پــۆڵا قاسـم نـوری : لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ھۆتێڵ ڕۆتانا لە شاری ھەولێر بۆ ھەردوو ھونەرمەند(دەشنێ موراد و کاروان کامیل) سەبارەت بە نوێترین کاری خۆیان سازکرد کە گۆرانیەکە بە ھاوبەشی گووتراوە بە زاراوەی بادینی
دەشنێ موراد ووتی: “ئەم گۆرانیە بە ناوی بێنازە من و ھونەرمەند کاروان کامیل پێکەوە دەیڵێین لە تێکستی( ھەوار شاڵی) و ئاوازی (کاروان کامیل) سەرجەم کارەکانی تۆمارکردن و کاری کلیپ کردنی لە وڵاتی تورکیا ئەنجامدراوە و سوپاسی( بی. ئێم.بی گرووپ) دەکەین کە سپۆنسەری گۆرانیکەمان بوو”.
ھەروەھا( کاروان کامیل)یش ووتی: “زۆر خۆشحاڵبووم کە بتوانم گۆرانیەک بە ھاوبەشی لەگەڵ دەشنێ موراد بە سەرکەوتوی تەواو بکەم وە سوپاسی بۆ راگەیاندکاری بە توانا (ھەوار شاڵی) بۆ نووسینی تێکستی گۆرانیەکە”.
ھەوار شاڵی بێژەری ھەواڵ و سیاسەت لە کەناڵی کوردسات کە تێکستی گۆرانی بێنازی داناوە لای خۆیەوە ڕایگەیاند:من شاعیر نیم ھەر لە ناو ھەواڵ و سیاسەت ماوم بەردەوامم ,لە زووەوە حەزم لە نووسین ھەبووە شعرم ھەیە بەڵام بلاونەبۆتەوە,کاتێک کە کاروان کامیل داوای تێکستی لێمکرد منیش بە خۆشحالیەوە توانیم بۆیان دانێم کە ھەوڵێکی پترم خستە کار.
دەشنێ موراد لە کۆتایی دا سوپاسی راگەیاندن و میدیاکانی کرد کە زۆر پاڵپشتی بوونە لە کارەکانی.
فۆتۆ : پۆڵا قاسم نوری