كارۆخ مەلائەسعەد: بە سپۆنسەری “ڤین تیڤی”، هەردوو گۆرانیبێژ (دلبەر و بەشدار)، گۆرانییەك و كلیپێك بە هاوبەشی بەرهەم دەهێنن. ئەو بەرهەمەیش بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و بادینی چڕیویانە.
گۆرانیبێژ (بەشدار واحید) لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: ” ئێستالەگەڵ خانمەگۆرانیبێژ (دلبەر جزیری) سەرقاڵی بەرهەمهێنانی گۆرانییەكی دووێتم.
هاوكات ئەو گۆرانییەیش لە ئاوازی (زانا ئەنوەر)ـە، هەروەها هۆنراوەكەیش بە زاراوەی بادینی و سۆرانی لە لایەن (زانا جەبەلی) و (ڕێدار سابیر)ـەوە بۆمان ئامادە كراوە.”
ناوبراو گوتیشی: “لە هەگبەماندا هەیە جگە لە دووێتكردنی گۆرانییەكە، دووێتی كلیپەكەیش بكەین.
دیارە گۆرانیگوتن بە شێوەی دووێت ئەوەندە ئاسان نییە، بەڵكوو ماندووبوونی زۆری دەوێت و شەونخوونی زۆری دەوێت، بۆیە ئێمە هەوڵمان داوە، گوێ بە ماندووبون نەدەین. تەنیا كارەكەمان جوان و بە دڵی خەڵك بێت، هیوادارم جەماوەریش پێشوازی لە كارەكەمان بكەن.”
ئاماژەیشی دا كە تەواوی تێچووی ئەو بەرهەمە “ڤین تیڤی” دەیگرتە ئەستۆ.
http://www.facebook.com/pages/Karox-Mala-Asaad/358202180928723?ref=ts&fref=ts