زۆر شاعیر و ئەدیب و نووسەری ناموزیکی قسە لەسەر موزیک ئەکەن بەڵام من ئەم جارەیان پچەوانەی ئەکەمەوە ….وەک موزسیانێک و بڕوای تایبەتی خۆم ناوەرۆکی ئەو نامەیە دەخەمە ڕوو وەڵامیکی کورتی ئەو نامەیە ئەدەمەوە , کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکدا بڵاو بۆتەوە.
پەشێو خاوەنی دیوان و چەند تێکستێکی جوانی نیشتمانی و دڵداری یە کە وای کردووە (پەشیو )ببێ بە (پەشێو ).خەڵک ھێندەی سەرۆکەکان ڕیزی لێ بنێێن , خەڵکی وەک شاعیرێکی گەورە سەیری بکەن . لەگەڵ ئەوەشدا ئاشکرایە تیکستەکانی پەشێو بەزمانیکی شیعری زۆر ساددە نووسراون و من ھێندە خەیاڵ و فەنتازیای شیعری تیدا بەدی ناکەم وەک ئەوەی خۆی داوای ئەکا لە نامەکەیدا لە خەڵکانی دی . بەڵام ناتوانم نکۆڵیش بکەم کە بۆ سەردەمی خۆی تێکستەکانی خاوەنکاریگەری بووە , بە تایبەت بە دیوە ناسیونالستەکەیدا و بۆ بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەی کورد , وە ناشتوانم چاوم داخەم لە ئاست زۆرێک لە ھەڵویستە بەردەوامەکانی بۆ نا عەدالەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی ….ھتد ((کە بەشێکیان زیاتر لە دروشم ئەچن نەک شیعر )).جگە لە ما نە پەشێو لە وەرگیرانیشدا ڕۆڵی بووە و تیکستی وەرگیراوە و کردوویەتی بە کوردی نمونە (ئەزانی دەریا چەند قوڵە……… ) کە لە دەمی فەیروزەوە وەری گرتووە و تۆزێ دەسکاری کردووە , دواتر زۆر گۆرانی بێژ لە ئەزمەی تێکستی گۆرانیدا وە کاریگەری جوانی گۆرانی یەکەی فەیروز کردوویانە بە گۆرانی .. من لێرەدا واز لە ھەلسەنگاندنی تێکستەکانی دەھێنم چونکە ئەوە کاری من نی یە ڕێ بەخۆم نادەم . بەڵام زۆرینەی ئەو تێکستانەی کە جێ ی شانازی خۆگەورە بوونەکەی پەشیو ن بۆ من ئیدی بێ گیانن .بەتایبەت دوای بینینی ئەو نامەیە ی کە بۆ ھاوڕ ێ یە کی نووسیوە ( کە مەبەستی کەسێکی تایبەت نی یە ) بەڵکو لەسەرەتاکەیدا دیارە و کە بە (ھەر لەگەڵ تۆم نی یە, لە گەڵ زۆرینەی ھەرە زۆرتانمە) دەست پێ دەکات .کە لێرەدا مەبەستی ئەو گەنجە خێر لە خۆ نەدیوانەیە کە لە ووڵاتە کەیدا تەنھا قەڵمێک ھەبووە بۆ دڵ دانەوە و ساڕیژ کردنی برینەکان ی دڵ و نیشتمانەکەیان . کە لەو سەردەمەدا زۆر جار بە دزیەوە ئەو قەڵمەیان بەکار دەھێنا یا زۆر جار تاکە شوێن بۆ
ئازادی ڕادەربرین ی گەنجی کورد ’ لە سەردەمی ڕژێمە بۆگەنەکە دا ,
تەنھا لەسەر دیوار و دەرگای
( ……..)
مزگەوتەکان بووە . کە بەترس و لەرزەوە
ھەستاون بەکڕاندن یا ھەڵکۆڵینی تێکستێکی دڵداری یاخود چەند
بە ھەستێکی نیشتمانی چەند دێڕێکیان بۆ نیشتمانیان لەسوچی(پەڕەیەکدا یا بە پەمپی بۆیاخێک لەسەر کۆڵانی (قەزازەکان و مەڵکەندی و دیواری قەڵا و ………….نووسیوە . ئەم نامەیە زۆر نیگەرانی کردم ھێندەی ئەو قەبارەیەی کە بۆخۆی دروست کردووە لە نامەکەدا… نا ..زۆر تر لە تووڕەی نامەکەی ئەو .پەشێو لە
و نامەیەدا زۆر بە توندی بێ میھری شاعیرانە کەوتۆتە سەر و گویلاکی قەلەمە تازەکانی شیعیری تازەی ئەو سەردەمەی کوردی بە( ڕشانەو ە و بۆ ق و تەنکە ئاوێکی لێڵ و دەیان نێرێتەوە حوجرە و ..ھەڵشاخانێک ھەر وەک سەرۆکەکان قسەدەکا و ھەر وەک ئامۆژگاری کار بە ویقارێکی زۆر خۆ بەزل زان و خەڵک بە بچوک بینین , دەدوێ) .لە کۆتایی یەکەشیدا دەڵیت (شیعر خەنجەرە ئەوەی ناوەشێنێ ,با ھەڵی نەکیشێ ). زۆر سەیرە لام ئەم زمانە زبرە لە زمانی شاعیر ناکا…
.. ھێندەی لە سیاسی یەکی توڕە لە نۆکەرەکانی تۆزقاڵێک لە دڵی ووشەو شاعیر ناچێت !!!!.تێناگەم دەبێ بۆ قەڵەمەکەی پەشێوەکەی نیو دڵی ھەژارن و رەش و ڕووتی ئەم میللەتە کە بەشێک لە گەنجەکانی تا ئیستاش بە پێغەمبەری خۆیانی دەزانن بۆ وا ئەدوێ؟؟!!!!!!!.
بۆیە من نەمتوانی کڕ بم و ھیچ نەڵێم ھەر بۆیە چەند دێرێکی خۆی دەڵێم (پەشێو ) شیعر کۆترێکی ماڵیە تۆ باڵی مەکە …شیعیر ئەسپەشێیەکە وازبێنە با بحیلێنێ … لی گەڕێ غاردا چوار پەلی مەگرە بە ووشەی زبر قەپۆزی مەشکێنە .. چونکە شیعر تەنکە وەک توێ ی ئاو ,, لێگەڕی ھەر وەکو با پیاسە بکا .. من ئەلێم ھەموو شتێک لە قەفەز دەنرێت تەنھا خەیاڵ و فەنتازیای مرۆڤ نەبێ تۆ خۆت لەم گیژاوە مەدە ھەموو خەیاڵێکی خەڵک لە خەیاڵی خۆتدا ئازاد کە ئەگەر نا تۆ ئیدی پەشێو نیت ..
لە کۆتایدا
ھیوادارم ئەوە تێڕوانینی ئیستای نەبێت چونکە ئەو نامەیە لە ساڵی ١٩٧٨ نووسراوە , چونکە بە بڕوای من ئەگەر بۆچوون ی بەرامبەری شیعری نوێ وابێت ئەشێت نالی و گۆران و مەحوی و کوردی و سالم و وەفای .ھتد تێکستەکانی بخوێننەوە لەو بڕوایەدام ھەمان بۆچونیان دەبێت بۆ تێکستەکانی ئەو بەڵام بڕواناکەم ئەوان وەک نامەکەی پەشێو بدوێن , کە ئەو لە دوورە ووڵاتەوە لە پاڵ جوانترین شۆخ و ئەو پەڕی ئازادیدا بە گەنجە شیعر دۆستە ھاونیشتمانی یە فیرار و لەسیدارە درا و و ژێر چەپۆک و شەقی بەعسی دەڵێ… …
ھیوادارم وەڵامێکت ھەبێ (پەشێو ) …..وەڵامێک ….. بو ئەو گەنجانەی کەویستوویانە شیعرەکانیان چرۆ بکا … وەڵامێک ھەر زوو ھاوارکە و بڵێ,,, ببوورن ئەگەر نامەکەم لق و چڵی خامەکانی دەستانی شکاندبێ …
توانا حەمە