به‌ندی عه‌لی .. 2010 : دوای نمایش‌کردنی له‌شاری نۆرنبێگ به‌میواندارێتی ناوه‌ندی کلتوریی کورد لهنۆرنبێرگ و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری نوێی کورد له‌له‌نده‌ن .. ئێواره‌ی 2010/11/05 له‌شاری لودفیگهاڤنی ئه‌ڵمانیاو به‌ئاماده‌بوونی بینه‌رێکی به‌رچاو ، شانۆگه‌ری سووتوه‌کانی جه‌نگ نمایشکرا
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌نووسینی لارش ئۆرینهو وه‌رگێڕانی دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق و ده‌رهێنانی سه‌لام مه‌جیدو دیکۆرو سینۆگرافیای هونه‌رمه‌ندی به‌توانا سیروان جه‌مال و ستافێکی هونه‌ری دڵسۆز‌و خه‌مخۆر بۆ شانۆی کوردی که‌ئه‌وانیش بریتی بوون له شۆڕش دزه‌یی وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری و نیهایه‌ت فه‌قێ سه‌عید وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری شانۆ وئه‌حمه‌د جه‌میل ، ڕووناکی و چه‌ند به‌ڕێزێکی تر وه‌ک هاوکارو کارئاسان بۆستافی ئه‌م کاره
وه‌ک نواندنیش .. هونه‌رمه‌ندان شه‌ماڵ عه‌بدالله ڕه‌ش و خاتو شادان فوئاد و خاتو شنۆ شه‌ماڵ و قادر سه‌مه‌د
له‌ماوه‌ی نزیک به‌کاتژمێرێک هۆڵی شانۆکه‌یان پڕاوپڕ کرد که‌بۆن بهرامی گوڵهڕهنگاو ڕه‌نگه‌کانی هونه‌رێکی به‌رزو به‌پێز ، که‌به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر بوو ئێمه تامه‌زرۆی ئه‌م جۆره هونه‌ره بووین و ئه‌وانیش توانیان ئه‌م توینێتیهمان به‌گوڵاوی ئه‌م به‌رهه جوان و به‌پێزه بشکێنن ، به‌ڕای من ئه‌م به‌رهه‌مه دوو په‌یامی پێداین
یه‌ک / شانۆی کوردی به‌هه‌موو کێشه‌و گرفتهکانیهو هێشتا بهخێرهو هونهرمهندانێ هه‌ن که‌خه‌می ده‌خۆن وه‌ک جگه‌رگۆشه‌کانی خۆیان و جێ ئومێدی ئێمه‌شن ..
دوو / به‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌قه بهپێزهش له‌م کاته‌دا ،خۆی له‌خۆیدا لێدانی زه‌نگێک بوو بۆ مرۆڤی کورد وه‌ک بیرهێنانهوهیک له‌ئاسه‌واره قێزه‌وه‌نه‌کانی جه‌نگ و ئاگادار کردنهوهیکیش له‌وه‌ی که‌جه‌نگ هێشتا تارماییه‌کی شه‌رابیی ته‌ڵخه له‌به‌رده‌م ئاسۆیی ئایینده‌دا
ناکرێ له‌باسکردنی ئه‌م به‌رهه‌مه جوانه‌دا ، به‌پێزیی وه‌رگێرانه‌که‌ی و لێهاتوویی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ق و ده‌رهێنان و به‌توانایی ده‌بڕین لهدیکۆرهکهدا له‌بیر بکه‌ین که‌لێره‌دا توانی داهێنانی هه‌ریه‌ک لهدلاوهر قه‌ره‌داخی و سه‌لام مه‌جیدو سیروان جه‌مال ، به‌ڕاستی جێی سه‌رسوڕمان و ستایش بوو
بێگومان ، وه‌ک نواندنیش هه‌ریه‌ک لههونهرمهدان شه‌ماڵ عه‌بدالله ڕه‌ش و خاتو شادان فوئاد وه‌ک هه‌موو کاره‌کانی پێشوویان له‌داهێنانێکی نوێ‌دا هێنده تامه‌زرۆیان کردین کهنهدکرا دڵی بینه‌ر بێ موچرکهو دیده بێ شه‌ونمی ناخ له‌م نمایشه‌دا قوتار ببن
خاتو شنۆ شه‌ماڵیش .. وه‌ک په‌پووله‌یه‌کی شه‌یدا به‌گوڵستانی شانۆ خۆی ئاشکرا کرد‌و ئێمه‌شی سه‌رسام و به‌گومان کرد له‌زانستی بیۆلۆجیا ، تۆ بڵێی داهێنانی هونه‌ریش وه‌ک ڕه‌نگی چاوو گروپی خوێن له‌باوانه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌کان .. ئه‌مه پرسیارێک بوو لای زۆرێک له‌ئێمه‌ی بینه‌ر
هونه‌رمه‌ندی به‌توانا قادر سه‌مه‌دیش لهن به‌رهه‌مه‌دا ، کاره‌کته‌رو فاکته‌رێکی نه‌پچڕاو بوو له‌کۆی کاره‌که‌و ئاستێکی به‌رزی نیشان داین .. من لێره‌وه هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ یه‌ک به‌یه‌کی به‌شدارانی ئه‌م کاره قه‌شه‌نگه ده‌خوازم خۆزگهدارو تامه‌زرۆی به‌رهه‌می نوێیانم