دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی ھونەرمەندی تاراوگە و دەنگ خۆشی دەڤەری و بادینان( سالار ) نوێترین کلیپی خۆی لە ژێر ناوی (کاڤین) بە سپۆنسەری BMW بڵاو کردەوە
لە لێدوانێکی تایبەتی دا ھونەرمەند (سالار) بۆ راگەیاندنەکان بەم شێوە ھاتە ئاخاوتن: دوای ماندوو بونێکی زۆرم لە کلیپی کاڤین، بە پشتیوانی خودای گەورە ئەم کارە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێھات و بە شێوازێکی مۆدێرن ھاتە بڵاو کردنەوە
سالار زیاتر باسی ناوەرۆکی کلیپە کە دەکات و دەڵێ: بەسوپاسێکی زۆرەوە کاری دەرھێنان و وێنەگرتنی ئەم کلیپە دەرھێنەری بەتوانا( شیڤان تاھیر) بۆی ئەنجام داوە و ھەروەھا بە سپۆنسەری کۆمپانیای عەروش کە تاکە بریکاری کۆمپانیای BMW لە عێراق ئەم کلیپە بەرھەم ھاتووە و بڵاو کراوەتەوە
لە کۆتایدا ھونەرمەند سالار سوپاسێکی زۆر تایبەتی ئاراستەی (ئالان ئەحمەد) کرد کە ھاوکاری سەرەکی ئەم کارە بووە
رێکەوت سەلام