جگه‌ر چۆنه ؟
ئێواره‌خوانه پایزیهکه له‌ناو خواردنگه کوردیه‌که‌ی سه‌ری کوچه‌ی گرتبوو ، دوای کۆمه‌ڵی مشتومڕی ناو کۆبونه‌وه‌ی گه‌نجه کورده ههندهرانیهکان بوو . له‌گه‌ڵ هاواری گه‌ده‌ی هه‌ریه‌کێکیان قۆڕه‌ی برسیه‌تی لێوه ده‌هات بۆنی که‌باب و قۆزی سووی ده‌کردنه‌وه ،
به‌ئاشکرا و به‌دزی لیکی چێژیان قووت ده‌داوه . چه‌ند نانێ له‌واش ( ماده ) ی گه‌رمه ته‌ندور پێخۆری نه‌ده‌ویست له‌گه‌ڵ بهلهمۆکهک جاجک وێڕای تیژهمهنی دۆشاوی ته‌ماته به‌رکوڵێکی خێرا ئاودیویان کرد ! خاوه‌نه‌که خۆشهاتنی لێکردن له‌ناو ئه‌و حه‌شاماتی کوڕ و کچه ڕووی له‌و کرد: فه‌رموون چی ده‌خۆن ؟ ئه‌ویش کورد گۆیه‌کی ئهوروپیانهبوو هه‌مووان ده‌یاندواند تامێکی فه‌ریکه کوردی هه‌بوو هه‌میشه وشه و ڕسته‌کانی به‌گوڕوتینه‌وه ده‌رده‌بڕی ، کوڕه گه‌نجه وتی : چیتان هه‌یه ؟ کابرا به‌خێرایی: که‌باب ، تکه ، قۆزی ، چه‌ورمه ، یاپراغ و سهروپێچک … ئا بووه‌سته کوڕه ڕای گرت : من ئه‌مانه ناخۆم ، حه‌زئه‌که‌م شتێکی نوێ بێ ؟ کابرا: جگه‌ر چۆنه ؟ کوڕه‌ش خۆی تێک نه‌دا یه‌کسه‌ره وه‌ڵامی دایه‌وه: وه‌ڵا زۆر باشه ، سڵاوی هه‌یه .
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-350x250.jpg)



![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







