ئه‌گه‌ر چی ئێمه هه‌ندێ جار به بێئاگایانه هه‌ندێ ده‌سته‌واژه به خۆمان ئه‌ده‌ین سه‌باره‌ت به تواناکانمان، ئه‌مه وائه‌کات که ئێمه وابین هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی که خۆمان بیرمان لێکردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به خۆمان. ئه‌وکاته‌ی که تۆ ده‌ڵێیت: نازانم فڵان شتم له‌کوێداناوه، له‌وانه‌یه زۆر به‌دوایدا بگه‌ڕێیت هه‌تا ده‌یدۆزیته‌وه. که ده‌ڵێیت له ماتماتیکدا ته‌مه‌ڵم تۆ خراپتر مێشکت ماتماتیك وه‌رده‌گرێت. که ده‌ڵێیت من ڕقم له فڵان خواردن و فڵان که‌سه تۆ زیاتر ڕقت له‌و خواردنه یان که‌سه ده‌بێت. که به‌خۆت ده‌ڵییت ناتوانم بخه‌وم و خه‌وم زڕاوه تۆ بۆت گرانتر ده‌بێت که خه‌وت لێبکه‌وێت. هه‌تا خۆت به نه‌خۆش،ماندوو، قه‌ڵه‌و، ناشرین، نه‌گونجاو، بێبه‌خت، نه‌گبه‌ت بزانیت تۆ خراپتر ده‌بیت.
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی که مرۆڤ ده‌یکات به‌هۆی ئه‌و وشه نێگه‌تیڤ/ خراپانه‌ی که به‌خۆی ده‌ڵێ، ده‌ست به‌جێ مێشك وه‌رییان ده‌گرێت. خۆ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره خراپانه ئه‌وا مێشکمان ئه‌و ڕه‌فتاره پڕۆگرام ده‌کات له بێئاگایماندا و ئه‌وکاته خێراتر ئه‌و ڕه‌فتارانه به بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، وه له دوایدا سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت هه‌تا سه‌رله‌نوێ مێشکمان ڕابهێنینهوه که تۆ مه‌به‌ستت نه‌بوه به‌و شێوه‌یه بێت. له‌م بارانه‌دا ئێمه ڕاهێنانێکی خراپمان به مێشکمان کردووه بۆیه زۆر گرنگه که به‌ئاگابین له کاریگه‌ری و ئه‌و شتانه‌ی که ڕووده‌دات له ناوماندا و هه‌ستیان پێبکه‌ین. ڕاهێنان به‌شێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی ژیانمانه و هه‌ر ڕاهێنانیشه ئێمه کامڵ ده‌کات.
لێکۆڵینه‌وه ده‌روونیه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که ئه‌و شته‌ی ئێمه به مێشکمانی ده‌ڵێین مێشک ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت بۆمان که ئێمه ڕاستمان کردووه، بۆ نمونه که ده‌ڵێیت من له وشتهدا باشم یان خراپم ،ده‌بینیت تۆ واده‌که‌یت هه‌روه‌ك که به خۆتت ووتووه. لێره‌دا من هه‌ندێ ئاسانکاریم بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان کرد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیاندا کاربکه‌ن و به‌ئاگابن له شتانه‌ی که به خۆیان ده‌ڵێن. که زانیمان مێشك به باشترین شێوه قسه‌کانی ئیمه وه‌رده‌گرێت ئایا ده‌بێت ئێمه کام ڕێگه‌و ووشه‌یان هه‌ڵبژێرین که ئاڕاسته‌ی خۆمانی بکه‌ین؟
ڕێنمای من بۆ تۆی به‌ڕێز که ده‌ته‌وێت ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌رونت بکه‌یت و گۆڕانکاری باش له بیرکردنه‌وه‌کانتا درووست بکه‌یت، له‌مه‌ودوا به‌ئاگابه له و ووشانه‌ی که به‌خۆتی ده‌ڵێیت. ئه‌گه‌ر نه‌شتوانی کارێك به باشی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نیت ده‌توانیت شێوه‌ی ده‌ربڕینی ووشه‌که به شێهویهكی ئهرێیبێت نه‌ك خراپ. بۆ نمونه بڵێ: ئه‌و کاره قورسه به‌ڵام ده‌تونم بیکه‌م، له‌وه‌ی که بڵێیت: ده‌توانم بیکه‌م به‌ڵام زۆر قورسه. ئه‌مه دوو شێوه‌ی قسه‌کردنه که به خۆمانی ده‌ڵێین، که له‌یه‌که‌میان باشتره بۆ توانا و بیرکردنه‌وه‌ی باشتر.
ئه‌وکاته‌ی که شتێکی خراپ به‌خۆت ده‌ڵێیت تۆ ده‌روونت تێکده‌ده‌یت، هه‌ڵسوکه‌وت و بۆچونه‌کانت خراپ ده‌بێت، بڕوابه‌خۆبوونت لاواز ده‌بێت و هیچ جۆره سه‌رکه‌وتنێک به خۆته‌وه نا‌بینیت.
سه‌رکه‌وتوبن ……………………
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان