ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر: ده‌مێکه له‌نزیك ودووره‌وه چاو له کار‌و هه‌ڵس وکه‌وتی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان ده‌گرم که خۆم یه‌کێکم له‌ئه‌ندامانی کارای ئه‌و سه‌ندیکایه وه‌له‌ساڵی 1984 وه پاش خۆ ڕاهێنانم وه خوێندنه‌وه‌م وه تێ گه‌یشتنم له ژیانی ڕۆژنامونوسی وه جیهانی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌گه‌ر چی وه‌کو قوتابی یه‌کی په‌یامنێری ده‌ستم به‌کار کرد به‌ڵام به‌دێژای 16 ساڵ که‌له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه وگۆڤارو سایته ئه‌له‌کترۆنی یه‌کاندا کارم کردووه ئه‌و تێڕوانینه‌م لا دروست بووه که ژیانی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی په‌یامێکی سیاسی و ئه‌زموونی و مرۆڤایه‌تی یه له‌کاتێکدا قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بیوێرانه‌و پاك و خزمه‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ت بکات وه هیچ کاتیش له‌خزمه‌تی دوژمنی گه‌له‌که‌مدا نه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌درێژای ئه‌م مێژووه چه‌ندین که‌ڵه نوسه‌ری کورد که ئێستاش ده‌سه‌ڵاتن قه‌ڵه‌می ئوملعارك و سه‌یفی ده‌وڵه‌ت بوون ، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری مێژوو بن وه گه‌نده‌ڵچی یه‌کانیش پاڵ پشتی ئه‌و جۆره قه‌ڵه‌مانه‌ن له‌به‌ره‌یه‌کی ناو ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕۆڵ و زمان لوسیان هه‌یه وه خاوه‌ن بڕیار‌و فیتنه گێڕین به‌تایبه‌ت له دژی پرۆسه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتدان.
تاقی کردنه‌وه‌و سه‌رکه‌وتووی ڕۆژنامه‌نووس له هه‌موو جیهاندا له وروژاندنی بابه‌ت و که‌م و کوڕی و کێشه‌کانی ده‌وڵه‌ته به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ناو و که‌سایه‌تی بڕوژێنی ، هه‌رده‌م له‌و ده‌رخستنی بابه‌ت و کێشه‌یه‌کدا له‌ناو دام وده‌زگای حکومه‌تدا وه کار تێ کردنی ئه‌و نوسین و بابه‌ته حکومه‌ت شپرزه ده‌کات بۆ چاره سه‌رو گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و که‌م و کوڕیانه‌دا ، هه‌رکات حکومه‌تیش ڕێز له بیروڕای ئازاد ده‌گرێت ، چه‌ندین جار وه‌زیرو ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان له‌کار هه‌ڵگرتووه له‌بوونی ناڕێکیهك له‌ناو پۆسته‌کانیاندا ، هه‌ر بۆیه نوسه‌ری قه‌ڵه‌م بوێر توانیویه‌تی ده‌سه‌ڵات وه ئاگا بهێنێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ووڵاتی مندا له‌م سه‌رده‌مه‌دا دۆسیه‌کان وه ژیانی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی به‌رو ئاکاری به‌ره‌یی چووه وه بۆته بڕیار ده‌ری حزب و پارت ، له‌کاتێکدا ده‌زگای ڕۆژنامه‌گه‌رێتی بۆ ئه‌وه دروست ده‌بێت که کاره باش و چاکه‌کان وه کاره که‌موو کوڕی یه‌کان بخاته ڕووی جه‌ماوه‌ر وه ده‌سه‌ڵاداران ، به‌ڵام له‌کوردستانی من به پێچه‌وانه‌وه په‌یامی سیاسی حزب وه لایه‌نه‌کان ده‌که‌نه پلان بۆ داڕشتنی سه‌ندیکاکان ، ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاوه ئه‌مڕۆ سه‌ندیکا خۆی له ناو به‌ره یه‌کی کوردستانی‌دا ده‌دۆزێته‌وه نه‌ك وه‌کو ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن په‌یامی تایبه‌تی ، به‌و شێوه‌یه کار ده‌کات ده‌بێت سه‌ربه تیره‌و گروپ و حزبێك بیت ، نمونه‌ش پشتیگری له ڕاگه‌یاندنی حزبێکه‌وه ته‌واو که‌ری به‌رده‌وام بوونی تۆیه له ژیانی ڕۆژنامهگهرێتیدا.
سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسان و سه‌ندیکاکانی تر پێم وایه یه‌شتان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که بتوانن یاسا نێو ده‌وڵه‌تی یه‌کان په‌یڕه‌و بکه‌ن وه کادری ڕۆژنامه‌نووس پێ بگه‌یه‌نن له‌سه‌ر ئاستی ساغ و سه‌لامه‌تی په‌یڕه‌وه نێو ده‌وڵه‌تی یه‌کان ، وه بوونی کادری ڕاگه‌یاندن به شێوه‌ی تێوری نه‌ك پراکتایك، بێجگه له‌وه‌ی که پردێکی ئاڵ‌و گۆڕی پته‌و نێ یه بۆ تێگه‌یشتن له به‌رنامه‌ی جیهانی ڕۆژنامه‌نووسی ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که بۆ چه‌ند که‌سێك له سێ ڕۆژی ۆرك شۆپ سه‌ردانی ده‌ره‌وه بکه‌ن ته‌نها بۆ خۆشی خۆیانه ، نه‌ك سوود وه‌رگرتن له جۆری کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌ویش به‌شی ئه‌و که‌سایه‌تی یانه‌یه که ده‌سه‌ڵاتن له‌ناو سه‌ندیکادا.
ئه‌و تێڕوانینه تایبه‌تییه وه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتی یه‌ی که بوه به‌که‌لتووری کوردستان تا ئێستا له‌شێوه‌ی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی یه نه‌ك ده‌زگایه‌کی خاوه‌ه‌ن به‌یاسا بوون ، ئه‌وه‌ی که یاسای بۆ داده‌نێن وه‌رگێڕانی پرۆژه یاسای نێو ده‌وڵه‌تی نی یه ، به‌ڵکو زۆربه‌ی خاڵه‌کان هه‌ڵقوڵاوی تاکه که‌سی یه، بۆیه بڕیاره‌کان وه ئیمتیازاته‌کان له‌بواری چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌وه ته‌نها بۆ خاوه‌ن ماڵه.
له‌ڕووی ئازادی ڕۆژنامه‌نووس و دهربڕینیهکانی یه‌وه زۆر جار زیاده ڕۆی تێدایه وه ده‌رچوونه له‌پرۆسه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی له‌لایه‌ن نوسه‌رو نوێنه‌ری حزبه‌کان که نوێنه‌ریانه له‌سه‌ندیکا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناشاره‌زای کاری ڕۆژنامه‌گه‌رێتی وه ده‌ست نیشان کردنی وه‌کو داکۆکی یه‌ك له‌حزب و ده‌زگاکه‌ی ، تووند‌و تیژی کردن به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێ نه‌گه‌یشتنی ته‌واو له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و ده‌سه‌لاته‌وه ، هه‌ربۆیه ناو به‌ناو کوردستان تووشی کاره‌ساتی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌بێت له ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌کانی جیهانیدا به کوشتنی یان ئازار دانی ڕۆژنامه‌نوسان.
له هه‌موو جیهاندا ڕێز له قه‌ڵه‌می بوێر‌و داهێنه‌رو جۆره‌کانی داهێنان ده‌گیرێت نه‌ك ته‌مه‌نی زۆره‌و پیره‌و ده‌مێکه لهگۆڕهپانهکهیه ، چونکه زۆر جار پیره به‌ڵام خزمه‌کانی داهێنه‌ره‌کانی نه‌بۆته بنه‌مای تازه‌گه‌ری یان داهێنان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، ڕێز لێنان بۆ ڕۆژنامنووس ده‌بێت به‌گوێره‌ی کار‌و پیشه بێت نه‌ك دابه‌ش کردنیان وه‌کو هه‌ر حزبێك چه‌ندی به‌ر ده‌که‌وێت ئه‌وه‌ش له‌م دوایه‌دا له‌زه‌وی دابه‌ش کردن له‌شاری سلێمانی به‌رچاو که‌وت که حزب ده‌ست نیشانی که‌سایه‌تیه‌کان ده‌کات وه ناردنی ناوه‌کانیان که زه‌ویان پێ بدرێت.
بۆیه پێم وایه ڕابردووی سه‌ندیکا یه‌شتان باشتره له‌ئێستای چونکه شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌کوردستاندا پڕه له خهڕهگ و خاشاکی به‌سه‌رچوو پێویسته بدرێت لهفیلتهرو ئێڵهکێك تا پاك بکرته‌وه وه بڕیاره نێوه ده‌وڵه‌تی یه‌کانی ڕاگه‌یاندن وه ڕۆژنامه‌گه‌ری جێ به‌جێ بکات نه‌ك بڕیاری به‌ره‌ی کوردستانی.