زانکۆ پرێس ــ دیـــدار نانەکەلی : ھونەرمەندی کۆمیدی ناسراوی کورد، محەمەد ئەمین ی ناسراو بە (حەمکۆ) لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ئاشکرایکرد .کە رۆژانە خەریکی مەشق و راھێنانەکانی تایبەت بە لەشجوانیە و پێشتریش چەندین ساڵ تۆپی پێ و جملاستیکی کردووە و یاریزانی لێھاتووی ئەو یاریانە بووە.
حەمکۆ سەبارەت بە چاودێریکردنی چاڵاکیەکانی تۆپی پێش دەلێت : ” زۆر ھۆگری یانەی چێڵسی ئینگلیزیم، زۆر خۆشحاڵ بووم کە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردەوە”
سەبارەت بە ئاستی ھەڵبژاردە بەشداربووەکانی یۆرۆی ٢٠١٢ حەمکۆ پێی وایە کە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا جێگای مەترسیە بۆ سەرھەموو ھەڵبژاردە بەشداربووەکان. بەڵام ئیسپانیەکان بە پاڵپشتی یاریزانە بە ئەزموونەکانی ھەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید دەتوانی جارێکی دیکەش ئەو نازناوە بباتەوە.