Stressئه‌و فشاره‌یه كه مرۆڤ به‌كار ده‌هێنێت یان تووشی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه هۆڕمۆنی ( ئه‌درێنالین و كۆرتیزۆل ) له له‌شدا زیاد ده‌كات و به‌هۆیه‌وه مرۆڤ تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت وه‌كو : ( به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ، خێرای لێدانی دڵ ، ئاره‌ق كردنه‌وه و له‌رزین ، پشت و سه‌ر و سك ئێشه ، به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره له خوێندا ، ڕه‌قبوونی ماسولكه ، هه‌ناسه سواری بێزار بوونی خه‌و ، توڕه‌بوون ، كۆنترۆڵ به‌سه‌ر خۆدا نه‌مان ، هه‌ڵه كردن له‌كاردا ، حه‌ز به‌ته‌نها كردن و دوور كه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵ ، بڕوا به‌خۆ نه‌بوون و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه چاره‌سه‌ر نه‌كران به‌خێرای ئه‌و كاته ئه‌م نیشانانه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشیه كوشنده‌كانی وه‌ك دڵ و مێشك وه‌ستان و غه‌م داگرتن و نه‌خۆشی ده‌روونی و شێر په‌نجه و زۆر نه‌خۆشی تری ده‌روونی و به‌ده‌نی ) .
ده‌بێت Stress بكه‌ینه دوو به‌شه‌وه كه یه‌كێكیان ئیجابی و ئه‌وی تریان سلبی . به‌كارهێنانی فشاری ده‌روونی ئه‌گه‌ر له‌سنوور و كۆنترۆڵی خۆمان ده‌رنه‌چێت و بتوانین پشوو بده‌ین و خۆمان بهێنینه‌وه دۆخی خۆمان ئه‌و كاته باشه ! واته ئیجابیه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به‌رده‌وام بووین و سنورمان دانه‌نا ئه‌وا ئه‌و كاته وه‌كو باسمان كرد له سه‌ره‌وه تووشی ئه‌و كێشانه ده‌بین .
وه‌رزشه‌وانه‌كان ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا زۆر به فشاره‌وه هه‌موو تواناكاانیان به‌كارهێنا له چه‌ند خوله‌كی سه‌ره‌تادا ، ئه‌و كاته بڕناكهن و ماندوو ده‌بن . مرۆڤ فشارێكی گه‌وره‌ی ڕۆژانه‌ی له‌سه‌ره بۆیه پێویسته ئه‌م زانسته به‌كاربهێنن بۆ به‌ره‌نگاری كردنه‌وه‌ی ، ئه‌گینا هه‌موو مرۆڤایه‌تی له ناو ده‌چێت و جیهانێكی نه‌خۆشمان لێده‌رده‌چێت .
هه‌واڵه جیهانیه‌كان به‌هۆی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامه و كتێبه‌كانه‌وه زیاتر له 85٪ ی هه‌واڵی سلبی جیهانی ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت له كتێبخانه‌كاندا كه‌م كتێبێكت یان بابه‌تێكت به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه هه‌واڵی ئیجابی تێدابێت ، مرۆڤ بۆیه دوو دڵ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانێت ئه‌مڕۆ چی هه‌یه ؟ به‌ڵام نازانێت كه سبه‌ینێ چی ڕووده‌دات . زۆر جار Stress ده‌بین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌له ده‌كه‌ین نه‌وه‌كو فریای فڵان شت نه‌كه‌وین ، مرۆڤ به‌هۆی جێگۆڕكێ و ئاماده‌بوون بۆ تاقیكردنه‌وه و پاڵه‌وانێتی ژن هێنان وشوو كردن و باركردن و جیا بونه‌وه و ترس و بێكاری و مردن و له‌دایك بوون و ده‌نگه ده‌نگ و قه‌ره‌باڵغی و خانه‌نشینی و ئیش گۆڕین و چاوپێكه‌وتنی تازه و له‌سه‌ره‌دا وه‌ستان و قسه‌كردن بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و ……. هتد قه‌له‌ق و Stress ده‌بێت .
زۆر یارمه‌تی هه‌ن ئێستا باش خۆی ئاماده‌بكات و له‌م دڵه ڕاوكێ و فشاره ده‌رونیانه ڕزگاری بێت ، ئه‌ویش گوێگرتن له مۆسیقای هێمن و پشوودان و وه‌رزش كردن و پێكه‌نین و كردنی وه‌رزشی ده‌روونیه .
بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت گه‌شه بكه‌ن و خاوببنه‌وه ده‌توانن په‌یڕه‌وی ئه‌و ( كاسێت و سی دی )یانه ببن كه ئێستا من كردومن به كوردی و له كوردستاندا له تۆمارگاكاندا ده‌ست ده‌كه‌ون ، مرۆڤ ئه‌گه‌ر گه‌ش بین بیربكاته‌وه له شته‌كان هه‌رگیز ئه‌و فشارانه كاریان تێناكه‌ن و مرۆڤێكی نمونه‌ی و له‌ش ساغ ده‌بێت .