
به‌ندی عه‌لی
3/16 بۆ
هه‌موو ساڵێک . له‌م ڕۆژه‌یا
له‌ش ولاری
بهتاجهگوڵ دائه‌پۆشن
ئه‌و هه‌ر بۆنی سێوی لێدێ و
هه‌ر بۆنێکی تر له‌وێدا
نا .. مه‌حاڵه
هه‌موو ساڵێ ، له‌م ڕۆژه‌یا
گیرفانه‌کانی پڕ ئه‌که‌ن
لهنوقڵ و مێوژی مژده‌و
ئه‌و هه‌ر چاوه‌ڕێی بهراتهو
تاهه‌نوکه‌ش ده‌می تاڵه
هه‌موو ساڵێک ، له‌م ڕۆژه‌یا
ئه‌یده‌نه به‌ر
ڕههێڵهبارانی به‌ڵێن
ئه‌و هه‌نوکه‌ش
بوکهبهبارانێ ئه‌کات
ئاخر گوڵم
هێشتا حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وان
هه‌ر کۆرپهیهو
ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێن .. گڕوگاڵه
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)

































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







