زانا دڵشاد دزەیی : دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوەی کچە پێشکەشکار ئەڤین ئاسۆ لەھەردوو کەناڵی کۆڕەک و کەناڵ چوار، لەرۆژی یەکەمی فیستیڤاڵی ھەولێر لەپارکی شاندەر وەک پێشکەشکار دەرکەوتەوە و بڕیارە لە ٢٠ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی کۆتایی فیستیڤاڵە دووبارە دەردەکەوێتەوە و فیستیڤاڵەکە پێشکەش دەکات.
ئەندامێکی لیژنەی فیستیڤاڵەکە، کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بە(سڤیل)ـی راگەیاند “لەھەر رۆژێکی فیستیڤاڵەکە کەسێک دەبێتە پێشکەشکار، بەڵام ئەڤین ئاسۆ کە یەکەم رۆژی فیستیڤاڵەکەی پێشکەشکرد بڕیارە کۆتایی رۆژی فیستیڤاڵەکەش ھەر ئەو پێشکەشی بکات کە دەکاتە ٢٠ی ئەو مانگە”.
دوای پێنج مانگ دوورکەوتنەوەی ھەردوو پێشکەشکار ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆ لە شاشە، تائێستا ئاشکرایان نەکردووە لەکام کەناڵ دەردەکەونەوە و پڕۆژەی داھاتوویان چییە، ماوەی رابردووش لەراگەیاندنەکان باس لەوەکرا لەکەرکووک خەریکی دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونن، بەڵام ئەوان لەروونکردنەوەیەکدا ھەواڵەکەیان رەتکردەوە.
فۆتۆ: سەنگەر عبدالرحمن