ئاشتی گەرمیانی – هەولێر ؛ دیده‌و تێڕوانینێك بۆ به‌شێك له‌کاره هونه‌ری یه‌کانی هونه‌رمه‌ند ماوه‌یه‌که له هزرو بیرم دایه که ده‌ربڕینێك بخه‌مه سه‌ر لاپه‌ره‌کان ده‌رباره‌ی هونه‌رێکی ڕه‌نگاو ره‌نگ وه جیهانێك که به‌راستی سه‌ره‌نجی ڕاکشام له دوایین پێشانگادا که ئه‌ویش هاورێ و برای هونه‌رمه‌ندم کاك عه‌بدول موته‌لیب گه‌ردی یه .. من ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ سالانی 1992 وه 1993 که‌ئه‌وکات من له هه‌ولێری پایته‌خت بووم وه گه‌رم و گووڕ بوین له‌ناو دونیای هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی‌دا وه له نزیك و دووره‌وه هونه‌رمه‌نده ده‌ست رهنگینهکهم ده‌ناسی .. پاش 17 ساڵی دوور‌و نزیك جارێکی تر چاو له کۆمه‌ڵه کارێکی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌گرم که له حهوتهمین پێشانگادا سه‌ره‌نجی هونه‌ری ڕاکێشام به‌و کاره هونه‌ریانه‌ی که من له دوو ڕوانگه‌وه دیده‌ی لێ ده‌گرم.
وه‌نه‌بێ ئه‌م ڕه‌نگانه یان ئه‌م جۆره ڕێبازه قۆناغه نامۆ بن بۆ چاووی من و جیهانی هونه‌ری شێوه‌کاری ، نه‌خێر بێگومان ئه‌گه‌ر له ئه‌وروپادا ئه‌م جۆره کارانه ئه‌نجام نه‌درابێت به‌ڵکو مێژووی هه‌یه وه له ئه‌رشیف و کهتهلۆکهکاندا بوونی هه‌بووه. به‌لام ئه‌وه‌ی که دووباره نی یه وه کۆپی نی یه وه ته‌کنیك و داهێنانی هونه‌ری تیادا به چاوو ده‌که‌وێت ئه‌م به‌رجه‌سته کردنه‌یه کهلهکارهکانی هونه‌رمه‌ند عه‌بدول مهتهلیبدا به‌دی ده‌که‌م وه‌ك ده‌ست نیشان کردنی ره‌نگه‌کان وه دروست کردنی کۆنتراسی هونه‌ری له‌ناو رووبه‌ری تابلۆکاندا ، خاڵێکی تر بوونی نه‌خش سازی( زه‌خره‌فه ) که نمونه‌ی رۆژهه‌لاتی یه وه به‌کارهێنانی ئه‌و یه‌که هونه‌ریانه له‌ناو چوار چێوه‌ی تابلۆکانیدا به کۆمه‌ڵێك شیوه خۆی پیشان ده‌دات.
وه‌کو باسم کرد خاڵێکی تر ره‌نگ وه ده‌ست نیشان کردنی کۆنتراسی ره‌نگه‌کان ، ئه‌مه‌ش هۆیه‌که بۆ زاق بوونه‌وه واته به‌رز بوونه‌وه‌ی کاره هونه‌ری یه‌که یان رێك که‌وتن بۆ چاو دیده له بینراوی هاوکێشه‌یی تابلۆکه‌دا.
هونه‌ری شێوه‌کاری من پێم وایه بێجگه له هه‌ست و سۆز‌و بیرۆکه‌و داڕشتن و تازه‌گه‌ری خاڵێکی گرنتر له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌ویش دزینی چاوی بینه‌ره وه نزیك کردنه‌وه‌یه‌که له ناو چه‌قی تابلۆکه‌ی .. ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه له‌ناو چوار چێوه‌ی دارشتنی هونه‌رێك که په‌یوه‌ندی به بینین وهزره‌وه هه‌بێت.
لاپه‌ره‌کانی هونه‌رمه‌ند عه‌بدول مه‌ته‌لیب لهسالانێك ده‌ست پێ ده‌کات که تاقی کردنه‌وه‌ی تیادا هه‌بووه وه جموجوڵی هونه‌ری تیادا هه‌بوه له‌و چالاکیانه‌ش تاقی کردنه‌وه‌ی خودی هونه‌ری تیادا وه‌ده‌رکه‌وتوه …
به‌کار هێنانی که‌ره‌سته‌و ماتریاڵ له‌م کۆمه‌ڵه کاره هونه‌ری یانه‌دا به ته‌واوی ده‌زانم چونکه یه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر هه‌یه له جیهانی هونه‌ری شێوه‌کاریدا ئه‌ویش که‌م ته‌رخه‌می له‌به‌کارهێنانی ماتریاڵهکاندا ده‌بێته هۆی زه‌لیلی هونه‌ره‌که یان که‌م و کوری راسته‌قینه له کاره هونه‌ری یه‌که‌دا ، بۆیه به‌کار هێنانی ماتریاڵ له‌م کاره هونهریانهدا به شیوه‌یه‌کی دروست و راست به‌کار هاتووه چ له رووی ره‌نگه‌وه وه چ له‌رووی که‌رسته‌کانی تره‌وه.
تێروانینێکی تر بۆ ناوهروهك و بیرۆکه‌و فۆرمه هونه‌ری یه‌کان ، بێگومان هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌سته له‌به‌کار هێنانی جۆری دارشتهنهکانی وه‌ك به‌دی ده‌که‌وێت زۆر جاریش به پێچه‌وانه‌وه وه‌دیار ناکه‌وێت وه‌کو قوتابخانه تهجریدییهکان یان هێما خوازی یه‌کان که ته‌نها رووبه‌رو ره‌نگ و وورده کاری شێوه‌کاری به‌دی ده‌که ویت.
به‌لام له کاره هونه‌ری یه‌کانی کاك عه‌بدول موتهلیبدا ریالیستی ده‌ربرین خوازی به‌کار هاتووه بۆ خزمه‌تی بیرۆکه هونه‌ری یه‌که ئه‌مه‌ش وای کردووه که قوتابخانه هونه‌ری یه‌که به‌شێوه‌یه‌کی راست و دروست به‌کار بهێنێت.. وه بواری سه‌ره‌نجی تیادا به‌دی بکه‌وێت.. یه‌که‌ی دارشتنه‌کان کۆلاجی به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی زیندوو یان تێکه‌ڵ کردنی دوو قوتابخانه وه یه‌که‌ی پانتایی ره‌نگ ئه‌مان هه‌موو بۆ خزمه‌تی تایبه‌تی کاره هونه‌ری یه‌که‌یه وه زاق کردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه‌یه که هونه‌رمه‌ند به ره‌نگی کراوه به‌کاری هێناوه.
تاقی کردنه‌وه‌کانی هونه‌رمه‌ند زۆرن چ له‌و پێسانگایانهی که ئه‌نجامی داوه یان چ له به‌شداری کردنی هونه‌ری له پێشانگا جیاوازه‌کاندا وه له شاره جیاوه‌زه‌کاندا لێره نمه‌نه‌ی ئه‌و چالاکیان پیشان ده‌ده‌م.
. 1968 له هه‌ولێر . کوردستانی عێراق له‌دایك بووه
. ئه‌ندامی کارای ڕیکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی . عێراقه.
. فه‌رمانبه‌ره له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ، بهریوبهرایهتی هونه‌ری شێوه‌کاری ( هه‌ولێر).
پێشانگا تایبه‌تی یه‌کان
1991 یه‌که‌م پێشانگای تایبه‌تی هه‌ولێر گه‌له‌ری میدیا
1999 دووه‌م پێشانگای تایبه‌تی هه‌ولێر گه‌له‌ری میدیا
2001 سێیه‌م پێشانگای تایبه‌تی هه‌ولێر گه‌له‌ری میدیا
2001 چواره‌م پێشانگای تایبه‌تی دهۆك گه‌له‌ری شه‌هیدان
2004 پێنجه‌م پێشانگای تایبه‌تی هه‌ولێر گه‌له‌ری میدیا و سلێمانی
2004 پێنجه‌م پێشانگای تایبه‌تی به‌غدا.
2006 شه‌شه‌م پێشانگای تایبه‌تی هه‌ولێر گه‌له‌ری کوردستان
2010 حه‌وته‌م پێشانگای تایبه‌تی هه‌ولێر . میدیا
پێشاگا هاوبه‌شی یه‌کان
1988 رۆژی هونه‌ری هه‌ولێر
1989 رۆژی هونه‌ری هه‌ولێر
1993 پێشانگای میناتۆری هه‌ولێر گه‌له‌ری میدیا
1994 پێسانگای وه‌رزی به‌هار هه‌ولێر گه‌له‌ری سه‌رده‌م
1998 یادی هه‌ڵه‌بجه هه‌ولێر گه‌له‌ری میدیا
1999 . 2001 به‌شداری له خوله‌کانی گه‌له‌ری کوردستان کردووه هه‌ولێر.
2000 پێشانگای ( هونه‌ر پردێکه بۆ ئاشتی ) یونسکۆ گه‌له‌ری میدیا هه‌ولێر.
2000 ڤیستیڤاڵی جه‌زیری دهۆك.
1999 . 2010 به‌شداری خولی گه‌له‌ری دهۆك به‌رده‌وام بووه.
2000 پێشانگای ئه‌رشیفی هونه‌رمه‌ندانی کورد، هه‌ولێر.
2007 پێشانگای هاوبه‌ش له دیاربه‌کر له‌گه‌ڵ سۆران اسماعیل
تێرانینم وایه که هه‌موو هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کاری پێویستی به‌و ئه‌رشیف و بیبلۆگرافیایه که ده‌یه‌وێت خۆی بناسێنێت به جیهانی هونه‌ری شێوه‌کاری یان هه‌ر کارێکی هونه‌ری تر بێت ، ئه‌مه‌ش ئاسایی یه له لاپه‌ره‌کانی هونه‌ری شێوه‌کاریدا یان هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌سته له به‌کار هێنانی سی ڤی یان لاپهرهکانیدا ، به‌رده‌وامی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار عه‌بدول موته‌لیب گه‌ردی دیارده‌یه‌کی زیندووه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی له کوردستانی باشووردا.