ئیمان : دەمەوێت چەند راستیەک بخەمە روو کە لەسەر بنەماڵەکەمان وتراوە
من کە ناوم ( ئیمان ھیمن ح ع) تەمەنم ١٦ ساڵە، دەمەوێت چەند ڕاستەیک بخەمە روو دەربارەی ئەو ئەو قسانەی کە بە ھەڵە لەسەر ژیان و خانەوادەی ئێمە بڵاو کراونەتەوە، کە بە گریان نەبێت ناتوانم باسی لێوە بکەم، ئەمە تەنھا مشتێکە لە ژیانمان.
من ھەر لەوکاتەی کە چاوم بە ژیان ھەڵھێنا و زانیم ژیان چی یە، ھەر ئەو کاتە زانیم خاوەنی باوکێکی خراپم، کە ھەمیشە بە قسەی کەس و کارەکەی دەکرد و ئەقڵی بەدەستی ئەوان بوو، باوکێکی بێ مەسئولیات کە بەردەوام بەھۆی سادەترین شتەوە دەیکرد بە شەر لەگەڵ دایکم، درەنگ دەگەرایەوە ماڵەوە، ھەرچەندە دایکم بەھۆی من و خوشکەکانم ھەر قبوڵی دەکرد، بەڵام دوا جار بەھۆی قاچ لە جێ چونی من، باوکم ھیچ گوێ ی نەدا پێم، ھەرچەندە من ئازارم ھەبوو و ھاوارم دەرکرد، دایکم وتی با بیبەین بۆ خەستەخانە، بەڵام ئەو تورە بوو، دایکمی دەرکرد، پاشان کەس و کاری باوکم ھاتن، بەو شەوە درەنگە دوو خوشکە گەورەکەمیان دەرکردە دەرەوە و مامم دەیان ویست بیانکوژێت، دواجار من و دوو خوشکە بچوکەکەم لە ماڵەوە ماینەوە، نەنکم (فاتیمە) دایکی باوکم، لەلامان مایەوە و زۆری لە من دا، ئیتر ئێمە لەو رۆژەوە بڵاو بوینەوە و ژیانمان بەبێ دایکمان زۆر تاڵ بوو، باوکم بوو بە باوکی خوشکەزا و خزمەکانی، ئێمەش حسابمان نەبوو، من وەکو دایکی دوو خوشکە بچوکەکەم لێھاتبوو، ھەموو کاری ماڵەکەشی پێ دەکردم و ھەموو رۆژێ ھەموو خزمەکانی بانگ دەکرد، لەگەڵ دایک و خوشکێکی باوکم کە ھەمیشە لە ماڵمان بون خەریکی بوختان و بە لێدان دانمان بوون، باوکم زۆر جار بە ئاسودە کرنی دڵی ئەوان ھەڵدەسا تێری لێدەدام، تا بەتەواوی ئەوان خۆشحاڵ بن، یان کە دایکمی بیر ئەھاتەوە لە بیانویەک دەگەڕا لێم بدا، من و دوو خوشکە بچوکەکەم یەک وێنەی دایکمان پێ بوو ئەویشی لێ سەندین، کە سەیری ئاوێنەم بکردایە، پێ ی دەوتم چی یە دڵ تەڕ بۆ سەیری خۆت دەکەیت، دیارە شتێک ھەیە، لە کاتێکدا من تەنھا مناڵێکی پۆلی ٦ ی سەرەتایی بوم، باوکم دەیویست توشی نەخۆشی دەرونیم بکات، کە لە مەکتەب دەگەرامەوە، پێ ی دەوتم من لە ئینتەرنێت تۆم بینیوە لەگەڵ دایکت قسەت کردووە و بینیوتە، نەشم دیبوو، چەنکە نەیدەھێشت، دەیویست عازابی دەرونی ھەرودوکمان بدات، خەریک بوو من شێت بکات، ئەو خوشکەی باوکم کە ھاتبوە لەسەر ماڵەکەمان تەنانەت ئەگەر شتی ماڵی خۆشمان بخواردایە، ئەیوت بۆ خواردوتانە، ئەو لەگەڵ کچێکی پورم بەناوی شاکار جلی خوشکەکەمیان برد بۆ خۆیان، منیش پێم ناخۆش بوو، بە باوکمم وت، بەڵام باوکم بۆی پۆشین و گەراندیەوە و خستیە شوێنی خۆی، من بە بەر چاوی خۆم ھەمویم بینی، بەڵام باوکم وتی چۆن دەیانکەیتە دز، زۆر بە توندی لێیی دام و گوێ ی بەوە نەدا کە من کچم، بەتوندی سەری گرتم و دای بە دیوارکەیە لە بەر چاو ئەوان، ئەوانیش سەیریان ئەکرد، من ھەموو گیانم کەوتە لەرزین، وتیشی بچیتە ئەو دیوو دەرگاکەوە، دەتدەمە بەر چەقۆ، ئیتر من بورامەوە، کاتێک چاوم کردەوە، دوو خوشکە بچوکەکەم لە چوار دەورم ئەگریان و ئەوانیش ھەروەکو دوژمن سەیریان دەکرد و باسیان دەکردم و پێ دەکەنین پێم، تا وام لێھات رۆژێ ماچی دوو خوشکە بچوکەکەم کرد و وتم دڵنیا بن لێرە رزگارتان ئەکەم، ئەو رۆژە کە چوم بۆ مەکتەب رام کرد لە دەستی و ئیتر نەگەرامەوە بۆ ئەو زیندانە، توانییم دایکم بدۆزمەوە و بچمە لای، بە راستی دووای ٤ مانگیش کە گوێم لە سەوتی ئەو کەسە بوو کە بە ناو پێ ی دەڵێن باوک؟؟؟؟! دەستم کردە گریان و ئەوەندە دەترسام توشی عەزابی کردبوم و بیرم دەکەوتەوە، دوو خوشکە بچوکەکەشمی بردبوو، کە ھەریەکە لە جێ یەک فرێ ی دابون و توشی دەردی کردبون، ئەمە تەنھا پێناسەیکی ئەو باوکە بوو کە دەڵێت: دەریان کردم، ئەو پێنج کچی فڕێ دایە سەر جادە بێ گوێدانە شەرەف، باوکم چو ناوی لە (ح.ع) گۆڕی بۆ (ھێمن) و تەمەنی مناڵ کردەوە و ژنی ھێنایەوە، کە ھەموو شتێکی بۆخۆی دابین کردووە و ئێمەش لە خانوی کرێداین، کە موچەی دایکم نەبێ ھیچمان نی یە، باوکم ھەمیشە بە شوێن حەزەکانی خۆیەتی و ئامادە نی یە بۆ ساتێک گوێم لێ بگرێ، ئیتر خەڵکینە بۆخۆتان بڵێن ئێمە چ تاوانمانە؟؟
ئەگەر بە توانایی دایکم نەبوایە ئێستا ئێمە لە کوێ بوین؟؟ چیمان بەسەر دەھات لەسەر جادە؟ دایکم ئەو ژنە گەنجەی کە وازی لە ھەموو شتێکی خۆی ھێناو حەسیرێکی ھەڵگرت و ماڵێکی گرت بە کرێ و بە موچەی مۆزەفی و لەو کاتەوە دەستی پێ کردین و گەورەی کردین، ئەمە ھەموو راستەکەیە کە خۆم بەم تەمەنە مناڵیەمەوە دیومە، خودا کوێرم بکات ئەگەر وشەیەکی کەسێکی تری تێدا بێـت….
ئیمان ھیمن