به‌ڵـگه کامــل : له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی 2012 ده‌نگۆی به ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌رێمی کوردستان له نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ بووه مانشێتی زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان به تایبه‌تی چه‌ند سیاسه‌ت مه‌دارێك و فه‌له‌ک ناسێكی جیهانی و ناوخۆیی ئاماژه‌یان به ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌رێمی کوردستان دا له‌م ساڵه‌دا و ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته تاکڕهویهو ئیفلیجیه‌ی که نوری مالکی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یڕه‌وی ده‌کات و ئه‌و کێشه سیاسیانه‌ی که ئێستا بارودۆخی عێراقی گرتۆته‌وه دیارترینیان تۆمه‌تبارکردنی تاریق هاشمی یه به بوونی ده‌ست تێوه‌ردان له کرده‌وه‌ی تیرۆرستی..
له نوێترین دیمانهشی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌ناڵی بی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که به‌رامبه‌ر رای خه‌ڵکی کوردستان ناوه‌ستمه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش بێت بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و ناکۆکیه‌کانی عێراق پێشبینیه‌کان زیاتر به‌ره‌و متمانه‌بوون ده‌چن
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ بیخمه ڕوو وه‌کو گه‌نجێكی کوردی نیشتمان په‌روه‌ر بۆ پشتگیری له سه‌رۆکی هه‌رێم و زیاتر ده‌ربرینی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان بۆ به‌دیهاتنی خه‌ونی له‌مێژینه‌ی ئه‌م هه‌رێمه بۆ به ده‌وڵه‌ت بوون دانانی ئاڵای کوردستانه له جێگای وشه‌ی (العراق) له‌سه‌ر تابلۆی ئوتومبێلهکانمان، زۆر کاتیش لێره‌و له‌وێ به‌رچاومان که‌وتوه له‌جیات وشه‌ی (اڵعراق) ئاڵای کوردستان داندراوه له لایه‌ن شوفێرانه‌وه به‌راستی جێگای ده‌ست خۆشی و ڕێز لێنانه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو نییه که شایه‌نی باس کردن بێ بۆیه پێویسته هه‌موومان بۆ ئه‌م کاره نه‌ته‌وه‌ییه ده‌ست پێبکه‌ین
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردووش له گۆڤارێكی کوردستان گه‌نجێکی نیشتمان په‌روه‌ر موژده‌ی دروست کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاڵای کوردستانی له‌نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ بۆ تابلۆی ئوتومبێل خسته ڕوو زۆر دڵ خۆشی کردم ئه‌م کاره‌ی ئه‌م گه‌نجه پێ هه‌ڵده‌ستێت من داواکارم له هه‌موو خه‌ڵکێکی نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌م هه‌رێمه تاوه‌کو نه‌ورۆز با هه‌مووان تابلۆکانمان به ئاڵا پیرۆزه‌که‌ی کوردستان بنه‌خشێنین وه‌کو پشتگیری و دهرببرنی هه‌ستی نه‌ته‌وایی بۆ هه‌رێمه‌که‌مان
وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێگای داخه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له به‌رواری 28-11-2011 بڕیارێکی ده‌رکرد به ئه‌و شۆفێره‌ی وشه‌ی عیراق به ئاڵای كوردستان داپۆشبیت له‌سه‌ر تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، و غه‌رامه کردنی شوفێر به بڕی 20 هه‌زار دینار بۆیه داوا له هاتوچۆی سلێمانی ده‌که‌م به بریاره‌که‌یان دابچنه‌وه چونکه دڵنیام که زۆرێك شوفێر له‌م جۆره بریاره تووره ده‌کات چونکه باوه‌ر ناکه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بریاری گرینگتری نه‌بێت بۆ هاتوچۆ ده‌ریبکات له جیات بریارێکی ئه‌وها….