مەسعودی مەلا ھەمزە: لە درێژەی ھەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی مافی ھونەرمەندان، سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لەنوێترین ھەوڵی خۆیدا پرۆژەیاسای پاراستنی مافی ھونەری ھونەرمەندانی گەیاندە پەرلەمانی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێکیش واژوویان لەسەر پرۆژە یاساکە کردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان، نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاساکەیان گەیاندۆتە پەرلەمان و چەند پەرلەمانتارێکیش واژوویان لەسەری کردووە.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە دوای پێداچوونەوە تۆکمەکردنی یاساکە، ئەم یاسایە گەیەندرایە پەرلەمان بە ئامانجی پاراستنی مافی ھونەری ھونەرمەندان و گەیشتن بە رەنجی ماندووبوونی خۆیان”.
لەکۆتایی راپۆرتەکەدا ھاتووە کە ئەمکارە سەندیکا یەکێک بووە لە راسپاردەکانی دووەمین کۆنگرەی ھونەرمەندانی کوردستان، کە لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







