زانا دڵشاد دزەیی: کچە گۆرانیبێژ نارینا کوردی ئەو ھەواڵە رەتدەکاتەوە، گوایە کێشەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ھونەری ھەیە.
نارینا کوردی لەلێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە، کە لە ماڵپەری “کورد میلۆدی” و چەند ماڵپەڕێک دیکە بەناوی نارینا کوردی بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە ھەولێر فێڵی لێکراوە، نارینا گوتی “ھەشت مانگە قسەم بۆ ھیچ راگەیاندنێک نەکردووە، بەبێ ئاگاداری من لەخۆیانەوە بەناوی منەوە شتیان نوسیووە، ھەروەھا کێشەم لەگەڵ ھیچ کۆمپانیایەک نییە و ئەو ھەواڵە زۆر دوورە لەراستییەوە”. نارینا ئاماژەی بەوەشدا، چەند مانگێک پێش ئێستا کێشەی لەگەڵ کۆمپانیای تیکۆ ھەبوو، بەڵام ھەر ئەوکات کێشەکە چارەسەر کرا و گوتیشی “ئەگەر ئەمجارە ھەر رۆژنامە و ماڵپەڕێک بەناوی منەوە قسە بکات، دەیدەمە دادگا”.