پیشەوا هەڵەبجەیی بەرێوەبەری کارەکانی هونەرمەند سامان عوبەر ڕایگەیاند کە دواین بەرهەمی سامان
عومەر کە بە ناوی ناتوانم بە دەنگ و ڕەنگ لە ساڵی ٢٠١٢ دا بڵاو کرایەوە، لە بەرنامەی میلۆدی کۆمپانیای پەیوەندی ئاسیا سێڵ (کە ناسراوە بە RBT) زۆرترین بەکار هێنەر و گوێگری هەبوو.
هەر لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری سەنتەری کیژێ، ڕایگەیاند کە لە مانگی شەش و حەوتی ساڵی ٢٠١٢ گۆرانی ناتوانمی سامان عومەر کەوتە بەردەست بەژداربوانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زۆرترین بەکارهێنەر ئەو گۆرانییەیان بەکار هێنا بۆ سەر زەنگی تەلەفونەکانیان، وە ڕونیشی کردەوە کە ئەو ئامارەی گۆرانی ناتوانم بەدەستی هێناوە، هیچ گۆرانییەکی تری کوردی لە ئاسیاسێڵ نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی
بەڕێوەبەتی کارەکانی سامان پیشی ڕاگەیاندین کە ئەم بەرهەمە تەنیایەی سامان عومەر لە فڕۆژگاکاندا پڕفڕۆشی لەئاستی ئەلبومێکدا بووە. وە هەر بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز کاوان-ی بەڕێوەبەری سەنتەری کیژێ ئەو هەواڵەی ڕاستکردەوە کە یەکێکە لە گەورەترین سەنتەری هونەری لە کوردستان.
وە هەروەها ئاگاداری کردینەوە کە سامان عومەر بێجگە لەم پەڕەیەی کە لە فەیس بووک خۆی بەڕێوەی دەبات، خاوەنی هیچ پەرەیەکی تر نییە.
https://www.facebook.com/saman.omar.10
گۆرانی ناتوانم، لەلایەن کۆمپانیای ئاڤامیدیاوە سپۆنسەری کراوە و لەلایەن ڕای کوالێتی کاری کلیپەکەی بۆ ئەنجام دراوە. هونەرمەندی بەتوانا گۆران کامیل کاری موزیکی بۆ ئەو بەرهەمە کردووە.