مەسعودی مەلا ھەمزە : دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ و بەدەستھێنانی ٥ خەڵاتی فێستیڤاڵە بڕیارە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی- بەڕێوەبەرایەت ھونەری شانۆی سلێمانی شانۆگەری خاتوو ژولیا لە دەرھێنانی بەکر رەشید لە شاری ھەولێر نمایش دەکا.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بەکر رەشیدی دەرھێنەر گوتی: دوای ئەوەی شانۆگەری خاتوو ژولیامان لە شاری سلێمانی نمایش کرد، بڕیارە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممە ١٣و١٤/٤/٢٠١١ لە ھۆڵی میدیای شاری ھەولێر نمایش بکرێ”.
بەکر رەشید وتیشی”لەم شانۆگەرییەدا ھەریەک لە دێرین عومەر و ئەژین حەمەنوری رۆڵی سەرەکی لە شانۆگەرییەکە دەبینن”.
شایانی باسە شانۆگەری خاتوو ژولیا لە نووسینی سترنبێری و وەرگێڕانی موکرییەو ماوەی ٣ رۆژ لە شاری سلێمانی نمایش کرا.