له(هاوكار گروپ)ه‌وه: كاتژمیَر 11ى رۆژى 28.12.2009 لهژیَر چاودیَرى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و به‌ئاماده‌بوونى جیَگرى پاریَزگارى ههولیَر و بهریَوهبهرى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى ههولیَر و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و خۆشنووس له هۆڵى بهریَوهبهرایهتى هونه‌رى شیَوهكارى ههولیَر یه‌كه‌م ڵیشانگهى نیگاركیَش و خۆشنووس (محه‌مه‌د حوسیَن) به 24 تابلۆى ره‌نگى رۆنى له‌سه‌ر كانڤاس و فایبه‌ر به‌چه‌ندین قه‌باره و ته‌كنیكى جیاواز خرایه به‌رچاوى ئاماده‌بووان. له‌م ئه‌زموونه‌ى هونه‌رمه‌ندى ناوبراو تیشكى خستبووه سه‌ر بابه‌ته فۆلكۆرییهكانى كوردستان، بهلاَم به تهكنیكیَكى جیاوازتر لهنمایشهكانى هونه‌رمه‌ندان. ئیَمهش دڵخۆشبووین به‌كۆتا هیَنانى چاوه‌روانییه دریَژخایهنهكهى هونه‌رمه‌ند كه زیاتر له 15 مانگه به‌رهه‌مه‌كانى ئاماده‌كرابوون بۆ نمایش كردن. ئه‌مرۆكه لهنیَو ئهتمۆسفیریَكى نیمچه كراوه و به به‌شدارى براده‌ران و دۆستانى هونه‌رمه‌ند ڵیشانگهى یه‌كه‌مى خۆى كرده‌وه. جیَى باسه پیشانگه‌كه سىَ رۆژ به‌رده‌وام دهبیَت
پرۆفایل: محه‌مه‌د حوسیَن
له‌ساڵى 1961 لهههولیَر له‌دایك بووه
ئه‌ندامى ریَكخراوىهونهرمهندانى كوردستانه
ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى خۆشنوویانى كوردستانه
1996 به‌شدارى ڵیشانگهى ئهربیَلاى لهههولیَر
2000 پیشانگه‌ى ریَكخراوى یونسكۆلهههولیَر
2000 به‌شدارى خولى چواره‌مى گاله‌رى كوردستان لهههولیَر
2009 به‌شدارى فیستیڤاڵى سیَیهمى ڵاریَزگاى ههولیَر
2009 به‌شدارى خولى یه‌كه‌م و دووه‌مى گاله‌رى شانهدهرلهههولیَر
له‌بوارى خۆشنووسى چه‌ندین بروانامه ریَزلیَنانى له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان وه‌رگرتووه