ئەحمەد سەنگاوی : ناتوانین چاولە بەرانبەر ئەو ڕاستیە بخەوێنین کە (مۆرینھۆ) چەندین نازناوی جۆراوجۆری بە دەستھێناوە, لە وێستگە جیاواز جیاوازەکانی تەمەنی ڕاھێنەرایەتیدا.و بە یەکێک لە ڕاھێنەرە لێھاتووداھێنەرەکانی جیھانی تۆپی پێ دێتە ھەژمارکرن و توانی زیاد لە جارێک ببێت بە باشترین ڕاھێنەری جیھان,و بەسەر ڕاھێنەرەبەناوبانگ وبە ئەزموونەکانی پێش خویدا سەربکەوێت, کە ئەزموونێکی گەورەو دوورودرێژیان ھەبوو لەگەڵ ئەم پیشەیەدا, وەکو (ئەلێکس فێرگسۆن, فابیۆکاپێلۆ, ئارسن ڤینگەر, ئۆتمار ھیتسفێڵد.. ھتد)
وەلێ ئەم ڕھێنەرە زیاد لە جارێک فەتارەتی گەورەی بەسەرخۆی ھێناوە, یان دوچاری دەردو چوورتم وکۆست کەوتن بوەتەوە ,بە چەشنێک کاریگەری خراپی جێھێشتووە لەسەر کەسایەتی و ئەو یانانەیش باجی گەورەی ئەم ھەڵە ناجۆرەیانداوە, کە(مۆرینۆ) ڕاھێنەریان بووە.
یەک لەو ھەڵە گەورەو زەقانە, دانانی ئەونەخشەو پلانەبوو, کە لە یەکەم یاری کلاسیکۆداپەیڕەوی لێ دەکرد, دوای ئەوەی وەک ڕاھێنەری یانەی شاھانە دەست بەکاربو بوو,ئەوە بوو پلانی بەرگریکردن لەپێشی جێبەجێ کرد, کە بوو بە مایەی نووشوستھێنانی (مەدرید) بە پێنج گۆڵ و دوچاری ئەو شکستە شەرم ھاوەرە بوو! ئەم ئەنجامەیش ئاسەواری نەرێنی بەجێھێشت لەسەر ئاستی یانەکە لە خولی ئیسپانی و لە مەعنەویاتی یانەکەی کەم کردوە و کاریگەری زۆری ھەبوو لەوەی ڕیاڵ نەتوانێت نازناوی لیگا بە دەستبھێنێت. بێگومان زۆرجار ڕاھێنەران لە دەستنیشانکردنی پلاندا تووشی ھەڵە دەبن بەڵام ئەو شێوەیاریکردنەوە ئاشکرایە ھەڵەیەکی کارەساتاویە لەگەڵ بەرشەلۆنەدا بیر لە وەھا پلانێ بکەیتەوە.
ھەروەسا رفتاری نا بەرپرسانەی ئەم ڕاھێنەرە یەکێکی دیکەیە لە سلوکی خراپی ئەم پۆرتوگالیە, ھێرشکردنە سەر یاریدەدەری پیپ گواردیۆ بوو لە یەکێک لە یاریەکانی کلاسیکۆدا و پەنجەی کرد بە چاوی (ڤیلانۆڤا)ی یاریدەدەری (گواردیۆلادا) کە ئەمەیش نەنگیە بۆ “مۆ” کاریگەری خراپی دروستکرد لەسەر نێوبانگی کەسێتی “مۆ” لە ئیسپانیا و جیھانیشدا.
ئایا ئەمە ھەڵەیەکی گەورەنیە بۆ کەسایەتیەکی وەکو مۆرینھۆ؟! , بیگومان وەڵامەکە ھەربەڵێ یە, بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت, دەشێت لە ساتێک لە ساتەکاندا مرۆڤ کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەستبدات و نەتوانیت زاڵبێت بەسەر لایەنی دەروونی خۆیدا وتوڕەی شاڵاوی بۆ بھێنێَت.
بێگومان ھەموو ھەڵە یەک جۆە سزایەکی ھەیە سزای ئەمیش ڕاگرتنیەتی بۆ چەند یاریەک.
دواتر ئاشکرابونی گزیەکی دیکەی ئەم (پۆرتوگال)یە ھاندانی یاریزانانە بۆوەرگرتنی کارتی زەرد بە ئەنقەست. و وەرگرتنی کارت لەپێناو سڕینەوەی کارتی زەردی پێشوو, ئەوەبوو داوای لە (سێرجیۆ ڕامۆس و چاڤی ئەلۆنسۆ)کر لە یاری (ئەیاکس ئەمیەستردام) کە کارتی زەردی دووھەم وەربگرن, تاوەکو بتوانن لە قۆناغی دووەم کارتە کە یان بسڕێتەوە , لە کاتێکدا لە بیری چووبوو یاریگاکە سیخناخە بە کامێراو بیری ئەو چاوتیژیەی کامێراکانی یاریگاکەی نەبوو! ھۆی ئەم کردارەوە ھەڵایەکی گەورە دروستبوولەنێوەندی میدیا وەرزشیەکان و یەکیەتی تۆپی پێ ئەوروپا بڕیاری سزادانی یانەکەی دا بە مەبلەغێک دۆلار.
بە بۆچوونی من ھەڵە کاریەکی دیکەی ئەم کەسایەتیە دانانی ئەو نازناوەبوو بۆ خۆی , کە نازناوی کەسە تایبەتەکە… ھەر لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە یانەی (چێڵسی) ئەم نازناوەی بە بەرخۆیدابڕی, ئەمەیش ڕۆژنامەوانەکانی ئینگلتەرای خۆشحاڵکرد بەجۆرێک ئەم راھێنەرە ھەمیشە کەرەستەیەکی بەسوود بوو بۆ پڕفرۆشی رۆژنامە وەرزشیەکان. ئەم شازیەتیە کارێکی کرد چەندین ناوناتۆرە لە دووی سپێشڵ بخەن بە (لووتنبەرز و لە خۆ دەرچوو خۆبەشتزان ..تاد)ناوی ببەن.
مۆرینھۆ کاریکی نەرێنی دیکەی بریتیبوو لە ھێرشکردنە سەر راھێنەران و سوکایەتی پێکردنیان ھەتا ئاستی”کۆمیدی” بەزمەساتێکی گەورەی خۆڵقاند و ھەستی چەندین راھێنەری ناودارو خاوەن مێژووی بریندارکرد. بەشەرھات لەگەڵ چەندین یاریزانی ناودار.
ئەگەر بھاتبایەو (مۆرینھۆ) خاوەن ئەم چەشنە ئاکارە نەبوایە خۆشەویستی ژمارەیەکی بەرفراوانتری جەماوەری بەدەست دەھێنا و کەسایەتیەکی بەھێزتری دەبوو لەوەی ئەمێستاکە وبە جۆرێک حورمەتێکی گەورەتری لێرا, بەڵام ئەفسووس, بەم سەڵسووکەوتەی کۆمەڵێک دوژمن و ناحەزی بۆخۆی دروستکرد کە دانی خێری پێدانەنێن و لەھەمووی نیگەران کەرتر ئەو زەردەخەنە گالتەجاڕانەیەتی لە کاتێکدا باس لە یانەیەک یان ڕاھێنەر یان بڕیاری ناوبژیوان ئەمە لەکاتێکدا یەک لەم کەسایەتیانەی پێ قەبوڵنەبێت دەشێت ھەر بەزەردەخەنەی گاڵتە جاڕانەوە شەوە نەوەستێت و ھێشی ناجۆر بکاتە سەر ئەم سەسێتیانە و ھەستیان بریندابکات بەتایبەتی ناوبژیوان, بەوھیوایەم مۆرینھۆ چیتر, بیر لەوەھاکارێک نەکاتەوە کەدەبێتە مایەی زیان گەیاندن بە کەسایەتی بەھێزی لەدوونیای تۆپی پێدا کە کەسمان ناتوانین ھاشا لە کاریگەریەکانی ئەم ڕاھێنەرە پۆرتوگالیە بکەین