توانا ته‌ها- سۆران: رۆژان جاجانى كچه راگه‌یاندكارو چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له شارى هه‌ولێر، لایوایه رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كى كردار له هه‌رێمى كوردستان بوونیان نییه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى به‌رچاویش ده‌كه‌ن و چه‌ند رێكخراوێكى شكڵین و هیچ له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، نموونه‌ش به‌وه ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو رێكخراوه‌ى هه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى باش هه‌بوونایه‌و ئێمه بڵێین بوونیان هه‌یه ئه‌وا ئه‌م هه‌موو كوشتیارو چه‌وسانه‌وه‌ى ئافره‌تان نه‌ده‌بیندرا له كوردستان.
رۆژان جاجانى- له هه‌مبه‌ر ره‌وشى ئێستاى ئافره‌تانى كوردستان ده‌ڵێت “ئێمه ئێستا كه له كوردستان زۆرترین هه‌وڵ و ده‌نگۆ گوێبیست ده‌بین، یاخود پرسێك كه زۆرترین قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت واده‌كات كه‌سه خاوه‌ن ویژدان‌و به هه‌ڵوێسته‌كان وه‌ده‌نگ بێن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خۆكوشتن‌و خۆسووتاندنى ئافره‌تانه، دیاره من دهمهوىَ راسته‌وخۆ باس له‌و پرسه بكه‌م، چونكه دیاره ئه‌مه ئێستا له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه له قه‌یرانێكى زۆر گه‌وره‌دایه، هێزێكیشه توانیویه‌تى چاوى هه‌موو رۆژنامه‌نووسه‌كان و مرۆڤه رۆشنبیره‌كان بخاته سه‌ر خۆى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و جیهان به گشتى رامانێكى پیاوسالارانه بهرِێوهی ده‌بات، فكر‌و رامانى پیاویهتى ئه‌و سیسته‌مه‌ى كۆمه‌ڵگه بهرِێوه ده‌بات، بۆیه بۆته زوحاكێكى خواردنى هه‌موو ئه‌و هیواو ژیانه‌ى كه له‌ناخى ژن‌دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌رگایه‌كى كراوه كه ژن ئاواته‌كانى خۆى تێدا ببینێت بۆى نه‌هێڵدراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژن له هونه‌ر، له كولتوور له سیاسه‌ت و ئابوورى‌و فه‌لسه‌فه دابرِێندراوهو كراوه‌ته نێو چوار دیوارێك و چه‌ند یاساى كاركردنى پێدراوه.
سه‌باره‌ت به دابرِاندنى ژن له‌لایه‌نى ئابوورى و سیاسه‌ت و كولتوورى زیاتر روونكردنه‌وه‌ى دا‌و گوتى “ئه‌و سیسته‌مه پیاوسالارییه‌ى كه كۆمه‌ڵگه بهرِێوه ده‌بات وایكردووه كه ژن كۆیله بمێنێته‌وه، وایكردووه ژن له جه‌وهه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى ده‌رچێت، چونكه كچێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه واى لێده‌كرێت له چوارچێوه‌ى ماڵێكدا كۆیله بێت، به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كهلو په‌ل و كه‌رسته‌كانى دیكه‌ى ناوماڵ رایده‌هێنن، ئه‌مه‌ش واده‌كات ژن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئازادیخواز‌و تایبه‌تمه‌ندییه جیوه ئاساییه‌ى كه نه‌ده‌بووه پوله‌ى هیچ بوونه‌وه‌رێك له‌م دونایه‌دا، ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى سروشتى بكه‌ین، ته‌نها هێزێك كه توانى مرۆڤ له وه‌حشیگه‌رایی ببات به‌ره‌و دونیا بینین‌و مرۆڤ بوون ژن بووه، به‌ڵام ئێستا ژن كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رى ئه‌و كۆیلهتییه كه راستى خۆى ون كردووه”. پێشى وابوو كه ئێمه له راسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌یر بكه‌ین هیچ پیاوێك نییه نه‌كه‌وتبێته ژێر رامانى پیاوێتییه‌وه، هیچ ژنێكیش نییه له‌زۆربه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى رامانى پیاوێتى نه‌گرتبێت”. هه‌موو ئه‌مانه‌شى گهرِاندهوه بۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ى ئێستاى كۆمه‌ڵگه بهرِێوه ده‌بات، كه به بۆچوونى ئه‌و سیسته‌مه كه سیسته‌مێكى پیاوسالارییه بێگومان ئه‌ویش په‌روه‌رده‌یه‌كى هه‌یه، فێركردنى ئه‌و مرۆڤانه‌ى هه‌یه، ئه‌و فێركردن و په‌روه‌رده‌یه‌ى ئێمه له كۆمه‌ڵگه ده‌یخوڵقێنێت گه‌وره‌ى دهكاتو ده‌یكات به‌دارێك، رامانێكى پیاوێتییه بۆیه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له سایه‌ى ئه‌وانه‌وه گه‌وره ده‌بن له سروشت ئه‌وا له سروشتى خۆیان زێده‌تر تایبه‌تمه‌ندییه‌كى پیاوێتییان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌مووشمان ده‌زانین كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى پیاوێتى پێكهاتووه له شهرِخوازى و توندوتیژى‌و گه‌وره به بچووك‌و به‌زۆر بهشوودانو سوننه‌تى كچان‌و كوشتن‌یان له‌سه‌ر بچووكترین شت، ئه‌ویش كه مۆبایله.
رۆژان جاجانى لهبهشێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا له‌باره‌ى بنبرِكردنى خۆكوشتن له‌كۆمه‌ڵگه گوتى “ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه پێكدێنێت مرۆڤه، هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى كه ئێستا هه‌ن مرۆڤ دروستى كردوونه به مادده‌و ته‌كنیك، كه‌واته هه‌موو هه‌ڵه‌كان له مرۆڤ خۆیدان، ئێمه وه‌كو مرۆڤ چه‌نده راستى خۆمان ونكرد، چه‌نده توانیومانه له‌گه‌ڵ ونكردنى راستى له سروشتى خۆماندا دوور بكه‌وینه‌وه‌و سروشتیش بوه‌ستێنین هه‌ر له بچووكترین شته‌وه له‌و چه‌كانه‌ى كه دروستى ده‌كه‌ین، ئه‌مانه هه‌مووى دووركه‌وتنه‌وه‌یه لهراستىو دابرِانه له سروشتى مرۆڤ، كاتێك ئه‌مه‌ش له‌سروشتى تۆ دروست ده‌بێت ئه‌وكاته له‌و ژیانه سروشتییه‌ى كه تۆ هه‌ته تێیدا ون ده‌بیت، شتێك كه خۆت به پێى ئه‌و رامانه‌ى دروستت كردووه دروست ده‌بێت، كه ئێستا ئێمه له‌كۆمه‌ڵگه‌ى خۆمان دروستمان كردووه”. گوتیشى “كوشتنى مرۆڤه‌كان لهراماندا به‌گشتى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا كه‌ى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ى ئێمه له ژێر كۆیلایه‌تى ئه‌و سیسته‌مه‌ى باسمان كرد، كاتێك توانیومان ئێمه وه‌ك مرۆڤ له‌رووى رامانیهوه بهقوڵایى و به بیروبۆچوونێكى كراوه له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌ریه‌دا رزگارمان بێت، ئه‌وكات ئێمه ده‌توانین هه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیموكرات له‌سه‌ر بنچینه‌ى یه‌كسانى رهگهزىو ئازادیخوازىو ژینگه‌پارێزى دروست بكه‌ین.
به بۆچوونى ئه‌م چالاكوانه‌ى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له كوردستان، كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌دروستى كارى خۆى نه‌كردووه، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى بكردایه ئێستا ئه‌م هه‌موو خۆكوشتن و سووتاندنه نه‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئێمه ئه‌وه‌ى بكردایه ئێستا دادگاكانمان ئاماده نه‌ده‌بوون به بێ دادگاییكردنى ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه ده‌بنه هۆكارى كوشتنى گیانى ژنێك ئازادى بكهنو وه‌ك مرۆڤێكى ئازاد له هه‌موو شوێنه‌كان بسوورِێتهوه.
به‌و پێیه‌ى رۆژان هه‌م راگه‌یاندكارو چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیشه ئه‌وه‌ى خستهرِوو كه “له كوردستان ده‌ستێك هه‌یه بكوژانى ژن داڵده ده‌دات”. گوتیشى “من زۆر جار كه ویستوومه له‌گه‌ڵ بهرِێوهبهرانى پۆلیس زانیارى وه‌ربگرم یان دیداریان بكه‌م، له‌وه‌ڵامدا پێم ده‌ڵێن ئه‌مه كێشه‌یه‌كى عهشائیرییهو ناتوانم هیچ لێدوانێكى له‌باره‌وه بده‌م، یان لایه‌نێكى سیاسى له‌پشته‌وه‌یه، یان كه‌سه‌كه هێزێكى زۆرى چه‌كدارى له‌پشته‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش دهگهرِێتهوه بۆ سیسته‌م، چونكه سیسته‌م ئه‌مانه دروست ده‌كات، چونكه به‌بۆچوونى من هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه خراپه‌یه كه بۆته هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌و گرفته‌كانى كۆمه‌ڵگه.
ئه‌و خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆ پرسى ژنان هه‌بوو له كوردستان لایوابوو به هۆى وه‌ده‌نگ هاتنى رۆشنبیر‌و دروستبوونى روحێكى ئازادى به‌رامبه‌ر كۆیله‌یه‌تى واى كردووه هه‌نگاو به‌ره‌و ئازادى بندرێت، به‌ڵام زۆر كه‌من، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ناو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه جهسارهتێك بۆ رهنجانهوهى ئه‌و سیسته‌مه‌ى كۆیلایه‌تى له‌سه‌ر تۆ بهرِێوه ده‌بات دروست نه‌بووه، بۆیه كاتێك ژن ئه‌و جه‌ساره‌ته‌ى له خۆدا كۆبكاته‌وه ده‌توانێت بگاته سه‌ركه‌وتنێكى هه‌ره گه‌وره، به راى من هه‌نگاوى زۆریشى ناوه، به‌ڵام به‌شى ئه‌وه‌ناكات كه گیانى سه‌دان ژن له‌ژێر باڵى سه‌دان پیاو ده‌كرێنه قوربانى، رزگارى بكات. ئه‌بێت زیاتر تێبكۆشێت”. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد‌و وتى “ره‌وشى ژنان له ئێستاى هه‌رێمى كوردستان باش نییه‌و ناشتوانم بڵێم خراپه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر باش بوایه ئه‌و هه‌موو مرۆڤه نهدهمردنو نهدهكوژرانو ئه‌گه‌ر باش بوایه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى ئێمه له‌په‌رله‌مان وه‌ك ژنێك رۆڵیان ده‌بینى، كه‌واتا ئه‌مه باش بوون نییه و خراپبوونیش نییه، چونكه به‌سه‌دان ژنمان هه‌یه گیانى خۆى فیدا ده‌كات، ته‌نانه‌ت ده‌كوژرێت له‌پێناوى ئه‌وه‌ى بتوانێت بچووكترین مافى خۆى بستێنێت”. له كۆتایى قسه‌كانیشیدا بۆ زارى كرمانجى بهرِاشكاوانه گوتى “به‌داخه‌وه ئێمه له كوردستان رێكخراوى ئافره‌تانمان نییه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌یت یان هه‌موو بهرِێوهبهرهكانى پیاون، یان موچه‌و پرۆگرام و سیسته‌م پیاو بۆیان دیارى ده‌كات، پیاوێكیش ناتوانێت هیچ كاتێك ئاراسته بۆ ژنێك دابنێت، چونكه هیچ كات وه‌كو ژن له روحى ژن‌و له ئازاره‌كانى ژن تێناگات.