ن: ھوشیار ئەحمەد (وشە بابە) : چی لەوە خۆشترە کاتێک مرۆڤ بگاتە ئەو ئاستەی ناوی لەریزی چەندین ئەستێرەی درەوشاوە لە جیھاندا تۆماربکرێت، ئەو ئەستێرانەی کەتا ئەم چرکەساتەش لەمێژووی مرۆڤایەتیدا بەکەڵە ناودارانی جیھان دەناسرێن ، ئەگەر ئەمە بۆکەسێک لەناو کۆمەڵگەیەکی زانستیی و پێشکەوتووی خاوەن رابوردوودا ھەڵبکەوێت زۆر جێگەی سەرنج و تێڕامان نییەو تاڕادەیەک بە بارێکی ئاسایی دەبینرێت ، بەڵام ئەمە بۆ گەلێکی ستەمدیدەی وەک کوردو بەتایبەتی بۆ ئەو قۆناغە مێژووییەی ئێستای کوردستانی پیادا گوزەردەکات…جێی شانازییە مرۆڤێکی کورد بتوانێت لەو ئاستە بەرزەدا سەرکەوتن بۆ خۆیی و نەتەوەکەی بەدەستبھێنێت .
٣١/١٢/٢٠١١ رۆژێکی پڕ سەروەریی ژیانی ھونەریی ھونەرمەندی ھەڵکەوتوو (دلێر حسێن)ە کاتێک لەلایەن(گیورنیش ئۆرکێستەر)و بۆ(سیلڤەر کۆنسێرت)لەژێرناوی(around the world) (بەدەوری جیھاندا) وەک ھونەرمەندێکی کورد بۆشاری(کۆڵن)ی ئەڵمانیا بانگھێشت دەکرێت و بەکارێکی ھونەریی لەفۆرمی (راپسودی) (میللیگەریی) دوومیلۆدیی رەسەنی کوردیی لەو فۆرمەدا دادەرێژێت ، یەکێکیان گۆرانییەکی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ(سەید محەمەدی سەفایی)و ئەوی تریان میلۆدییەکی ناوچەی شارەزووری کوردستانی باشوورە . کارەکەی بۆ(فوول سکۆر) نوسیوەتەوە کەبریتیە لە(٣١)ھێڵی موزیکیی بۆ ئامێرەکانی ئۆرکێسترا و لەلایەن (گیورنیش ئۆرکێستەر)و لەھۆڵی(فوول ھارمۆنیکی) کوڵن بەرابەریی (دیرک کافتان) نمایشکرا ، بەرنامەی کۆنسێرتەکە بریتیی بوو لە (١٢) کار و (٣)کاری کتووپڕ و بەم ریزبەندییە:
١- ولفگانگ ئەمادیۆس مۆزارت – نەمسا (١٧٥٦- ١٧٩١)
٢- لۆدڤیج ڤان بیتھۆڤن – ئەڵمانیا (١٨٢١ – ١٧٧٠)
٣- پیتەر ئیلیچ چایکۆفسکی – روسیا (١٨٤٠- ١٨٩٣)
٤- دلێر حسێن – کوردستان (١٩٦٨)
٥- ئارام خاتچاتۆریان – ئەرمینیا (١٩٠٣- ١٩٧٨)
٦- فیکرەت ئەمیرۆف – ئازەربیجان (١٩٢٢- ١٩٨٤)
٧- بیلا پارتوک – بالقان (١٨٨١- ١٩٤٥)
٨- ئینیۆ مۆریکۆن – لاتین (١٩٢٨)
٩- ئارتۆرۆ مارکۆس – لاتین (١٩٥٠)
١٠- زکوینە دی ئابریۆ – لاتین (١٨٨٠ – ١٩٣٥)
١١- جۆرج گیرشوین – ئەمریکا (١٨٩٨- ١٩٣١)
١٢- جۆن ئادەمس – ئەمریکا (١٩٤٨)
کێ ھەیە بەناوی مۆزارت ، بیتھۆڤن ، چایکۆفسکی ، ئارام خاتچاتۆریان ، بیلا پارتۆک و…ھتد ،ئاشنا نەبێت ، وا ئەمرۆش(دلێر حسێن)ش بووە ئەو کەسایەتییەی لەریزی ئەو کەڵَە ھونەرمەندە مەزنە جیھانیانەدا ناوی تۆماربکرێت ، ئیتر لەھەموو ئەم سەروەرییە زیاتر دەبێت ئەم بابەتە چی روونکردنەوەیەکی تر ھەڵبگرێت ؟.
سەیر لەوەدایە وا دوومانگ و چەند رۆژێک بە سەر ئەم ھەواڵە ھونەرییە ناوازەدا تێدەپەڕێت بەڵام تائێستا لەکەمو زۆر، لەگۆشەی ھیچ میدیایەکی کوردییەوە نەکراوەتە ھەواڵێکی ئەوتۆ کە بەباڵای گەورەیی رووداوەکەدا بێت، تەنانەت ڕەنگە ھەندێک لەھەوادارانی ھونەریش ھەواڵەکەیان بەر گوآ نەکەوتبێت . لەکاتێکدا رۆژانە ھەر لەو میدیایانەوە ھەواڵی سەیروسەمەرەی ئەوتۆمان پێدەگات، ھەرگیز خوازیاری بیستن وبینیان نین ، جارێک گۆرانییە(نارەسەن)ەکانمان لێ دەکەنە رەسەن و دەمێکیش بەپێشوازیی و رێزلێنانی گۆرانیبێژێکی بێیانی قرخن سەرقالڕ دەبین، ھەندێکجار کەسێک لە شێوەی شایەرێک (بێ ئەوەی مەبەستم بێ سوکایەتی بە شایەر بکەم و رێزو تایبەتمەندی خۆی ھەیە) بەڵام دەکرێتە ھونەرمەندی ناوداری رەسەنی کوردیی و جارجارەیش بەرگی گۆڤارو رۆژنامەکان بەمۆدێل و ئارایشی جۆرێک لەگۆرانبیێژان دەرازێنرێنەوە ، بەڵکو پڕفرۆش بکرێن !. کەچی نەلێرە و نەلەوآ (دلێر حسێن )و چاویلکەکەی بە چاویلکەی ھیچ میدیایەک خوێندنەوەی بۆ ناکرێت.
(دلێر حسێن) ئەوھونەرمەندەی بە خەرجیی گیرفانی خاڵیی خۆی سەفەریکردو لەگەورەترین نمایشی ھونەریی موزیکیی جیھانیدا بەشدارییکرد و لەسەرشانۆی ( فوول ھارمۆنیک)ی (کوڵن)دا بە ناوی کوردەوە دواوە، یەکێک بوو لەگەنجترین ھونەرمەندانی بەشداربووی نمایشەکە ، داخەکەم لەناو ئاپۆڕای ھۆڵەکەشدا تەنیا چوار کورد ئامادەی نمایشەکە بوو، نەھیچ کامێراو ریکلامێکی لە پشتەوە بوو ، کەچی بووە باڵوێزی ھونەریی وڵاتەکەی ، ئەو دەمەشی دلێر گەڕایەوە کوردستان نەکەس لەفرۆکەخانە پێشوازیی لێکرد و نەئاھەنگیشی بۆسازکرا. نەرێوڕەسمی پرێس کۆنفرانسیشی بۆ سازکرا، کە ھەموو دەزانین لەمدواییەدا بۆ ھەموو ئەلبومێکی تازەی ھونەرمەندان کەدەردەچێت ئەمجۆرە پرێس کۆنفرانسانە سازدەکرێ.
لەھەوڵێکی دڵسۆزانەو پێویستدا وەک ئەرکێکی پیرۆز، لەلایەن چەند ھونەرمەندێکی ھاورێیەوە لەبارەگای (تیپی مۆسیقای سلێمانی) چەپکە گوڵی رێزلێنانیان پێشکەش ئەم ھونەرمەندە کردو چەند وێنەیەکی فۆتۆگرافیان بەکامێرای تایبەتی ھاوڕێکانی گیراو ئەمەش دوور لە زوومی کامێرای راگەیاندنەکان، وێنەکانیش تەنھا بۆ بۆیادگاریی و مێژوومان.
Konzerte
٣١.١٢.٢٠١١ Saturday ١٨:٠٠ (Silvester)
VERGANGENE VERANSTALTUNG
Silvesterkonzert.
V. Hagner, Gürzenich-Orchester Köln, D. Kaftan: Abreu, Adams, Amirov, Bartók, Beethoven, Gershwin, Hisên, Khatchaturian, Morricone, Mozart, Márquez, Tschaikowsky
Kölner Philharmonie
Viviane Hagner Violine
Gürzenich-Orchester Köln
Dirk Kaftan Dirigent
Silvesterkonzert
„Around the World“
Wolfgang Amadeus Mozart
Ouvertüre
aus: Die Entführung aus dem Serail KV ٣٨٤ (١٧٨١–٨٢)
Ludwig van Beethoven
Romanze F-Dur op. ٥٠ (١٧٩٨?)
für Violine und Orchester
Peter Iljitsch Tschaikowsky
I. Ouverture miniature. Allegro giusto
aus: Der Nussknacker op. ٧١a (١٨٩٢)
Peter Iljitsch Tschaikowsky
II. Danses caractéristiques: f) Danse des Mirlitons (Tanz der Rohrflöten). Moderato assai
aus: Der Nussknacker op. ٧١a (١٨٩٢)
Peter Iljitsch Tschaikowsky
II. Danses caractéristiques: c) Danse russe Trépak (Trepak, russischer Tanz). Tempo di trepak, molto
aus: Der Nussknacker op. ٧١a (١٨٩٢)
Dilêr Hisên
Kurdische Rhapsodie (٢٠١١)
für Orchester
Uraufführung
Aram Khatchaturian
Adagio
aus: Gajanė (١٩٤٢)
Fikret Amirov
Aserbaijan Capriccio (١٩٦١)
für Orchester
Pause
Béla Bartók
Rhapsodie Nr. ١ Sz ٨٦ (١٩٢٨)
für Violine und Klavier
Fassung für Violine und Orchester
Ennio Morricone
Gabriel’s Oboe
aus dem Film “The Mission”
Arturo Márquez
Danzón ٢ (١٩٩٤)
für Orchester
Zequinha de Abreu / Carmen Dragon
Tico tico
Arrangement für Orchester
George Gershwin / Frank Campbell-Watson
An American in Paris (١٩٢٨)
Tone Poem for Orchestra
John Adams
Short Ride in a Fast Machine (١٩٨٦)
Fanfare for Orchestra
Das Konzert im Radio: Samstag, ٣١.١٢.٢٠١١, WDR ٣, ٢٠:٠٥
More information on the artists:
Gürzenich-Orchester Köln