کۆپی کردنی تێکست، وێنه، موزیک و هتد، له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه که خاوه‌نی نین، له ڕاستیدا ده‌توانرێن بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵات و چه‌پۆکی یاساوه و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. چونکه له هه‌موو وڵاتانی پێشکه‌وتوو یاسایه‌ک هه‌یه ده‌رباره‌ی کۆپی ڕایت که ئه‌گه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌ک، تێکستێک یان بابه‌تێک نیشانه‌ی کۆپی ڕایتی له‌سه‌ر نه‌بێت بۆت نیه کۆپی بکه‌یت. ئایا ئێمه هه‌رگیز و به هیج شێوه‌یه‌ک بۆمان نیه هیچ کۆپی بکه‌ین؟ با، بێگومان ده‌بێت ڕێگاچاره‌یه‌ک هه‌بێت بۆ ئه‌مه. پێویسته له کۆتاییدا له کاتێکدا بابه‌تێکت کۆپی کرد بنوسرێت له کام سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه ئه‌م بابه‌ته هێنراوه و ئه‌درێسی ئه‌و ماڵپه‌ڕه دابنرێت که بابه‌ته‌که‌ی لێوه کۆپی کراوه، ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌گه‌ر بته‌وێت تێکستێک یان به‌شێک له تێکستێک کۆپی بکه‌یت له سات و کاتێکی دیاریکراودا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاتت هه‌یه و ده‌توانیت چاوه‌ڕێبکه‌یت ، ئه‌وا ده‌توانرێت په‌یوه‌ندی به خاوه‌ن بابه‌ت یان ماڵپه‌ر بکرێت بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر کۆپی کردنی بابه‌ته‌که.
شایه‌نی باسه له‌م کاته‌ی ئێستا مێدیای کوردی پێدا ده‌ڕوات ده‌بینرێت چه‌ند لایه‌نێک کار ده‌که‌ن و ماندوو ده‌بن به‌ڵام هه‌ندێک هه‌ن بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بابه‌ت له ماڵپه‌ڕی خۆیان بابه‌ت و وێنه‌ی ماڵپه‌ڕی تر کۆپی ده‌که‌ن و نه‌ک هه‌ر ناو و ئه‌درێسی ماڵپه‌ر نانوسن که بابه‌تی لێوه کۆپی ده‌که‌ن بگره ده‌ستکاری تێکسته‌که‌ش ده‌که‌ن و ههڵیدهگهێڕنهوه به شێوه‌یه‌ک که ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و بابه‌ته بن. به‌ڵگه‌شمان هه‌یه له‌سه‌ر ڕاستیه‌کان. له ڕاستیدا ئه‌مه ماف خواردنێکی زۆر ئاشکرایه .