کارۆخ مەلائەسعەد: ئەگەرچی (بژار دیلان) کەسێکی مۆسیقیەو توانای باشە لە بوارەکەیدا و، چەند چالاکیەکی بەرچاوی ئەنجامداوە. وەلێ ،ئێستایش پێشکەیشکاری پڕۆگرامێکی ھونەریە لە کەناڵی ئاسمانی (زاگرۆس) “تیڤی” بەناو نیشانی (زارو خۆشی). بەڵام ئەوەی جێگای ھێما بۆ کردنە ناوبراو ئەوئەزموونە ھونەرییەی کە لەچەند ساڵیدا کۆی کردووەتەوە، بەھۆی ئەو بەرنامانەی کەپەیشکەیشی کردووە لە پڕۆگرامی(زارو خۆشی) لەتوان و ئاستی خۆی کەم کردووەتەوە. ئەوەیش بەھۆی نەبوونی باکگڕاوندێکی ڕۆشنبیری و مەعریفی لەمەجالی بەڕێوەبردن و پێشکەیشکردنی پڕۆگرامی میدیاییدا.
ئەگەر ڕابردووێکی ناوبراو بخەینە ڕوو پڕۆگرمی ئارامۆشۆمان بیرمان دەخاتەوە، کە کاک (بژار) لەوێ بەخستنە ڕووی قسەی تەرفیھی و نوکتەو جار بە جاریش دەنگێکی گیتەرە کەی، توانی تا ئاستێک خەڵکێک ڕابکێشێت و، وای کرد کە خەڵکێک لای خۆی قبوڵی بکات. چونکە ئەوەی کە دەی زانی دەی ترکانت. ئەوەنەبوو وەکو ئێستای کەسێک بھێنێت و بابەتێک بخاتە ڕوو کەنە بۆخۆی نە ئەو کەسەیش شارەزاییەکی ئەوتۆیان ھەبێت بۆ باس کردنی بابەتەکە.
بۆ نمونە تۆ ناکرێت بەبێ شارەزازیی قسە لەسەر ئەزموونی کەسانێک یان تەوەرێک بکەی! کە بەرنامەکەی تۆ ھیچ پەیوەندیەکی بەو بابەتەوە نیە، بۆیە زۆر جار بەم شێوەیە لەبەرنامە دەر دەچن.. ھاوکات جار ھەبووە من شڵەژاوم بەوەی ئەو بەرنامە ھونەریەو کەچی لە پڕێکدا تەوەری بەرنامەکە دەچێتە قالبێکی سیاسیەوە و، بیریان دەچێت کە ئەوان لەکوێنە. وەلێ زیاتر قیاسی بەرنامەکە لە دەست کاک (بژار) دایەو ھەر لە دەستی ئەویش لادانی تەوەرەکە دەڕوات.”
بەڵام نکۆلێیش لەوە ناکرێت ناوبراو لە ھەندێک بەرنامەدا زۆر سەرکەوتووە و، پرسیارە ھونەریەکانی لە کاتی خۆیدا بە زانیارییەکی پڕوە دە وروژێنێت.
خاڵێکی دیکەی جوانتریشی ئەوەیە کە گۆرانیبێژێک گۆرانییەک حەیرانێک مەقامێم دەچڕێت ڕاستەوخۆ قسەو تێبینی لەسەری ھەیەو ھەروەھا پێشیان شرۆڤە دەکات. خراپترین کاریشی ئەوەیە ھەندێ جار چاو پۆشی لە کەموو کورتی گۆرانیبێژەکان دەکات.
خاڵی کۆتایم ئەوەیە کە من ئەو پەڕی ڕێزو ئیحتڕامم ھەیە بۆ کاک (بژار دیلان) قسەو تێبینیشم لەسەر ئەو پڕۆگرامە بۆسەر خستن و زیاتر بەرەو پێشەوە چوونی ناو براوو پڕۆگرامەکەیتی.
تێبینی: بەر لە نووسینی ئەم بابتەم ھەمان تێبینی و پێشنیارم بۆ کاک بژار خستە ڕوو، جەنابیان لاری نەبوو و،بە دڵێکی فراوانەوە وەری گرت. بۆیە دڵنیام لە کاتێک کە وەرگرتنی ڕەخنەی لای قبووڵە. چاوەڕوانی داھاتوویەکی باش و باشترین پێشکەیش کاری لێ دەکرێت..
Karox_gr_music@hotmail.com
٠٧٥٠٧٧٦٧٠٣٦