رەوەندجەواد : زنجیرە (درامای کەرکووک) فۆر بەرھەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، لە کابینەی شەشەم بڕی٤٠٠ سەد ملێون دیناری بۆ تەرخانکراوە، باس لە پێکەوە ژیانی خۆشەویستی پێکھاتەکانی شاری کەرکووک دەکات.
زنجیرە درامای (کەرکووک فۆر)، زنجیرە دراماییەکی کۆمەڵایەتی سیاسییە، سیناریۆ و نووسینی(سعود ئەحمەد)، دەرھێنانی ناسر حەسەن، زیاتر لە ١٧٠ ئەکتەر بەشداری تێدا کردووە، بە چوار زمانی کوردی، عەرەبی، سریانی، تورکمانی، پەخش دەکرێت.
دەرھێنەری دراماکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کۆتاپێھانانی زنجیرە دراماکەی راگەیاند، بە خەندانی وت:” زنجیرە دراماکە باس لە ساڵانی ١٩٧٩- ١٩٨٦ کەرکووک دەکات، چوار ھاوڕی بە چوار زمان قسە دەکەن”.
وتیشی:”دراماکە باس لە پێکەوەژیان و خۆشەویستی نەتەوەکانی کەرکووک دەکات، ئێستا پێویستمان بەو خۆشەویستی و پێکەوژیانی برایەتیە ھەیە لە کەرکووک”.
لەبارەی پەخشکردنی دراماکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، مەرج نیە دراماکە لە مانگی رەمەزان پەخش بکرێت، تەنیا ئێمە ئەمڕۆ دراماکە بە ئامادەکراوی پێشکەش بە وەزارەت دەکەینەوە، ئەوان سەرپشکن لەوەی دەیدەن بە چ کەناڵێک.
زنجیرە درامای کەرکووک لە شاری کەرکووک وێنەی بۆ گیراوە، دەرھێنەری دراماکە باسلەوە دەکات لە ساڵی ١٩٧٥ بەھۆی بارودۆخی کەرکووک ھیچ زنجیرە درامایەک بەمشێوەیە وێنە نەگیراوە، لەو بەرھەمە ئەکتەرانی کورد و عەرەب و تورکمان و سریانی رۆڵیان گیراوە.
ناسر حەسەن، وتیشی:” بەھۆی نالەباری بارودۆخی ئەمنی کەرکووک کێشەو گرفتی زۆر ھاتە پێش بەڵام پەرۆشیمان بۆ بەرھەمھێنانی دراماکە توانیمان زاڵببین”.