کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی: دۆمیش ده‌ڵێت به دانیشتن ماڵ وێرانن، کوردیش بۆ وا ڕاهاتوون چاوڕوانن، چاوه‌ڕوانی که‌سێکی تر بۆ بنیات نان خۆشی ژیان؟ منیش زۆر چاوه‌ڕوان بووم چونکه سێ هاوڕێی دڵسۆزی کوردی له‌نده‌ن به‌ڵێنیان پێدام که هه‌ریه‌ك بابه‌تێك ده‌رباره‌ی نماێشهکان شاری ئاشتی بڵاوبکه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌وه ده‌چێت به‌ڵێنه‌کانیان هه‌ر به‌ڵێن بێت و هیچی تر.
بۆیه بڕیارم دا به‌ده‌ستی خۆم پشتی خۆم بخورێنم و بابه‌ته‌که‌ش خۆم بینووسمه‌وه. له ڕۆژی یه‌کشه‌م به‌رواری 19-12-2010 یه‌که‌م نمایشکردن جیهانی شاری ئاشتی شانۆگه‌ری / موزیکال له هاوو-نووسین خۆم و به‌ڕێز سیمین چایچی، له شاری له‌نده‌ن پێشکه‌ش کرا بۆ دوو جار له کاژێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ و 7ی ئێواره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له‌پڕ به‌فرێکی گه‌لێك زۆر که‌وت و شاری له‌نده‌نی سه‌رتاپا سپی داپۆشی، که بووه هۆی زۆر زحمه‌تی و پڕ له کێشه‌ی هاتوچۆکردن بۆ خه‌ڵکی بۆ گه‌یشتن به هۆڵی پۆسك، ته‌نانه‌ت بۆ ئێمه‌ش بۆ پرۆڤه‌کردن و نمایشه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆشبه‌ختانه بینه‌رێکی گه‌لێ زۆرمان هه‌بوو، چی کورد و چی بیانی سهرماوسۆلی به‌فر ڕێگریان نه‌بوو له بینینی به‌رهه‌مه‌که‌مان و شاری ئاشتی زۆر سه‌رکه‌وتوانه نمایش کرا. بۆچوونی بینه‌ران و ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشی بێهاوتای ئه‌وان جێی شادمانی هه‌موومان بوو، به تایبه‌ت کاتێك بینهرای بیانی توانیان تامچێژی زۆر له شانۆگه‌ریه‌ك بکه‌ن که ماوه‌ی نمایش‌کردنی دوو کاژێری خایاند به زمانی کوردی. چونکه کاری زۆر وورد کرابوو بۆ هه‌موو بواره‌کان وه‌ك دیکۆر، جلوبه‌رگ، ڕۆشنایی، که‌ره‌سه و ده‌مامك، و به‌تایبه‌ت به‌هۆی مۆسیقا، که حه‌وت مۆسیقاژه‌ن ڕاسته‌وخۆ زیندوو ئامێره‌کانیان زۆر زیره‌کانه ده‌ژه‌نی وه هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاستی به‌رزی نواندن و بلیمه‌تی ئه‌کته‌ره‌کانه‌وه، که هه‌شت ئه‌کته‌ر ڕۆڵی هه‌ژده کاره‌کته‌ریان ده‌بینی، بینه‌ران به گشتی زۆر پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیان لێ‌کردین و پڕۆفێشناڵی ئاستی نمایشه‌که‌یان به‌دیت کرد وه‌ك یه‌که‌م نمایشی کوردی له‌سه‌ر شانۆ به‌و ئاسته به‌رزه. بینه‌ران بۆیان ڕوون بوه‌وه که هۆی چی بوو ئێمه سێ ساڵ پڕۆڤه‌ی شاری ئاشتی-مان کرد و بۆچی تیمی شاری ئاشتی گه‌ێشته سی و پێنج که‌سی پڕۆفیشنال له کارکردن تاکو رۆژی نامیشه‌کان. و هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌یان ووت به‌ڕاستی ئافه‌رین بۆ خۆتان و بۆ خۆ ڕاگریتان، سێ ساڵ پرۆڤه‌کردن شایه‌نی بوو. وه یه‌ك له‌وان پێشره‌و نامۆ ڕووی تێکردین و ووتی، ‘به‌ڵێ کارزان ئێستا ده‌توانین بڵاویکهینهوه که یه‌که‌م موزیکالی کوردی هاته ژیان، به‌ڕاستی شاری ئاشتی موزیکاله و زۆر پڕۆفێسناڵه.’ به‌رێزێکی تر، جه‌واد مه‌لا بۆ ڕۆژی دوایی ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و ووتی، ‘کارزان نمایشه‌که‌ی ئێوه له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری کوردی نه‌بوو، هه‌روه‌ها له ئاستی هونه‌ری ئینگلیز و فه‌ره‌نسیش نه‌بوو، به‌ڵکو له ئاستی هونه‌ری به‌رزی جیهان بوو. هه‌ر ئافه‌رین و ده‌ستان خۆش بێت، شایه‌نێتی گه‌لی کورد له ناوه‌وه و ده‌روه‌ی ووڵات فه‌خر به هونه‌ره‌که‌ی ئێوه‌وه بکات، وه شایه‌نتانه که حکومه‌تی هه‌رێم پشتگیری و کۆمه‌کی ته‌واوتان بکات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م کاره هونه‌ریه به‌رزانه.’ جگه له‌مانیش گه‌لێ که‌سی تر ڕای زۆر نازداری ده‌ربری ده‌رباره‌ی شاری ئاشتی که به داخه‌وه لێره‌دا ناتوانم باس له هه‌موویان بکه‌م، به‌ڵام پێویسته بۆچوونی دوان له بینه‌رانی بیانی بخه‌مه به‌رده‌ست خوێنه‌ری به‌ڕێز، یه‌ك له‌وان دانوته خانم ئیمه‌یڵێکی بۆ ناردم که هه‌روه‌ها له ماڵپهرهکهشم له لاپه‌ره‌ی په‌یام بڵاویکردۆته‌وه و ده‌لێت، ‘پیرۆزبایی له تۆ (کارزان) و هه‌موو تیمی شاری ئاشتی بۆ ئه‌و ئه‌رکه زه‌حمه‌ته‌ی بهخۆتانهوهگرت له پێناوی به‌رهه‌مهێنان شاری ئاشتی، نمایشێکی موزیکالی جێی سه‌رسورمان و زۆر به‌هێز بوو له‌گه‌ڵ دیکۆر و جلوبه‌رگی گه‌لێك ڕه‌نگاوڕه‌نگ. به‌ڕاستی تامچێژیم لێ بینی، هیوای گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.’ هه‌روه‌ها ماریۆ-ی ته‌کنیشن هۆڵی پۆسك له‌سه‌ر ماڵپه‌ری خۆی بۆچوونی به‌م جۆره بڵاوکرده‌وه، ‘شاری ئاشتی به‌رزترین و باشترین نمایشی شانۆییه که له هۆڵی پۆسك تاکو ئه‌مڕۆ پێشکه‌ش کرابێت.’ بێگومان ئه‌وه‌ی له هه‌موو زیاتر دڵی منی شاد کرد جگه له هێنانه ژیان و تۆمارکردن شاری ئاشتی وه‌ك یه‌که‌م موزیکالی کوردی پڕۆفیشناڵی له مێژووی نمایشکردن گه‌له‌که‌مان، ئه‌وه‌بوو که له کاتی نمایشه‌کان، بینه‌ران سه‌رتاسه‌ر واق وورماو و گه‌لێك بێده‌نگ زۆر به‌هه‌ستێکی ناسکه‌وه له سه‌ره‌تاوه تاکو کۆتایی تێڕوانینی خۆیان سه‌د له سه‌د چه‌سپاندبوو له‌سه‌ر نمایشه‌که و ته‌واو خزابوونه ناو چیرۆك و دونیای شاره‌ی ئاشتی-یه‌وه. ده‌توانم بڵێم بۆ یه‌که‌م جاره به‌م شێوه‌یه، چونکه له‌وه‌تی هه‌م و به‌رهه‌می کوردی نمایشکردن ده‌بینم، ئه‌و هه‌ست و چاوتێبرین و بایخدانهمهم نه‌بینیوه به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مێکی نمایشکردن له ناو هۆڵی هیچ شانۆیه‌ك. ئه‌مه‌ش لای من ڕوونترین خاڵه که ده‌یسه‌ڵمێنێت شاری ئاشتی و نمایشکردهنکان له‌نده‌ن شکستی دیواری لاوازی شانۆی کوردی ڕووخان و سه‌رکه‌وتوانه خۆشه‌ویستی بنه‌ڕه‌تی چه‌سپاند له ناو دڵی بینه‌ران بۆ هونه‌ری نمایش کردن و شانۆی کوردی. ئه‌وه‌ی له هه‌موو زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشام و به لای منه‌وه زۆر گرنگ، وه‌ڵام و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی منداڵان بوو، به تایبه‌ت منداڵانی کورد و له هه‌نده‌ران که زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌رهه‌مێك کوردی ده‌بینن له‌سه‌ر ئاستی بیری ئه‌وان و بۆ نزیك بوونه‌وه له دونیانی فه‌نته‌زی و جوانکیله‌ی منداڵان. به‌ڵام جگه له‌وه‌ی زۆر مات و کپ گوێ ڕایه‌ڵ بوون له سه‌رتاسه‌ر چیرۆکی سهرچۆڵ و خرتۆڵ و مشکهچکۆڵهی شای جیهان، و ده‌یان ڕوانیه کاره‌کته‌ره‌کان و خۆشێ خۆیان ده‌رده‌بری به که‌نینه‌وه و به سه‌رسوورمانه‌وه به‌و هه‌موو ڕه‌نگ و گۆرانی و مۆسیقایه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا مندڵان هه‌ر وه‌ك گه‌وره‌کان و بگره باشتریش به‌ژداری خۆیان نواند له نمایشکردنه‌که، و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان زۆر به په‌ڕۆشه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ر شانۆ له کاتێك که کاره‌کته‌ره‌کان بانگێشیانیان ده‌کرد. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی منداڵه‌کان گه‌لێك زیاتر چه‌پڵه‌یان لێده‌دا له‌وه‌ی که له توانای ته‌مه‌ن و هێزی خۆیان بێت. سه‌رئه‌نجام ده‌توانم بڵێم بۆ یه‌که‌م جار بوو که به‌رهه‌مێکی شانۆگه‌ری نمایش بکرێت و بینه‌ران گه‌وره و بچووك جگه له‌وه‌ی زۆر پێی شاد بن، به‌ڵکو وه‌ك کوردیش زۆر فه‌خر به خۆیان و هونه‌ره‌که‌یانه‌وه بکه‌ن، وه باوه‌ڕی ته‌واویان به خۆ هه‌بێت که ئه‌وه‌ی به خه‌ڵکان بیانی پێشکه‌ووتوی وه‌ك ئه‌وروپی و ئه‌مریکی ده‌کرێت له بواری هونه‌ری شان‌و و نمایشکردن، به ئێمه‌ی کوردیش ده‌کرێت. تیمی شاری ئاشتی زۆر په‌ژاره‌یی و ماندوویی بینی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه و ئێستاش خۆشبه‌ختانه به‌یه‌ك ده‌نگ به‌یه‌که‌وه ده‌ڵێین ئۆخه‌ی که هه‌وڵ و هیلاکیمان به فیرۆ نه‌چوو و بووین به پێشره‌وی نمایشکردن پڕۆفێشناڵی سه‌ر شانۆ و دارشتن به‌رهه‌می موزیکالی بۆ خۆمان، بۆ ده‌وروپشتمان و بۆ نه‌وه‌ی دواڕۆژی گه‌له‌که‌مان. بۆ هه‌موومان سه‌ڵماند که کاری هونه‌ری به‌رز و نه‌مری به‌رهه‌م له چه‌ندایه‌تی نییه به‌ڵکو له چۆناییهتیه. که کاری هونه‌ری به‌رز گه‌لی کورد وه‌ك سواڵکه‌ر نیشان نادات له جیهان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی بیانی به‌زه‌ییان پێمان بێته‌وه که گوایه ئێمه گه‌لێکی داماوین، بێده‌سته‌ڵاتین، تکایه وه‌رن فریامان که‌ون! نه‌خێر کارزان و تیمی شاری ئاشتی به پێجه‌وانه‌وه کوردیان وه‌ك پاڵه‌وان و خاوه‌ن هه‌ستی ناسك و جوان، هه‌ستی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و پڕ فهنتزی و شاد نیشان دا له شاری ئاشتی، به شێوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده به‌رز که بینه‌رانی بیانی به عه‌شقه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می کوردی تر بکه‌ن. کارزان و هاوو-نوسه‌ری سیمین چایچی و ئه‌کته‌ره‌کان و مۆسیقاژه‌نان له‌ژێر چاودێری سه‌روه‌ت کۆیی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری موزیك سه‌ڵماندیان که کاری هونه‌ری به‌رزی وه‌ك شاری ئاشتی له توانیای کوردیش‌دا هه‌یه، جا تاکو که‌ی و بۆچی زۆربه‌ی کورد بێگانه په‌رستی و پێشێلکردن هونه‌رمه‌ندانی به‌رزی نه‌وه‌که‌ی خۆت بێت؟
بۆ ئه‌وه‌ی کاروانی شاری ئاشتی زیاتریش به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی چرای شاری ئاشتی هه‌ر گه‌شاوه بێت، ئێستا هه‌موو هه‌وڵمان خستۆته گه‌ڕ و زۆر زۆر هیوادارین که به کۆمه‌ك و سپۆنسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌رزانه بتوانین شاری ئاشتی بگوازینه‌وه بۆ کوردستان و له شاره‌کانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و که‌رکوك نمایشی بکه‌ین بۆ گه‌لی کوردی خۆشه‌ویستمان.
خه‌رجی گشتی شاری ئاشتی بۆ نمایشه‌کانی له‌نده‌ن گه‌یشته33000، سی وسێ هه‌زار دۆلار، له کاتێکدا کۆمه‌ك، سپۆنسه‌ری و داهات شانۆ بۆ شاری ئاشتی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌ریـم، کۆمپانیای پارێزه‌ران لیڤینیس له له‌نده‌ن و ڕیکلامی دوو جێشتخانه‌ی له‌نده‌ن و دیاری چه‌ند هاورێیه‌کی شانۆ گه‌یشته 33000، سی و سێ هه‌زار دۆلار که گشتی بۆ شاری ئاشتی و نمایشه‌کان له‌نده‌ن خه‌رج کرا. کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی وه‌ك هاوو-نووسه‌ر، پرۆدیوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر شاری ئاشتی کاری کرد بۆ سێ ساڵ و مووچه‌که‌ی هیچ بوو، واته کۆمپلیت کاره‌که‌ی به خۆڕایی و خۆبه‌ختی کرد بۆ خۆشه‌ویستی هونه‌ر و یه‌ك دانه دۆلاری وه‌رنه‌گرت. پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا گۆرانی و مۆسیقا و چێرۆکی ساده‌کراوی شاری ئاشتی، (له لایه‌ن کارزان)ه‌وه بکرێت به سیدی و یه‌که‌م په‌رتووکی موزیکالی کوردی بۆ منداڵان. له دواییشدا ده‌مانه‌وێت دی ڤی دی پرۆفێشناڵ شاری ئاشتی به به‌رهه‌م بێنین و پاش ئه‌مه شاد ده‌بین به فرۆشتن شاری ئاشتی به یه‌کێك له ته‌له‌ڤیزیۆنه کوردیه‌کان بۆ په‌خش کردن. دوا هیوای من، کارزان، بۆ شاری ئاشتی ئه‌وه‌یه که بتوانم چیرۆکه‌که جارێکی تر داڕژم وه‌ك سکریپت و فیلمێکی ئه‌نیمه‌یشن کوردی ناسك و نازداری لێ به به‌رهه‌م بێنم. بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سوود وه‌رگرن له ماڵپه‌ڕه‌که‌م:
www.karzanfilms.com
له لاپه‌ره‌ی بڵاوکراوه له شانۆ، چه‌ند بابه‌تێکم له‌سه‌ر شاری ئاشتی نووسیوه‌ته‌وه و زۆربه‌یان پێشتر بڵاکراونه‌ته‌وه.
له‌نده‌ن 19– 01 – 2011
www.karzanfilms.com