دەڵین نه‌وال زوغبی پێی بە زەوی ناکەوێت دوای ئه‌وه‌ی به گه‌رمی پێشوازیی کرا له دوایین کلیپه‌که‌ی “هه‌زار و یه‌ک” له ئه‌لبومی “نازانم بۆچی”، له نوسینی فارس ئه‌سکه‌نده‌ر و مۆسیقای سالم سه‌لامه و دابەشکردنی عومه‌ر سه‌باغ.
زوغبی ده‌رهێنه‌ری میسریی هادی باجوری هه‌ڵبژارد بۆ دوایین کلیپی — ئەمەش یه‌که‌م جاره پێکەوە ئیشدەکەن. باجوری، بە پشتبەستن بە چیرۆکێک کە رەنگدانەوەی لیریکی گۆرانیەکەیە، لە بەرگی جۆراوجۆردا زوغبی پێشکه‌شکردوه.
کلیپهکە، که به تایبه‌ت له که‌ناڵەکانی میلۆدییه‌وه په‌خشکرا، به دوو رۆژ له شوێنی جۆراوجۆری لوبنان وێنه‌ی گیرا. وێنەگرتنەکە له دوکانێکی جلوبه‌رگ له ناوچه‌ی حه‌مرا له به‌یروت و له چێشتخانه‌یه‌کی راقی له سۆدیکو و له ڤیلایک له ئهمشیت ئەنجامدرا.