گۆھدار ئاکرەیی: مرۆڤ دەبێ بەرزەفتی ھەستەکانی بکات بۆئەوەی بەھێزو ڕێزلێگیراو بێت
نووسەر گۆھدار شوکری ئاکرەیی ناسراوە بە (گۆھدار ئاکرەیی) لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری ھەولێر لە دایک بووە زیاتر لە ٢٠ ساڵە دەستی بە نووسین کردووە ھەرچەندە ئەوە سەرەتا بە شیعر دەستی پێکرد ، بەڵام لە دوایی نووسیەنەکانی خۆی تەرخان کرد بۆ بواری کەمەڵایەتی ئەو لەرێگەی وتەو نووسینەکانی گوزارشت لە ئاریشەکانی نێو کۆمەڵگا دەکات..ئێَممەش لە نزیکەوە بەچەند پرسیارێک بەسەرمان کردوە.
ھەڤپەیڤپن- کامەران حاجی ئەلیاس
*ئەگەر بکرێت سەرەتا باس لە چۆنیەتی ئاشنا بوون بە ئەدەبی نووسین بکەیت؟
– دەست پێکی نوسینم دەتوانم بیگەرێنمەوە بۆ پێش٢٠ ساڵ زیاتر لە ئەمڕۆ کە مانگانە دوو بابەتی ھۆنراوە بە شێوە زاری بادینی لەگۆڤاری (کاروان ) م بڵاو دەکردەوە ،لەدوایی بوومە بەرێوبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ سەرچاوەکانی ئاو ، زیاتر دەرفەتم بۆ روخساو ، ئینجا مانگانە بۆماوەی دوو ساڵ بابەتی کۆمەڵایەتیم بۆرۆژنامەی خەبات بڵاو دەکردەوە ، وە زیاتر لە ١٠ ساڵە بابەتی کۆمەڵایەتیم لە رۆژنامەی ھەولێر بەردەوامە تا ئەم چرکە ساتە.
*نووسینەکانت زیاتر بواری کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت،ئەو فاکتەرانەچین نووسینەکانت تایبەت بکەیت بە بواری کۆمەڵایەتی؟
– ھۆکارەکە زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خۆم لەگەڵ ئێش و ئازاری کۆمەڵگەو دەوروبەر دەژیم ، ھەست بەگرفتەکانیان دەکەم،بۆیە ھەردەم ویستوومە بە بیرۆکەکانم ڕووبەروی کێشەکان ببمەوە، بەتایبەتی لەو سەردەمەی ئێستادا چەندین ئاریشەی ھەمەچەشنی نێو کۆمەڵگاکەمان بوونیان ھەیە.
*ئەو ئەڵنگارانە چین کە لەکاتی نووسین ڕووبەروویان دەبیتەوە؟
-ڕەنگەرەچاو کردنی دابوو نەریت و تێگەیشتنی دەوروبەر لە ھەندێک بابەت ھۆکارێک بن بۆئەوەی بەشێوەیەکی رەھا نەپرژێمەزۆر بابەت تا لەرێگەی نووسینەکانم گوزارشتیان لێبکەم و بە شیێوەی ئازادانە ئەوەی لە مێشکمە بیخەمە ڕوو.
* تاچەند کتێب وە نووسین بەگشتی توانیویەتی کاریگەری ئەرێنی لەنێو کۆمەڵگای ئێمەدا دورست بکات؟
– بێگومان ئەگەر ھەر نووسەرێک لایەنی رۆشنبیریەکەی بەھێز بوو ئەوا دەزانێ خوێنەر تێنووی بەچیەوە دەشکێ !بەتایبەتی ئەگەر نووسین و وتارەکان لایەنی چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکان بێت ، کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر خوێنەر بەرادەیەک دەتوانێت گۆرانگاری گەوەری ئەرێنی دروست بکات.
*زۆرێک لە نووسینەکانت جگەلەرۆژنامەلەتۆری کومەڵایەتی فیسبووک بڵاودەکەیتەوە پێتان وایە تۆرەکۆمەڵاتییەکان شوێنی رۆژنامەو گۆڤاری گردۆتەوە؟
– پرسیارەکەت لە کات و ساتی خۆیدایە،ئێمە لە سەردەمێک دەژین پێی دەڵێن سەردەمی پێشڤەچوونی خێرا ، بۆیە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کەئاوێتەی خەڵک بوەو خەڵک دەتوانێ راستەوخۆ ، لەناو ماڵی خۆیدا وە لەشوێنی تایبەتی خۆیدا ، لەھەرشوێنکی ئەم جیھانە بێت دەتوانێت ئازادانە ڕەخنەلەو وتارە بگرێت و کەموکورتیەکانی دەست نیشان بکات،
بەڵام ھەرچی کتێب و گۆڤار و رۆژنامەکانە،تەنیا دەتوانی بییان خۆێنیتەوە ،بەھیچ شێوەیەک کاردانەوەی راستەوخۆی لەسەر بابەتێک نابێت ناتوانێت کۆمێنتی لەسەر بابەتەکە ھەبێت.لەگەڵ ئەوەش دا خوێندنەوەی کتێب لەلای من لای زۆرێک لە خوێنەران چێژی تایبەتی خۆی ھەیە,
*لەم ماوەیەدا کتێبێکت لە ژێر ناوی(ڕووبەڕووی ماوەی نێوان لە دایک بوون و مردن ببینەوە؟) بڵاوکردەوە ئەگەر بکرێت باس لە ناوەرۆکی بکەیت؟
– بەڵێ ناونیشانی کتێبەکە بریتییە لە (چۆن ڕووبەڕووی ماوەی نێوان لەدایکبوون و مردن ببینەوە؟) کە ٤٠ وتارو ٥٠٠ وتەی پڕ بایەخی لەخۆ گرتووە، بەرھەمی بیرکردنەوەو تێڕامانی زیاتر لە ھەشت ساڵەی خۆمە لە دوو توێی کتێبێکی ٣٤١ لاپەڕەی خستۆتە ڕوو.
لە بەشی یەکەمی کتێبەکەم دا، ھەوڵم داوە شێوەژیان و ئاریشە کۆمەڵایتییەکان، لە دیدگەو تێڕوانین و بیرکردنەوە تایبەتییەکانی خۆم بخامە ڕوو، کە پشتم بەستووە بە ئەزموون و پاشخانی ڕۆشنبیری و لێوردبوونە لە شێوەژیانی گەلان و ڕێساکانی سرووشت و مرۆڤ، پرسیارگەلێک دێنمە ئاراوە کە مرۆڤ بۆچی بەدیھێنراوەو لەماوەی نێوان لەدایکبوون و مردنەوە ئەرک و بەرپرسیارییەتی چییە.
من پێیوایە مرۆڤ دەبێ بەرزەفتی ھەستەکانی بکات بۆئەوەی بەھێزو ڕێزلێگیراو بێت، بەجۆرێک ڕەفتارە شایستەکان پەیڕەو بکات تا ھێزو گڕوتینی زیاتر بە ژیان بەخشێ، وەک ئەوەی ماسلۆ لە دوا پێداویستییەکان، کە مرۆڤ پێی بگات بەھا کۆمەڵایەتی و ڕێزو خۆشەویستییە.
وە لە بەشی دووەمی کتێبەکەم دا ( ٥٠٠) وتەو وانەو پەندم جێکردۆتەوە، کە ھەر یەکەیان واتاو ڕەھەندو کۆمەڵێک بابەتی جۆراو لەخۆ دەگرێ و دەکرێ ھەریەکەیان سوودی لێوەربگیرێت بۆ ڕاستەڕێبوونی ڕێڕەوو ڕاگوزەری ژیانێکی پڕ لەچێژو بەختەوەری.
Discussion about this post