گۆرینی ده‌سه‌ڵات له‌م قوناغه‌ی ئێستادا به‌شتێكی باش نازانم، چونكهدوژمنمان زۆره
له‌و كارانه‌ی كه‌كردوومه خه‌ڵكم هانداوه بچن ده‌نگ بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه نه‌ك به‌شان و باڵی گۆران‌دا ههڵمدابێت
گۆرینی ده‌سه‌ڵات به‌مانای ئینقیلاب دێت ئینقیلابیش به‌مانای ده‌ربازبوونی كۆمه‌ڵیك گه‌نده‌ڵكارو دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو
نوچه‌نیت/ ئالان عومه‌ر
سەفین خەرجیانی ساڵانێکە لەبواری موسیک و دەنگ کار دەکات، دوای زەمەنێک کار کردن لەو بوارانەدا وەک خۆی دەڵێت”له‌سالی ٢٠٠١ له‌و شهرهدام له‌گه‌ڵ زاتی خۆم، كه ببمه گۆرانی بێژ یان نا”، سەرەنجام هونەری وتنیش دەکات، ئەو لە وتندا مەبەستی خۆی هەیە دەیەوێت پەیامێک بگەیەنێت، لەم دیمانەی نوچەنێت، سەفین پێی باسی پرسە سیاسیەکانیش دەکات و پێی وایە سیاسەت و هونەر دوو دنیای لەیەک جیاوازنین.
ئالان.رایه‌ك هه‌یه كه هونه‌ر ده‌بێت دوور بێت له‌گه‌مه سیاسیه‌كان، رای پێچه‌وانه‌ش هه‌یه، تۆ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به هونه‌ر سیاسه‌تت ده‌كرد، رونترههوڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگت بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌دا. مه‌به‌ستت چی بوو له‌تێكه‌ڵكردنی سیاسه‌ت به هونه‌ر؟ تا چه‌ند ئه‌و تێكه‌ڵ كردنه به‌دروستی ده‌زانیت؟.
سه‌فین. به دڵنیاییه وه هونهروسیاسەت دوو شتی گرێدراون به‌یه‌كه‌وه، له هه موو دنیادا ئه‌وه‌ی سیاسهتمه داران ئه‌یانه‌وێت بیكەن كاتێكی زۆری ده وێت، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌ی په‌یامه‌ی ئه‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت ده توانیت له شه وو رۆژێكدا بیگه‌یه نێت، به‌ڵام به داخه وه هونه رمهندانی ئێمه نایانه‌وێت خۆیان تووشی ئهوشهرهبكهن، جوابیان ئه‌وه‌یه كههونهرو سیاسه‌ت نابێت خۆیان له‌قه‌ره‌ی یه‌ك بده‌ن. سیاسه‌ت لای ئێمه شێواوه و كۆمه‌ڵیكی به‌ناو سیاسه‌تمه‌دار وایان سیاسه‌ت له خه‌ڵك گه‌یاندوه كه‌سیاسه‌ت كردن مانای درۆكردن، به‌ڵام به‌لای منه‌وه سیاسه‌ت مانای راستگۆیی. مانای دانانی پلان بۆ ئێستا‌و دوارۆژ.. وابزانم ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شم كردبێت ده‌نگم بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران كردبێت تاوانم نه‌كردوه، چونكهمروڤ ئازاده بیروباوه‌ری چییه‌و چۆن بیرده‌كاته‌وه. من له‌و كارانه‌ی كه‌كردوومه خه‌ڵكم هانداوه بچن ده‌نگ بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه، نه‌ك به‌شان و باڵی گۆران‌دا ههڵمدابێت. دواتر بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه ركوری ئه‌م میلله‌ته‌ن، نهتوركن نهعهجهمن، نهعهرهبن. راسته جیاوازی بیر‌و بۆچوون هه‌یه، له‌نێوان لایه‌نه‌كان، به‌ڵام لهنهتیجه هه‌موو كوردین و برای یه‌كین، ئه‌بێت هه‌موو هه‌وڵ بده‌ین بو دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی.
ئالان. تێكه‌ڵ بونی تۆ به‌و گه‌مه سیاسیه تورهبونت بوو له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر؟ یان هه‌ستكردنت به پشت گوێ خستنی خۆت؟ یان به‌جددی گۆرینی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به پێویست ده‌زانی؟.
سه‌فین. ئهوهبهتهنیا من نیم تووره‌م له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ر،ئه‌توانم بڵێم زۆرینه تووره‌یه. گۆرینی ده‌سه‌ڵات له‌م قوناغه‌ی ئێستادا به‌شتێكی باش نازانم، چونكه دوژمنمان زۆره‌و دوای ئه‌وه گۆرینی ده‌سه‌ڵات له‌چییه‌وه بۆچی و له‌كوێوه بۆ كوێ؟ ئێستا له‌م قوناغه‌دا ئه‌بێت به‌هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین له‌م ئه‌زمه‌یه ده‌رباز بین. دواتر گۆرینی ده‌سه‌ڵات به‌مانای ئینقیلاب دێت، ئینقیلابیش به‌مانای ده‌ربازبوونی كۆمه‌ڵیك گه‌نده‌ڵكارو دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو. ئه‌بێت ئێمه ئه‌و كلتووری ئینقیلاب و گۆرینی ده‌سه‌ڵات تێپه‌رێنین، ئه‌بێت به‌هه‌موو ئه‌م وه‌زعه چاك بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ سه‌روه‌ر كردنی یاسا بو ئه‌وه‌ی جارێكی کە كه‌س نه‌توانێت گه‌نده‌ڵی بكات.
ئالان. هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند له‌ماوه‌ی نێوان دوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كوردستاندا سروود‌و گۆرانیان بۆ هه‌ردوو لیستی به‌رامبه‌ر ووت ئه‌مه ناو ده‌نێیت چی؟ راگرتنی بێلایه‌نی؟ بازرگانی؟ نه‌بونی بروایه‌كی جێگیر؟ خوێندنه‌وه‌ت چییه بۆی؟.
سه‌فین.مرۆڤ ئازاده له بیركردنهوو بیر‌و باوه‌ر، به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه مرۆڤ ده‌بێت كارێكی وا بكات له‌به‌رده‌م مێژوودا به‌رپرسیارێتی نه‌كه‌وێته ئه‌ستو. دواتر ئه‌وه‌ش نابیت له‌یاد بكه‌ین هه‌موو كوردین و ده‌بیت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان ده‌وڵه‌تی کوردی بێت و كوردستانی گه‌وره ئامانجمان بێت، وه‌ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای كورد به‌و جیاوازییه‌وه جوانه كهیهكتر قبووڵ بكه‌ین. راستهههندێك هونه‌رمه‌ند هه‌ن به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی كاریان كردووه بۆ هه‌رلایه‌ك بێت، به‌رای من نابێت مرۆڤ بیرووباوه‌ری به‌رامبه‌ر پارهبفروشێت.
ئالان. له‌م ماوه‌دا زیاتر كارت بۆ هونه‌رێكی په‌یامدار كردوه، په‌یام له‌باری سیاسی یان جه‌ماوه‌ری. له‌داهاتوو چۆن كار ده‌كه‌یت؟.
سه‌فین. هونه‌رمه‌ند زۆرن كه‌گۆرانی بۆ عه‌شق یان گۆرانی به‌سه‌ر به‌ژن و باڵای ئافره‌ت دا ئه‌ڵین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازاره‌كه گه‌رمه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی هونه‌ر. وهدهستێكیش هه‌یه بو نه‌هێشتنی رۆحی نه‌ته‌وایه‌تی. به‌رای من هونه‌ر بۆ خزمه‌ت كردنی مرۆڤیه‌تی ده‌بێت كاربكات، نه‌ك بۆ خزمه‌ت كردنی خودی هونه‌رمه‌نده‌كه، نمونه‌ی زیندووش هه‌یه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته چه‌ندین گۆرانیبێژهاتن و رۆیشتن جۆره‌ها گۆرانیان وت، به‌ڵام هیچ گۆرانیه‌ك وه‌كو گۆرانی نه‌ته‌وایتی نامێنێته‌وه. بۆ نمونه من ته‌نانه‌ت گۆرانیه‌كانی خۆم له‌به‌ر نییه، به‌لام گۆرانی (ئێمه گیانێكین له‌دوو جه‌سته‌دا) كهخوالێخوشبوو ئیبراهیم خه‌یات وتویه‌تی له‌و بروایه‌دام هه‌موو كورد ی هه‌رچوارپارچه‌كه له‌به‌ریه‌تی، بۆیه ئه‌ڵێم هونه‌ر ئه‌گه‌ر په‌یامی هه‌بێت به‌نه‌مری ئه‌مێنێته‌وه.
ئالان. ئه‌ی رات چییه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه نابێت هونه‌ر پهیامداربێت؟ كه ئه‌وه باسێكی كۆنه له‌نێوان دوولایه‌ن. هه‌ندێك ده‌ڵێن هونه‌ر بۆ هونه‌ر و، هه‌ندێكیش ده‌لێن هونه‌ر بۆ په‌یام؟.
سه‌فین. من وه‌كو خۆم هه‌ر كامێك له‌و دوو لایه‌نه به‌زه‌رور ئه‌زانم، چونكهههردوكیان ئهگهربهرجهسته بكرێت ئه‌وا هه‌ردوو لایه‌نه‌كه یه‌كێكیان خزمه‌ت به‌به‌ره‌و پێش چونی هونه‌ر ده‌كات لایه‌نه‌كه‌ی تریش خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
ئالان. هونه‌ری گۆرانی بێژ له‌كوێدایه كاتێك ئاواز، ئاوازدانهربۆیدابنێ؟ میوزیك، میوزسیان كاری بۆ بكات؟ تێكست شاعیر بۆی بنوسێت؟ ته‌نها به‌كار هێنانی ده‌نگ یان چی؟.
سه‌فین. زور به‌داخه‌وه كه‌ئه‌م قسه‌یه ئه‌كه‌م كه‌حه‌ق نییه وابێت، زۆربهبی زۆری هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبیژی لای ئێمه رۆشنبیر نین، كهئهلێم روشنبیر نین مه‌به‌ستم روشنبیری هونه رییه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه‌هیچ ئاگایان له‌كلتوری میلله‌ته‌كه‌یان نیه و به‌دواداچونیان بۆ هیچ لایه‌نێكی هونه‌ری نهفولكلۆرو نههونهری میلله‌تانی ده‌وروبه‌رو میلله‌تانی دنیا نییه، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كهحازرخۆری به‌ر سێبه‌رن، گوێیان له له‌گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بی یان توركی یان فارسی ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌خۆیان بێت كوپییان كردووه‌و به‌حساب میلودی یه‌كه هی خۆیانه، زۆر جاریش هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی كۆپی ئه‌كه‌ن به تیكست و، ته‌نانه‌ت ووتنهكهش به‌توركی ئه‌ڵێن. وه‌زۆربه‌ی جار كلیپه‌كه‌ش كۆپی ئه‌كه‌ن زۆر به جورئه‌تیشه‌وه لهتایتڵ هه‌مووی ئه‌كات به‌هی خۆی، وه نمونه‌ش زۆرن پێویست ناكات ناو بڵێم. له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا گۆرانی بێژ گۆرانی دروست ئه‌كات واتهخۆی تیكست بو گۆرانییه‌كه ئه‌نوسێت وه‌خۆی میلودی دروست ئه‌كات، دواتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك موسیقی به‌دابه‌شكردن بۆگۆرانییهكه واتهدروست كردنی هارمونی و كونترابۆینت بۆ گۆرانییه‌كه، كه‌ئه‌مه به‌راستی ئیشی گۆرانی بێژ نییه چونكه ئه‌و دوو ره‌گه‌زه له موسیقادا شتێكی ئاسان نیه و زانستێكی زۆر قوڵه له‌ماتماتیك و فیزیا پێك هاتووه.
ئالان. ئێستای ستۆدیۆكانی كوردستان چۆن هه‌ڵ ئهسهنگێنیت؟ له‌چ ئاستێكدان سه‌ره‌تایی؟ مامناوه‌ند؟ یان ئاستێكی به‌رز؟ گه‌ر كێشه‌یه‌كیان مابێت بۆگهشتنه ئاستێكی باش چییه؟.
سه‌فین.هه‌ندێكیان خراپ نین، به‌ڵام ههركێشهی نه‌بوونی زانیاری و زانستی ئه‌ندازیاری ده‌نگ هه‌یه‌و. وه‌هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ن ته‌نیا بهكومپیوتهرێك و مایكروفونێك كه‌وتونه‌ته ناو وه‌زعه‌كه‌و به‌ئاره‌زووی خۆیان شتی بێسهرو به‌ر ئه‌كه‌ن، وه‌ك ناوی زل و دێی وێرانه. ووشه‌ی ماسترینك بووه‌ته یاری مناڵان هه‌رچی هه‌ڵئه‌ستێت ماسترینك ئه‌كات. له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر یه‌كێك لهكهنالهئاسمانیهكان ماسترینكم له‌فیلمی دوبلاژ كراویشدا بینی.
ئالان. دوابه‌رهه‌می تۆ ئه‌بێت چیی بێت؟ چه‌ند به‌رهه‌مێكی په‌یامدار؟ یان به‌رهه‌مگه‌لێكی عاشقانه؟ واته ئه‌و شێوازه‌ی هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌كان كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن؟.
سه‌فین.سی دی یه‌كم له‌م ماوه‌یه‌دا بڵاو ئهكهمهوهكه له‌سالی ٢٠٠١ له‌و شهرهدام له‌گه‌ڵ زاتی خۆم كه ببمه گۆرانی بێژ یان نا، ئه‌و سی دی یه‌شم تێكه‌ڵه لهگورانی نیشتیمانی و گورانی رومانسی. وهبهنیازیشم هه‌موو ئه‌و گورانییه پهیامدارانهی كه‌له‌ماوه‌ی پێشوودا تۆمارم كردوون بییان كه‌م بهسییدیهكی تایبه‌ت. من كار‌و شێوه‌ی ئیش كردنم لاسایی كردنه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نییه و شێوازی تایبه‌تی خۆمم هه‌یه، بۆ ئیشكردنم ئه‌گه‌ر گۆرانی به‌زمانی خۆتان عاشقانه‌ش بێت.
پرۆفایلی هونه‌رمه‌ند.
سه‌فین عبدالجبار صابر لهمهلكهندی له‌شاری سلێمانی.
قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی دواناوه‌ندی له‌سلیمانی ته‌واو كردووه.
له‌كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غداد به‌شی موسیقا ههتامهرحهلهی سێیه‌می خویندووە وەک خۆی دەڵێت”له‌به‌ر زروفی سیاسی نه‌متوانی درێژه به‌خوێندن بده‌م كه‌ساڵی ١٩٩٢بوو. به‌ڵام دوای ئه‌وماوه دوور‌و درێژه ئه‌مساڵ له‌هه‌ولێر كۆتایی خوێندنم ته‌واو ئه‌كه‌م”.
له‌سالی ١٩٨٣ ەوە به‌به‌رده‌وامی خه‌ریكی موزیكژهنینە.
له‌سالی ١٩٩٣ەوە خه‌ریكی ئه‌ندازیاریی ده‌نگ و موزیكە.
ئێستا ستودیویهكی پروفیشنالی هه‌یه له‌شاری سلێمانی.