مەسعودی مەلا ھەمزە: بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر لەیەک کاتدا بەدوو فیلمی سینەمایی لەدوو فێستیڤاڵی دیار بەشدارە. بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر فیلمی سینەمایی “گەڕەکی داھۆڵەکان” لە سیناریۆی شێرزاد حەسەن و دەرھێنانی حەسەن عەلی لە فێستیڤاڵی فیلمی ئازادی لە فەڵەستین بەشدارەو فیلمی ماندوو لە دەرھێنانی ھونەرمەند ئیبراھیمی سەعیدی لە خولی شانزەھەمی فێستیڤاڵی سۆفیا لە بولگاریا بەشدارە، کە ھەردوو فیلمەکە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێرن و لەکاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکان بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێر وەک بەرھەمھێنەری فیلمەکان بەشدارن.
شایانی باسە ھەریەک لە فیلمەکانی “گەڕەکی داھۆڵەکان- دەرھێنانی حەسەن عەلی، ماندوو- دەرھێنانی ئیبراھیمی سەعیدی” لەماوەی ٢ ساڵی رابردوو لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی جیھانی بەشداربوونەو خەڵاتی بەرچاویان بەدەست ھێناوە.