زۆرن ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی هونه‌ری گۆرانی وتنن که‌م تا زۆر خزمه‌ت به هونه‌ری کوردی کراوه به‌شێکی چاودێرانیش پێیان وایه ئه‌م زۆر و بۆریه خزمه‌ت به هونه‌ری کوردی ناکات ڕۆژانه گوێمان
له ده‌یان گۆرانی نوێ ده‌بێت. به‌ڵام که‌من ئه‌و گۆرانیانه‌ی هه‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی گوێگر داگیرده‌که‌ن و له گه‌ڵ ناخمان تێکه‌ڵ ئه‌بن چ له ڕوی ده‌نگ و موزیک و ئاواز و تێکستی گۆرانیه‌که ئه‌مانه هه‌مووی ته‌واو که‌ری یه‌کن و ئه بێته هۆی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده
ئه‌لبومی کۆتایهات ناوی نوێترین ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند (گۆران نوری)ه، که ئه‌بێته یه‌که‌مین ئه‌لبومی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌رچی له ڕابردوو گۆرانیه‌کی سنگڵی تۆمار کرد به‌ناوی (بۆ کوێ ئه‌ڕۆی) تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و به‌رهه‌مه جێگیر بوو لای گوێ‌گران، ئه‌م ئه‌لبومه له 8 تراک پێک دێت و ته‌نها چوار که‌س کاریان له‌م ئه‌لبومه‌دا کردوه ئه‌وانیش(هه‌ردی نوری به نوسینی چوار تێکست ، نه‌ریمان بابان به نوسین و دانانی چوار تێکست و ئاواز ، عارف شه‌کوری و عیماد شه‌کوری له ئه‌مریکا به دانانی چوار ئاواز و دابه‌شکردنی موزیک بۆ سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کان له وڵاتی ئه‌مریکا و تورکیا ) له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو کاری کلیپی بۆ تراکی کۆتایهات ئه‌نجام دا له وڵاتی سوید که ده‌رهێنه‌ری به‌توانا (هه‌ردی عومه‌ر) کاری وێنه گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و که هه‌لی کۆپته‌ر بۆ به‌شیێکی وێنه گرتنه‌که به‌کار هاتوه
کۆمپانیاو ناوه‌ندی (ئارۆ) له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند گرێبه‌ستیان واژوو کردوه تا ئه‌رکی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ چاوه‌روان ده‌کرێت ئه‌م ئه‌لبومه سه‌دایه‌کی باش بداته‌وه به‌و پێیه‌ی زیاتر له 2 ساڵه کاری تێدا ده‌كرێت له لایه‌ن چه‌ندین که‌سی به توانا‌و ناسراوه‌وه.