى ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له دیدارێكى هه‌فته‌نامه‌ى زارى كرمانجیدا باس له ره‌وشى ئێستاى ژنان و بارودۆخى خۆى كه له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك ژنێك به‌ره‌و هه‌نده‌ران كهوتۆتهرِىَ و وه‌ك ئه‌و باسى لێوه‌ده‌كات، سه‌ره‌تا ژیان بۆ ئه‌و وه‌ك ژنێك ئه‌سته‌م بووه، به‌ڵام به‌هۆى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و بارودۆخى ئهوىَ بۆماوه‌یه‌كى كورت توانیویه‌تى خۆى بگونجێنێت.
هه‌نار هه‌ریرى لایوایه جیاوازییه‌كى زۆر لهوىَ هه‌یه، كاتێك سه‌ردانى ئێره‌م كرد هه‌ستم به‌وه‌كرد مرۆڤ ته‌واو ئازاده، چۆن ده‌ژیت له‌بیركردنه‌وه‌و له له‌به‌ركردن و ههڵسوكهوتن، من چونكه له‌كوردستان ژیابووم نه‌مده‌زانى له وڵاتى ئه‌ڵمانیا هه‌موو پێویستیه‌كان و بۆ ژنان واڵاكراون، لێره كاركردن و هاتنه ده‌ره‌وه‌و ئازادییه‌كى ته‌واوى ژنان هه‌یه”. به‌بۆچوونى ئه‌م ژنه هه‌موو هۆكاره‌كانى ئه‌و پێشكه‌وتنه و رێزگرتن له مرۆڤ و به‌تایبه‌تى رهگهزىَ مىَ كه وه‌ك مرۆڤ سه‌یر ده‌كرێت، نه‌ك وه‌ك ره‌گه‌زى مىَ، ئه‌مه دهگهرِێتهوه بۆ یاسایه‌كى باش و رێزگرتن له‌یاسا و پابه‌ندبوونى به‌یاساى ئێره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناكرێت ژیانى ئێره به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ كوردستان، چونكه ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌مان بینى له‌كوردستان ژنان تا ئاستێكى زۆر بىَ ده‌سه‌ڵاتن، كه‌چى پێچه‌وانه‌كه‌ى لێره ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكیان رووبهرِوو ببێته‌وه ئه‌وا له‌رێگه‌ى یاسا داواى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌گینا كێشه‌ى ئه‌وتۆیان رووبهرِوو نابێته‌وه.
هه‌نار واى بینى له دنیاى ده‌ره‌وه ژنانیش وه‌ك پیاوه‌كان مافیان هه‌یه و كاریان پێدراوه و هه‌رشتێكیان ئاره‌زوو بێت ده‌یكه‌ن، ئه‌وه‌ى من ده‌یبینم لێره مافى ژنان باشتر پارێزراوه، به‌داخه‌وه له‌كوردستان له زۆربه‌ى شار‌و ناحیه‌كان و لادێ دووره ده‌سته‌كان ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت كچان به‌زۆر به‌شوو ده‌درێن و له‌ته‌مه‌نى بچو‌وكدا به‌شوو ده‌درێن و هه‌تا ئه‌وه‌یه ئاگادارین و ده‌یبیستین زۆركه‌سى وا هه‌یه به‌ویستى خۆى ژیانى هاوسه‌ریش پێك ناهێنێت”. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره هه‌نار ده‌ڵێت “لێره كچان تاته‌مه‌نى 25 بۆ 30 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌ش شووناكهن و ئه‌گه‌ر شووش بكه‌ن كه‌س بۆى نییه به‌زۆر له‌یه‌كتریان ماره‌بكات، تا ئه‌و ئاسته‌ش ئه‌وانه‌ى زه‌واج ده‌كه‌ن زۆرباش شاره‌زاى یه‌كترن و ئه‌وكات پرۆسه‌یه‌كى له‌و شێوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌چى ئه‌گه‌ر به‌راوردێكى كه‌م بكه‌ین زۆر جار بووه روویداوه نه كچه‌كه نه كورِهكه یه‌كتریان نه‌بینیوه و ته‌نیا ئه‌و رۆژه نه‌بێت كه بۆ ماره‌كردن ده‌چن، كه‌چى له‌یه‌كتریان ماره‌ده‌كه‌ن و ده‌چنه نێو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى و هه‌ر بۆیه‌شه له‌نێو دادگاكان و رۆژنامه و گۆڤاره‌كان سه‌دان دیمه‌ن و كاره‌ساتى جهرگبرِمان گوىَ لێده‌بێت ،كه له‌سه‌ر شتێكى كه‌م چه‌ندان ژن و مێرد له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه‌و یاخود جیاده‌بنه‌وه‌و فایله‌كانیان لهدادگاكانه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر لێره هه‌ش بێت شتێكى به‌و شێوه‌یه نیه، كه جێگه‌ى مه‌ترسى بێت و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ناهه‌موارى ببات له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا”. گوتیشى “به‌داخه‌وه خه‌ریكه فه‌رهه‌نگ و كولتورى كوردى له‌بیر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به شتێكى باش نابینم، هه‌ر ده‌بێت بگهرِێینهوه بۆ كولتورو فه‌رهه‌نگى جارانى كورده‌وارى، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شتى له‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌بیندرێت له‌و پرۆسه‌یه ئه‌كات كه‌س خهونیشى پێوه نه‌ده‌دیت”.
هه‌نار پێیوابوو زۆر له‌پیاوانى كورد تا ئێستا كولتورو فه‌رهه‌نگى ره‌سه‌نى كوردیان هێشتۆته‌وه‌و كه ئه‌وه جێگه‌ى شانازى كردنه حه‌ق وایه هه‌موو مرۆڤێكى كورد چاویان لێبكات به‌وه‌ى كه له‌سه‌ر چ رێرِهوێك و كارێك دهرِۆن بۆ به‌رده‌وامى ژیان به‌تایبه‌تى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆیان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان كه چه‌نده خۆشبه‌ختانه ده‌ژین و چاو نابرِنه زیاتر له‌وه‌ى كه هه‌یانه، هه‌ر بۆیه‌شه رێز له‌خانه‌واده‌كانیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان ده‌گرن”. ئاماژه‌ى بهوهشكردو گوتى “لێره‌وه داوام له هه‌موو كچێك هه‌یه به‌ر له‌وه‌ى شووبكات پێویسته شاره‌زاى ئه‌و كه‌سه بێت كه ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ دروست ده‌كات و رێزیش له پیاوه‌كه‌ى خۆى بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى پیاوه‌كه‌ش رێزى بگرێت و به‌گشتى ته‌فاهومێك هه‌بێت له‌نێوانیان و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى خۆشویستنى ژیان و په‌یوه‌ندیه‌كانیان بن”. هیواى ئه‌وه‌شى خواست بۆ ئه‌وكچانه‌ى كه ده‌چنه نێو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى هاوكارو ئامادهكاربن بۆ پیاوه‌كانیان و بۆ ته‌واو كردنى پرۆسه‌كه و كارێكى وه‌ها نه‌كه‌ن بۆ كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ر له‌خۆیان رازى بكه‌ن، چونكه هه‌ر شتێك بكه‌یت ئه‌گه‌ر دڵى پیاوه‌كه‌ت رازى نه‌كه‌یت هیچ سوودێكى نابێت، چونكه زۆرجار وا روویداوه كه كچێك ئه‌ونده داواى قورِسى كردووه له مێرده‌كه‌ى نه‌یتوانیوه بیگوازێته‌وه‌و بچێته نێو پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى، ئه‌مه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر به‌روونى و به‌زۆرى به‌رچاو ده‌كه‌وێت. حه‌قه فه‌رامۆش بكرێت و كچان داواى زۆر له كورِهكان نه‌كه‌ن.