سەرەتای وەرزی هاوین هەمیشە وەرزی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکان بووە، بەڵام ئەم ساڵ دواخستنی ئەلبومەکان بۆتە شتێکی باو.
کۆمپانیای رۆتانا بۆ بەرهەمهێنان بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێکانی هونەرمەندان نەبیل شوعێل و عەبدولڕەب ئیدریس و ماجید موهەندیسی دواخست. هەروەها کۆمپانیای ناوبراو، دواجار ئەلبومەکەی عەبدوڵا روەیشدی بڵاوکردەوە پاش چەند دواخستنێک.
بڕیار بوو کۆمپانیای رۆتانا 20 حوزەیران ئەلبومێکی نەجوا کەرەم بڵاوبکاتەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەکەی دواخست. یەکێك لە گۆرانیەکانی ناو ئەلبومەکە، کە بە ناونیشانی “مافی نۆم” بوو، لەم دواییەدا لە لایەن دەرهێنەری لوبنانی وەلید ناسیفەوە ڤیدیۆ کلیپی بۆ کرا. تیمی وێنەگرتن سێ رۆژیان بەسەربرد لە وێنەگرتنی دیمەنەکانی گۆرانیەکە لە چەند شوێنێکی جیاجیای لوبنان.
ئەم بەرهەمە ڤیدیۆییە بازدانێکی جۆرێتیە لە تەکنۆلۆجیادا، لەبەرئەوەی دەرهێنەر تیمێکی ئەمریکی بەکرێگرتووە بۆ بەرهەمهێنانی کارەکە بە تەکنۆلۆجیای سری دی (سێ-رەهەند). هونەرمەندی مەغریبی عەبدولمەلیك بەلجانی، کە میوانێکی پێشوی بەرنامەی “ئەرەبس گۆت تالێنت” بوو، هەر وەك نەجوا کەرەم بەڵێنی پێدابوو بەشداریکرد لەگەڵ نەجوا کەرەم دا لەم کلیپەیدا.