مەسعودى مەلا هەمزە : لەنوێترین کارى خۆیداو وەک یەکەم نمایشی ساڵی نوێی 2011ى بەرێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی هەولێر شانۆگەرى لەچاوتروکانێک لە دەرهێنانى محەمەد جەمیل نمایش دەکرێ.
ئەم شانۆگەرییە کە لە ئامادەکردن و دەرهێنانى هونەرمەند محەمەد جەمیلەو هەریەک لە”دلڤین موحسین، سایە حوسێن، رۆژین” تێیدا وەک ئەکتەر بەشدارن، بڕیارە لە سەرەتاى مانگى 2 نمایش بکرێ. لە لێدوانێکى تایبەتدا محەمەد جەمیلی دەرهێنەر گوتى”دواى ماندووبوونێکى زۆر بڕیارە لە سەرەتاى مانگى شوباتدا شانۆگەرى لەچاوتروکانێک لە هۆڵی گەلى شارى هەولێر نمایش بکەین. محەمەد جەمیل وتیشی”ئەم شانۆگەرییە دەقێکى جیهانییەو خۆم کارى ئامادەکردنم بۆی ئەنجامداوەو لەگەڵ رووداو واقیعییەکانى کوردستان گونجاندوومە، هەروەک کۆمەڵێک شتى نوێ لە نمایشەکە دەبینرێ”.
شایانى باسە ئەم شانۆییە دەبێتە یەکەم نمایشی شانۆیی فەرمى بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆی هەولێر کە لە ساڵی تازەدا نمایش بکرێت.