کاری شانۆیی و مۆنۆدرامای (ئافرەتی بارمتەکراو) لە نوسینی (د.مەنسور نوعمان) و نواندن و دەرھێنانی شانۆکاری ئافرەت (سایە حوسێن) وەکو بەرھەمی گروپی گەنج بۆ شانۆ بەشداری دەکات لە دیداری (گوڵە مێخەک) لە شاری سلێمانی،
کە تایبەتە بە پێشکەش کردنی نمایشی شانۆیی و نیشاندانی ھەوڵ و بەرھەمی شانۆکاری ئافرەت، بۆ ئەم مەبەستە شانۆکار و دەرھێنەر و ئەکتەری شانۆگەری (ئافرەتی بارمتەکراو) لەمەڕ چۆنیەتی بەشداری کردنیان ووتی “گەنج بۆ شانۆ وەکو گروپێکی دیاری نێو ناوەندی ھونەری و شانۆیی لە کوردستان، وەکو تاکە گروپی شانۆیی لە شاری ھەولێر بەشداری دیداری (گوڵە مێخەک)ی کردووە، ھەڵبەتە بەشداری کردنی گەنج بۆ شانۆ لە ھەر پرۆژەو ڤیستیڤاڵێکدا، گەرم و گوڕی و جموجۆڵێکی باشتر دروست دەکات، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ پێشکەش کردنی نمایشە شانۆییەکانی بو شێوەیکە جوان، بۆ ئەمجارەش ئێمە ھەوڵمانداوە بە ھێزەوە بەشداری ئەم دیدارە بکەین، کە بریارە لە رێکەوتی ٣/٤/٢٠١١ لە شاری سلێمانی دەست پێبکات، دەستەی تەکنیکی و کارگێری گروپ بە شێوەیکی تۆکمە خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەم نمایشە، دڵنیاشتان دەکەینەوە، ئەم کارە شانۆییەی ئێمە دەبێتە یەکێک لە کارە ھەرە سەرکەوتوەکانی نێو دیداری (گوڵە مێخەک)”.
شانۆگەری (ئافرەتی بارمتەکراو) رێکەوتی ٤/٤/٢٠١١، کاتژمێر ٥ ی ئێوارە، رۆژی دووشەممە لە ھوڵی رۆشنبیری،لە شاری سلێمانی نمایش دەکرێت.
راگەیاندنی گروپی گەنج بۆ شانۆ