گروپی موزیکی میللی مۆسکۆ بە داوەتێکی فەرمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە چەند رۆژی رابردوو لەکوردستان لە شاری ھەولێر چەند نمایشێکی جۆراو و جۆریان پێشکەشی خەڵکی ئەم شارە کرد و لە سەردانێکیان بۆ ھوتێلی چوار چرا، بەرێوەبەرایەتی ھوتێلی چوار چرا خەڵاتێکی مەزنیان پێشکەشی گروپی ناو براو کرد
لە لێدوانێکی تایبەتی دا بەرێوەبەری ھوتێلی چوار چرا( شایان عەبدولکەریم) رای گەیاند: مەبەستی ئێمە لە خەڵات کردنی ئەم گروپە موزیکیە ئەوەیە کە ھەست بەوە بکەن کە کوردستانیش رێز لە ھەموو ھونەرمەندێکی جیھانی دەنێت، ھەروەھا ھەست بەوە بکەن کە کوردیش خاوەن گوێگرێکی زۆرە لە رووی موزیکەوە
شایان ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم گروپە لە ماڵی ھونەرمەندان ھوتێل چوار چرا میوان بوون و بە خۆشحاڵیەوە خەڵاتی ئەوانیان قەبوڵ کردووە .
راگەیاندنی چوار چرا