پڕۆگرامی “لە ژێر ئەستێرەکان”، نوێترین پڕۆگرامی کەناڵی ئاسمانی کۆڕەک تیڤی دەبێت کە لە ئێستادا چەند بەرنامەیەکی لێ تۆمار کراوە. لەم بەرنامەیە، کۆمەڵێک گەنجی بەتوانا و خوێن شیرین کار دەکەن بۆ پێشاندانی توانای گەنجانەی خۆیان و هاوکات پێشکێشکردنی چەندین گۆرانی کۆن بە شێوازێکی نوێ لە ژێر سێبەری گرنگیدان بە گۆرانییە رەسەنە کوردییەکان.
گروپی موزیکی لە ژێر ئەستێرەکان پێک دێت لە (وەلید – ئۆرگ، سیڤان – سەکسیفۆن، قەندیل – درامس، دیەم – گیتار، کاروان – بێز گیتار، تۆنی، ئۆرگ، رەیان – گیتار)، هاوکات بەشێک لە موزیکژەنەکان گۆرانی دەڵێن. ئامانج لە ئامادەکردنی ئەو پرۆگرامە بریتییە لە پێشاندانی بەهرە و توانای گەنجان، هاوکات گرنگیدان بەو گۆرانییە کۆنانەی کە لەسەر زاری خەڵک بەردەوام دەگوترێنەوەو زۆرینە بۆ گۆرانییە کوردییەکان دەبێت.
ئەم پڕۆگرامەو سەرجەم پڕۆگرامە تازەکانی “کۆڕەک تیڤی” لە لایەن کۆمپانیای بابیلۆن ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
دەرباز یونس – راگەیاندنی کۆمپانیای بابیلۆن.