(ڕۆژانی غوربەتی) گۆرانییەکە باس لە غوربەت و دووری ووڵات و خۆشەویستی نیشتیمان دەکات. ئەم گۆرانییە بە دەنگی هونەرمەند دەشتی کەلهوری لەلایەن ڤین تیڤیەوە تۆمار کراوە.
دیمەنەکانی ( رۆژانی غوربەت ) لە چەند لۆکەیشنێکی جیاجیا تۆمارکراوە و هەریەک لە هۆڵەندا، ئەڵمانیا وە شاری کەلاری باشووری کوردستان لە کاری وێنەگرتندا لێی بێبەش نەکراون.
ئەم گۆرانییە لە هۆنراوەی مامۆستا ئەحمەد یاوەر و ئاوازی هونەرمەند دەشتی کەلهوری وە دابەشکردنی موزیک لەلایەن کارزان قەرەداغییەوە بۆی کراوە.
هەروەک زۆربەی کارەکانی هونەرمەند وێنەگر و دەرهێنەری بەتوانا شۆڕشڤان شێرۆ سەرپەرشی ئەم کارە هونەریەی کردووە.