سیگۆینه ..
به‌ده‌م برژانی گۆشت و که‌باب کۆمه‌ڵه‌ک خوارده‌ی دیش له‌ناو چڕه دوکه‌ڵی سهرپشکۆیهکان قرچه‌ی ده‌هات ئاماده‌سازی کرابوو ، چرکه‌ی لێکدانی لێوانی مه‌ی خواردنه‌وه جاره‌ک به‌ئینگلیزی: چیهس جاره‌کی دی به‌ئه‌ڵمانی:
پڕۆست ناوناوه‌ش به‌کوردی: نۆش باخچه‌که‌ی پڕ شووشه بیره‌ی مرداره‌وه‌بووی به‌تاڵ کردبوو . ئه‌وماڵه پێکهاته‌ی خێزانه‌کی لێکانگیری نه‌ته‌وه‌کان بوو بابه‌ی کوردی سه‌ر و چاوڕه‌ش له‌گه‌ڵ دایه‌ی چاوشینی قژکاڵی ئه‌ڵمانی ، هه‌ردوو کوڕیان یه‌ک موسوڵمان وه‌ک بابه ئه‌وی دیش دیان وه‌ک دایه ، ژنبرایه‌کی باریکه‌له‌ی یۆنانی به‌داک و بابه‌وه ، کچهدۆستی کوڕهگچکهش یه‌کی خرچه‌ی پۆڵۆنی به‌باب و داکه‌وه ، مێردی پورێ ئازه‌ری له‌ویش وێوه‌تر مێردی پوره‌که‌ی تر ڤێتنامی . له‌پاڵ ئه‌وانه چه‌ند میوانێکی خۆشزهوقی فارسی باریکه بایه‌کی ده‌ویست هه‌ر ئههایهک پیاو ژن ده‌که‌وتنه سه‌ما ، هه‌ندێ ئه‌ڵمانی تێرنهخۆرهش بانگ کرابوون ، مێزگردی نان خواردن ته‌قه‌ی قاپان چرقه‌ی چه‌نگاڵ و چه‌قووی تێکه‌وتبوو . ههردوودوو سێ سێ پرس و ڕاگۆرکێیان بوو له‌و چه‌ند مه‌تره چوارگۆشه‌یه گوێبیستی چه‌ندین زمان و شێواز ده‌بووی هه‌رچه‌ندی گوێداریت کردبا تێ‌یان نه‌ده‌گه‌یشتی وه‌ک برێ ی که‌شتیه‌که‌ی نوحه ئه‌وجاره هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تۆپی زه‌وی له‌سه‌ر خڕبویتهوه ! هه‌رچه‌نده بڵیسه‌ی گڕی نه‌ورۆزی بیست و هه‌شته‌م له‌چراخانی ته‌مه‌نی کوڕه گچکه دره‌وشابۆوه به‌ڵام هه‌رده‌م قۆشمه‌ی گاڵته‌باز له‌هیچ گۆتنێک نهدهپونگاوه تێیوهردهینا ! ته‌ماشای بابم و خه‌زووری کاکم و بابی دۆسته‌که‌م که‌ن .. کورد و یۆنانی و پۆڵۆنی نازانم چۆن تێک ده‌گه‌ن ! هه‌تا قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن به‌نیشانه‌ی سه‌ر و ده‌ست و چاو یا ده‌م خوارکردنه‌وه به‌هه‌زار حاڵ ده‌ری ده‌بڕن . لهکوڕهیان پرسی: ئه‌توو چی و کێنده‌ری ؟ هه‌نده‌ک بیری کرده‌وه ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد سه‌ری بادا چونکه کوردی نه‌ده‌زانی به‌ئه‌ڵمانی گۆتی: نهئهڵمانی ته‌واوم نه‌کوردی ته‌واو ، به‌گوێره‌ی ده‌وروبه‌ره‌که‌م ده‌تانم بڵێم: سیگۆینه ، واته دۆم و قه‌ره‌ج .
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-350x250.jpg)


![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







