چوار شه‌ممه‌, ئازار 22, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
Advertisement Banner
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    بەهمەن قوبادی پڕشانازیترین دەرهێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا

    “بەهمەن قوبادی” لەسەر بانگهێشتی ڕه‌سمی “جۆ بایدێن” به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کوردیی لە کۆشکی سپی ئەمەریکا ده‌کات

    کیسەڵەکانی بەھمەن قوبادی لە ناو ١٠ فیلمی بەرچاوی دنیادا

    “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی “بەهمەن قوبادی” لە لیستی 30 فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهان

    کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

    کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

    “ئیلاهه‌ نه‌وبەخت” سەرۆکی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ژنان”ی بەیروته

    “ئیلاهه‌ نه‌وبەخت” سەرۆکی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ژنان”ی بەیروته

    “ماریت ڕیسنبێک” به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی “بەرلین” چووه‌ پێشوازی ستافی “دەروازەی خەونەکان”

    “ماریت ڕیسنبێک” به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی “بەرلین” چووه‌ پێشوازی ستافی “دەروازەی خەونەکان”

    نیکی کەریمی لە بەرلیناله‌: بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی و زانیاری زیاتر له‌ سینەما گرنگی هه‌بوو

    نیکی کەریمی لە بەرلیناله‌: بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی و زانیاری زیاتر له‌ سینەما گرنگی هه‌بوو

    ستافی “دەروازەی خەونەکان” لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلین”

    ستافی “دەروازەی خەونەکان” لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلین”

    وێنەکانی “نیکی کەریمی” له‌سەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین”

    وێنەکانی “نیکی کەریمی” له‌سەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین”

    مەمەد ئەکتاش: خۆشحاڵم که “خاڵا تارییا” له باشترین فێستیڤاڵی جیهان نمایش ده‌کرێت

    مەمەد ئەکتاش: خۆشحاڵم که “خاڵا تارییا” له باشترین فێستیڤاڵی جیهان نمایش ده‌کرێت

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    سعودیه‌ و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

    سعودیه‌ و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

    لە یادی ڕۆژبوونی نیگوڵ

    لە یادی ڕۆژبوونی نیگوڵ

    ئەودیووی جێندەر

    بەهەشتێکی خۆڵەمێشی

    دیکتاتۆرییەت لە ئێران.. سڵاوێک لە کۆتایی!

    چاوخشانێک بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی پاشماوەکانی دیکتاتۆری پێشوو بەرانبەر بە رووخاندنی دیکتاتۆری ئایینی لە ئێراندا!

    قسە و باسەكانی یادی راپەڕین

    قسە و باسەكانی یادی راپەڕین

    نایەکـسانی جـێـندەری لە ئـەدەبی منـداڵان دا..

    گرنگـییەکـانی چـیرۆکی فـۆلکـلۆری لە ئەدەبی منـداڵانـدا..

    ئێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار… ئه‌دی هه‌رێمی کوردستان..؟

    سه‌رژمێری‌ دانیشتوان هه‌نگاوێكی‌ پێویست بۆ گه‌شه‌پێدان له‌ عیراقدا

    ئـەدەبی منـداڵان..

    رەهـەنـدی پـەروەردەیی لە ئـەدەبی منـداڵانـدا..

    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    سەدەی ترسناک

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چاوه ڕوانم له م نه ورۆزه

    ئۆپەرێتی: بۆ یادی نەورۆز

    هەلەبجە مەحشەری حەشرە

    هەڵەبجە

    نامەکانی شێرکۆ بێکەس لە کتێبێکدا

    لەدوای خنکانی هەڵەبجە

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. هـەنـگ و قـەلـەڕەش..

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. هـەنـگ و قـەلـەڕەش..

    پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

    پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    وشەی (مێرمنداڵ) و دووسەرنج

    نایەکـسانی جـێـندەری لە ئـەدەبی منـداڵان دا..

    گرنگـییەکـانی چـیرۆکی فـۆلکـلۆری لە ئەدەبی منـداڵانـدا..

    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    شیعر و کۆمێنت !

    منداڵێکی تەمەن(١٠) ساڵان نامیلکەیەکی شیعری بڵاوکردەوە

    منداڵێکی تەمەن(١٠) ساڵان نامیلکەیەکی شیعری بڵاوکردەوە

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

کورتە چیرۆک:وێنە سیحراویەکەی وەرداش

CHRA.TV by CHRA.TV
28/08/2011
in چیرۆک
99
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

یاسین برایم :لە نێوەراستی بازاڕی شار،  ناونیشانەکەی بە ئاسانی دەدۆزریتەوە ، دوکانێکی درێژ ، پڕ لە کەل و پەلی کارەبایی .  لە کۆتایی دوکانەکەش،  کۆگایەکی بچووک و قەڵەباڵغ لە کارتۆن و کەل و پەلی یەدەگ ، ھەروەھا کۆمەڵێک کتێب و گۆڤار لە نێو کارتۆنەکان بەرچاودەکەون ، کە ھی کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێبن .

گەنجێکی جوان و دەسترەنگین ، راستر بڵێین پەنجە زێرین ، چونکە  دەستەکانی کار ناکەن و تەنھا پەنجەی گەورەی دەستی راستی دەجولێتەوە . زۆر جار لە نێو تاریکایی دوکانەکە ، چاوە جوانەکانی وەک ھەلۆ دەبریسکێنەوە. ھەموو تەمەنی لە سەر ئەم عارەبانەیە، ئەو بەناچاری ھۆگری ئەو عارەبانەیە بووە، ھەرگیز ناتوانێ دەستبەرداری بێت . رۆژانە کاتەکانی خۆی  لە بەرامبەر کۆمپیوتەرێکی داگیرساو لە سەر ئەم عارەبانەیە بەسەر دەبات وپەنجە تاقانەکەی دەخاتە سەر ماوسەکەی  و خەریکی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێتە. کاتێ جەستەکەی دەبینیت ، تەنھا سەرێکەو لە سەر عارەبانەیەک داندراوە ، سۆزو ویژدانت دەجوڵێنێ و بەزەیت پێدادێتەوە ، بەڵام کاتێ کار و پڕۆژە و بەھرەو داھێنان و کارە ھونەریەکانی دەبینیت ، بۆت دەردەکەوێت ئەمە مرۆڤێکی چەند مەزنە ،  ئەوسا ئیرەیی پێدەبەیت ولە بەرامبەر ئەو خۆت بە بچووک و کەمزان دێتە بەر چاو.تابلۆی سەر دوکانەکەو کەلوپەلەکانی نێو دوکانەکە پێتدەڵێن ئەمە دوکانێکی فرۆشتنی کەلوپەلی کارەبایە، بەڵام ئەو وێنە جوان و سەرنجڕاکێش و نایابانەی لە دوکانەکەی ھەلواسراوون ، زیاتر لە گەلەرییەکی ھونەری دەچێت . کەلوپەلە جۆراوجۆرەکانی دوکانەکەو وێنە جوانەکان  ھارمۆنیایەکیان دروستکردووە و چێژ لە بینینیان دەبینی . وێنەی پێشمەرگەو پارتیزانەکانی دەڤەرەکە ، کە وەک ھەلۆ لە سەر  تاشە بەردەکانن ، کۆنترین وێَنەی شار کە تەمەنی لە سەدەیەک زیاترە، وێنەی پیاوە قسەخۆشەکان و کەسایەتیە ناسراوەکان و وێنەی ئەو مرۆڤە خۆشەویستانەی ، کە خەڵک ناویان لێناون شێت ! کەچی ئەو بە فریشتەی شار ناویان دەبات ، لەم دوکانە بەرچاو دەکەون. کاتێ روو دەکەمە بازاڕ، دەبێ سەرێکی لەم دوکانە بدەم ، وەک بڵێی خووم پێوەگرتووە ، ئەگەر کورسیە سوورەکەم دەستنەکەوێت لە تەنیشتی دابنیشم ، ئەوا لە سەر تۆپە وایەرێکی سپی کە شێوەی بازنەی وەرگرتووە ، جێگای خۆم دەکەمەوە. ئەویش بە ماوسەکەی خەریکی جوانکردنی وێنەی خەڵکە ، ھەندێک جاریش خەریکی کاری کۆڵاژە ، چونکە وەک جاران ناتوانێ وێنە بکێشێت ، ئیدی بە کۆمپیوتەرەکەی، بە ھۆی رەنگ و ھێڵ و بیرۆکە جوانەکانی خۆی ، کارێکی ھونەری دێنێتە بەرھەم . ئەو زۆر ھۆگری وێنەیە ، ھەر لە بەر ئەمەشە کامێرایەکی لە پشتەوەی عارەبانەکەی داناوە ، بەڵام خۆی وێنە ناگرێت و ھەر کاتێک دیمەنێک یان شتێکی سەرەنجراکێش ببینێت ، ئەو ھاوڕێیەی لای ئەوە، ئەو بەختەی بەر دەکەوێت وێنەکەی بۆدەگرێت . بەم شێوەیە  ، ئێستا خاوەن زۆرترین وێنەیە ، کە خاوەن دەستەکان ناتوانن شان لە شانی بدەن.

وێنەی پیرەمێرەکان و پێشمەرگەکان و چالاکی ھونەری  و رۆشنبیری و وەرزیشی و مامۆستایان و شەھیدەکان و وێنەی شار بە کۆن و نوێ کۆدەکاتەوە ، ئیدی نەک ھی شارەکەی ، بەڵکو ھەر لە سەر ئەم عارەبانەیە دەستی بۆ گوندەکانی دەوروبەریش درێژکردووە ، ئەوانیشی لەلا دەست دەکەوێت. زۆر کەسیش کاتێ وێنەیەکی دەگمەن دەدۆزنەوە ، خۆی دەکاتە دوکانەکەی و مزگێنی دەستکەوتنی وێنەکەی پێدەڵێت ، کەچی ئەو بە زەردەخەنەوە ، رووی تێدەکات “لەمێژە ئەم وێنەیەم ھەیە و مۆرم لێداوە! ” ئەگەر وێنەکەشی نەبینیبێ ،  وەک بڵێی زێری دۆزیبێتەوە ، بەزووترین کات دەیکاتە نێو کۆمپیوتەرەکەی . رۆژانە ئەگەر ھیچ کەل و پەلێک نەفرۆشێت ، بە دەیان و سەدان وێنەی دێنە بەر دەست و ئەویش لە نێو کۆمپیوتەرەکەی ھەڵدەگرێت و بۆ ئەویش کارێکی باشە. گەر وێنەیەکی جوانیش لە رۆژنامەو گۆڤار بڵاوکرابێتەوە ،  تایبەت بە شارەکە بێت ، ئەرشیفی دەکات. ئێستا لە نێو کۆمپیوتەرەکەی ، بە سەدان فۆلدەر ھەیە ، ھەریەک تایبەتە بە بوارێک ،  دیسان ئەوانیش چەندین لق و پۆپی لێدەبێتەوە . زۆر جاریش بۆ دۆزینەوەی وێنەیەک ، کاتێکی زۆری دەوێت ، تا پەیدای دەکات و ھەندێک جاریش ھەر خۆی لێ ون دەبێت و بە ئارەقەی شین و مۆر لە نێو فۆڵدەرەکان دێتە دەرەوە. ئێستا کۆمپیوتەرەکەی، وەک پایتەختی لێھاتووە جەنجاڵ  و ئاڵۆز ، بە ئاسانی ناگاتە ئەو شتەی دەیەوێت . ئەو لەم شارە بویتە میری فۆتۆیان و شانازیش بە نازناوەکەی دەکات کە لە رێگای وێنەکان خزمەتی شار دەکات.کاری رۆژانەی ھەر خەریکی چاککردن و جوانکردن و رێکخستنی وێنەکانە ، بویتە گۆگڵی ئەم شارەو ئەو کەسانەی لە دەرەوەش دێنەوە ،  روو دەکەنە دوکانەکەی میری فۆتۆیان و بە دەست بەتاڵی ناگەرێنەوە ، ئەگەر وێنەی خۆشیان نەبێت ، چەند دانەیەکی ھی بنەماڵەکەیان دەستدەکەوێت، کە لە ئەلبومی خۆیان دانیە و بگرە ھەر بیریشان نیە کەی ئەم وێنەیان گرتووە. ئەو بە پەنجەیەک ، ھەموو خەڵکی ھۆگری ھونەرەکەی خۆی کردووە . ئەمە بێجگە لەو پێشانگایانەی ساڵانە لە بۆنە نیشتمانی و نەتەوەیەکان دەکاتەوە. ئەو وەک مێروولەیەکی دڵسۆز ، بەیانیان لە ماڵ دێتە دەر و بۆدوکانەکەی دێت و  لەوێش لە سیلەی دوکانەکە لە سەر ئەم عارەبانەیە ، کاردەکات و راناوەستێ . شەویش بە ھەمان ھەناسەو حەزەوە لە سەر ئینتەرنیت دەبێت و کارێک بۆ ھاوڕێیەکانی خۆی دەکات ، یاخود وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە . ماوە بە ماوەش لە ئینتەرنیت، چەند وێنەیەکی دەگمەن، تایبەت بە شارو دەڤەرەکەی خۆی بڵاودەکاتەوە. ئەو لە سەر دروشمی لویس پاستۆری زانا (کار و کار و کار)ی کردۆتە پیشە و بەردەوام لە سەر ئەم دروشمە دەروات..
ئەو کاتانەی دەچمە لای ئەو ، وزەو توانا وبەھرەی زۆرم پێدەبەخشێت. ئاسوودە دەبم ، کە بچووکترین کاری بۆبکەم و یان ئەو کریاڕانەی شتێک دەکرن ، ئاسانکاریان بۆ بکەم و کەلوپەلەکانیان بۆ بخەمە نێو عەلاگە و پارەیان لێ وەربگرم و بەھێمنی بخەمە ژێر رانەکانی . ناوە ناوەش بەشەرمەوە ، بانگت دەکات ” وەرە ئەو باسکەم بڵند بکە!” دەبێ چەند جارێک بە زانایی و ھوشیاری باسکەکەی بۆ سەرەوە بڵند بکەیت ، نەبادا جێیەکی بشکێت، ئەو بەو کارەیی ئاسوودە دەبێت و وەک فۆرماتکردن بۆ ئەو وایە. ئیدی لە تەنیشت ئەو لە سەر کورسیە سوورەکە دادەنیشم. زۆر جاریش، ژەنەڕاڵی ھونەر بە زەردەخەنەوە دێتە ژوورەوە ، بە ھاتنی ئەو ، کەش و ھەوای دوکانەکە زیاتر دەگۆرێت و ھەست دەکەیت دوکانەکە دەبێتە گەلەرییەکی گەورەی پڕ ھونەر ، باس و خواستی ھونەر دێتە گۆرێ  و گفتوگۆ گەرم دەبێت. جاری واش ھەیە ، دەکەومە نێوەراستی ھەردوو ھونەرمەندەکە ، کە یەکێکیان گەنج و ئەویتریان پیر ، تا ئێستاش ھەردووکیان زگورتین و ھونەریان کردۆتە ھاوسەری ژیانیان. کەس وەک ئەوان لە خۆشەویستی و گەورەیی و پاکی  ھونەر و ژیان تێناگەن. ھەردووکیان بە خوێن وگیان ، ئاوێزانی ھونەر بوینەو بۆ ساتێکیش ناتوانن بێ ھونەر بژن . زۆر جاریش گوێمان لە قسەکانی ئەوان دەبێت ، کە شەویش خەون بە ھونەرەوە دەبینن!
لە نێو ئەم  ھەموو وێنە جوانانەی ، دوکانەکەی رازاندۆتەوە ، وێنەیەکی سەرنجرکێشی (وەرداش)ە. ھەرگیز لە تێڕوانینی ئەم وێنەیە تێرنابم . وێنەیەکی گەورە ، بە شێوەیەکی ستوونی ، ئەو لە نێویدا بە وەستانێکی جوان ، پێڵاوە ئەدیداسەکەی پێی چەپی خستۆتە سەرپڵاوەکەی پێی راستی. گۆپاڵێکی کەوەتی ئەستوور ، بەدەستی راستی گرتووە و سەرەکەی تری گۆپاڵەکەش ، بستێک سۆندەی  پێوە ھەڵکێشاوە.دەستی چەپیشی لە قەدە دارێکەوە گرتووە ، کە لە سەر شەقامەکە روواوە. کلێتێکی چڵکنی لە سەرە ، وەستانەکەی زۆر لە وەستانەکەی چارلی چاپلین دەچێت . دەمی لێککردۆتەوە وەک بیەوێت فیکەیەکی لێ بدات ، تەنھا ریشەکەی بە سپی دەردەکەوێت ، جل و بەرگیشی لە پیسایی رەنگی قاوەیی گرتووە. ئەو لەو وێنەیە لە جیاتێ پشتێنێک چواری پشتێنی بەستووە ، ھەریەکی لە رەنگێکە و زۆر درێژن ، ئەمەش بۆ زگی وەرداش ، بویتە تۆپە قوماشێکی گەورە . بە ھۆی ئەم پشتێنەوە لە وێنەی بەگ و ئاغا و دەسترۆیشتووەکانی کۆنی شار نزیک دەبێتەوە ، کەجاران بەمەبەستی بەستنی دەمانچەو خەنجەر و فیشەکدان ، پشتێنەکانیان چەند مەترێک درێژ بوون ، تا نزیک ملیان لە خۆیان دەپێچا. منیش رۆژانە خووم داوە بەو وێنەیە ، دەزانم سەرگوشتەی پاڵەوانی ئەم وێنەیە چۆنە ! چۆن عەشق و  راستگۆیی ئەو بۆلای شێتی بردووە! بە تەنیایی و بێکەسی لە شەقام و کوچەو کۆڵان و بازاڕی شار دەسورێتەوە، بەڵام ئەوەی  چیرۆکەکەی دەزانێت ، سەردەمێک ئەو مەم  بووە و ئێستاش زینەکەی ئەو لە گەڵ مەمێکی ترە. لەوانەیە لە لای ئەو زینە لە مێژە ئەم عیشقە مردبێت و ئەگەر جار و باریش چاوی پێبکەوێت بە شێتێکی گەورەی لە قەڵەم بدات ، کەچی وەرداش ھەمیشە ئەو عیشقەی لە دڵدا دەژێت و رۆژ بە رۆژ گەورەتر و جوانتر و پاکتر دەبێت و لە نێو خەڵکیش وەک عاشقێک خۆشەویستر دەبێت. لە نێو چوارچێوەی ئەم وێنەیەدا ، مرۆڤێکی عاشق وەستاوە ، لە بەرامبەر خەم و ناخۆشیەکانی رۆژگار، بێکەسیش ریشی کردووە بە بەفر.ئەو خاوەن دڵێکە بێرق و قینە ، پڕ لە سۆزوبەزەیی و خۆشەویستی . منیش ھەر بەو پاکیەی ئەو مرۆڤە ھەیەتی ، لە پاکی وێنەکە ڕادەمینێم و ئۆشۆیانە دەروانمە مرۆڤ و فەلسەفەی ژیانی تیدا شیدەکەمەوە. وێنەکە، گەورەیی و خۆشەویستی مرۆڤم پێدەبەخشێت و ئاسوودەم دەکات.زنجیرەیەک تێڕامانی قۆڵ بە ھزرو خەیاڵم دێت  و ئاڵۆزم دەکات. ئیدی ھەر ئەوە دەزانم پاڵەوانی نێو وێنەکە دەنگی دێت ، بەڵام لە نێو چوارچێوەی وێنەکە نا ، بگرە وێنەکەش ھەروەک خۆیەتی ، بەڵکو بەزیندووی دەبینم لە دوکانەکە بە ژووردەکەوێت و بە زەردەخەنەیەکی مۆنالیزیانە، سەیری ھەمووان دەکات و دوای بە بێدەنگی دەچێتە دەرەوە. جیاوازی لە گەڵ وێنەکە ئەوەیە ، لەوێ وەستاوە و لێرەش مرۆڤێکە سندوقێکی رەشی لە سەر خۆی ناوە . رۆژانە حەز بەوە دەکات کۆنە تەپەدۆر و کارتۆن و سندوق و تۆپی دڕاو و شتی لە کار کەوتوو بکاتە کڵاوەکەی خۆی .ئەمەش دیمەنێکی پێکەنینناوی پێدەبەخشێت  و ھەر بەم شێوەیەش ،بە نێو بازاڕ دێت و دەچێت. بەزۆری لە نزیک کۆنە گەرماوە و ھەندێک جاریش بۆ لای (بەرباخچان) و (شیمردێر) و گۆرستانی شار،  پیاسە دەکات. ئەو کاتەی لە نێو بازاڕیشە ، ھەرچی کارتۆن و کاغەزی پێش دوکانەکان ھەیە ھەڵدەگرێتەوە و دەخاتە نێو ئەو سەبەتانە ، کە شارەوانی لە رۆخی شەقامەکان دایناوون.کاتێ مرۆڤە ئاقڵەکانیش ، ئەوانەی خاوەنی بڕوانامەشن   ، شتێک فرێ دەدەن ، ئەو ھەڵیدەگرێتەوە. زۆر جار تا درەنگانی شەو خەریکی کۆکردنەوەی ئەو کەل و پەلانەیە و دەخاتە نێو سەبەتەکانی زبڵ . بەیانییانیش بەدەم گۆرانی (ئامین تاقانەو مریەم بۆکانی) حەسەن زیرەک دێتە دەر و ھێدی ھێدی کۆپلە گۆرانیەکانی ئەم ھونەرمەندە دەڵێتەوە  و دەنگەکەی خۆی زیادو کەم دەکات وجاران چۆن گوێی لەو گۆرانیە بووە بەھەمان شێوە دەیڵێتەوە ،  جاری واش ھەیە ھەر منگەمنگی لێوە دێت و کەس نازانێ باسی چی دەکات. دواتر لە بەردەم چایخانەکەی نێو بازاڕ دەوەستێت و ھەندێک جاریش وەک وتاربێژ ، وتار دەدات  و قسەی سەیرو سەمەرە دەکات لە ماوەی چەند خولەکێک ، کۆمەڵێک خەڵکی لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە، کە ئەمە دەبینی وادەزانی کەل و پەڵێک ،  ھەراج کراوە ، کە نزیکی دەبیتەوە بە دەنگەکەی و ئەو کەل و پەلە سەیرانەی  لە سەر سەری خۆی داناوە ، دەزانی بەزمەکەی وەرداشە. ھەندێک جاریش،  دەبێتە ژینگە پارێزێک ھەر مەپرسە ، بە دوبەیەکی ئاو ، نەمام و دارەکانی رۆخ شەقام ، ئاو دەدات و چەندجارێک ئەمە دوبارەدەکاتەوە . ئەو بە سەرماو گەرما لە دەرەوەیە ، دڵسۆزانەو خۆبەخشانە خەریکی پاککردنەوەی شارە ،  وەک کرێکارە دڵسۆزەکانی شارەوانی کاردەکات . بۆ مرۆڤ و عەشق و جوانی و خاوێنی مرۆڤەکانی تر دەژێت. ئەو دەبێتە مرۆڤێکی ژیاندۆست و مرۆڤدۆست ، خۆشەویست لە نێو خەڵک . لە لای منداڵ و کچ و کورەکانی شار ناسراوەو  بویتە سومبولی مرۆڤە پاکەکانی شار.
ئەوەی لەم دوکانە ئەم وێنەیە دەبینێت، قسەی خۆی بۆ وێنەکە ھەیە و راڤەیەکی نوێ دەدۆزێتەوە . میری فۆتۆیانیش ،  کە دەبینێت لە وێنەکە ڕاماون .ئەویش چەندین مانای جیاوازو نوێ لەسەر وێنەکە دەردەبرێت و ئیستاتیکای ئەم وێنەیە دەخاتە روو. زۆر جاریش بە زەردەخەنەوە باسی وەرداش دەکات و کاتێ خۆی دێت و سەیری وێنەکەی خۆی دەکات.لە بەردەم وێنەکە پێدەکەنێت ، کەسیش نازانێ پێکەنینی ئەو بۆ وێنەکە چیە! کە دەزانێ وێنەیەکی شازی ئەوە.ھەندێ جاریش  ، گۆپاڵەکەی بە ئاڕاستەی وێنەکە درێژ دەکات و دەڵێت”ماڵی قەحپە ! دەتناسم ، دەتناسم ، ھجوومۆۆۆۆۆۆک !”. بە بێ ئەوی خۆی گیرۆ بکات و دەچێتە دەر.لەوانەیە ناوی ھجووم بۆ وەرداش زۆر خۆشەویست و گەورە بێت ، بگرەخۆشەویسترین ھاوڕێی ئەو بێت .سەیریش لەوەدایە ، لە ھەمووکەس زیاتر جنێو بە ئەو دەدات،  چونکە ئەو وەک گەنجێکی دڵسۆز و خەمخۆر، ھەموو مانگێک ،لە گەڵ چەند ھاوڕێیەکی خۆی وەرداش دەباتە گەرماو .لەوێ دەستەکانی کەلەمچە دەکەن و سەری دەشۆن و ریشی دەتاشن و جووتە پێڵاوێکی باش و دەستە جلێکی کوردی نوێی لە بەر دەکەن و گوڵاو پرژێنی دەکەن. ھەر کاتێ وەرداش بە جل و بەرگی نوێوە لە بازاڕ دەرکەوت ، گۆرانی گوت ، خەڵکی شار دەستخۆشی لە ھجووم دەکەن و دوعای خێری بۆدەکەن.چەندین ساڵە ،  نەک ھەر وەرداش ، خزمەتی ھەموو شێتەکانی شار دەکات و دەیانشوات ، کەنەخۆشیش دەبن دەیانباتە نەخۆشخانە . ئەگەر لە بەر ئەو نەبێت لەوانەیە لەمێژ بوو وەرداش لە ژیاندا نەمابوایە. کاتێ ناوی وەرداش دێتە گۆری ، ئیدی وەک خەمخۆرێک و کارگوزارێکی شار باس دەکرێت ، ئەو نازناوەی پێبراوە لادەچێت و دەبێتە مرۆڤێکی ئاقڵمەند، کە خزمەتی شار دەکات . زۆر جاریش ، ژەنەڕاڵی ھونەر ، کە زیاتر لە نیو سەدەیە ،  تێکەڵ بە دونیای ھونەر بووەوجێ پەنجەی گەورەی لە ھونەری ئەم شارە دا ھەیە .دێتە سەر باسی وەرداش ، بەتایبەتی لەو کاتەی کە گوێی لە وشەی خەمخۆری شارەوانی دەبێت . باسەکەی وەرداش بە دەرفەت دەزانێ و تێکەڵ بە باسێکی ھونەری گەورەت دەکات و دەگەرێتەوە رابردووە. بە شێوەیەکی جوان  و زیرەکانە ، شارەوانی و ھونەرتێکەڵ دەکات و تابلۆیەک لە مێشکت چەسپ دەکات ودیمەنی شانۆیەکی سەر شەقامت نیشان دەدات و مۆسیقاژەنێکی بڵیمەتی شارت پێدەناسێنێت . لە نێو ئەو بە سەر ھاتەو گێڕانەوەی ژەنەڕاڵی ھونەر ، ئەوەندە ھونەرت لا شیرین و گەورە دەبێت ، تا لە نێویدا عاشقی دەبیت . خۆت دەبیت بە یەک پارچە لە ھونەر.بەم شێوەیە کامیرایەکت دەداتە دەست و وەک خۆت وێنەکە بکێشیت وایە. ئەوھا باسی خەمخۆرەکەت بۆ دەکات”لەمێژە ، لەم شارە،  حاجیلە ھەبوو ، دەروێشێکی گەورەی سافی ھیرانی بوو ، دەستی شیعریشی ھەبوو ، زۆر لە خەمی پاک و خاوێنی شار دابوو ، نەیدەھێشت شار پیس بێت و چاودێری بە سەر دوکاندارو فرۆشیارەکان دەکرد.کاتێ دەھاتە شار ، خەڵک نەدەوێرا لە بەرامبەری کەمترین ھەڵە بکات” ئەو بەم چەند وشەیە لێت ناگەرێت و دەبێت تۆش گوێی بۆ شل بکەیت ، چونکە ئەو ژیان بە مۆسیقا دەزانێت و ئەگەر مۆسیقا نەبێت ژیان لای ئەو مانای نامینێت .بۆیە بۆ لای مۆسیقات دەبات و بەم شێوەیە درێژە بە حاجیلە دەدات” زۆر جار حاجیلە لە نێو بازار ، یان لە بەردەم مزگەوتی تەکیە ، دەفی لێدەدا، دواتر دەفەکەی چەندی مەترێک بڵند دەکرد بۆ ئاسمان و لەسەر پەنجەی خۆیی دەسوراند و خۆی نزم دەکردەوە بۆ سەر زەوی و دواتر ھەڵدەستایەوە  ، تا ھێزی ھەبوو رەمبەی لە دەفەکەی دەھێنا و دەفێکی ئەوەندە خۆش ، ھەموو بازاری دێنایە جۆش و خرۆش . لە ماوەیەکی کورت بە ئەستەم حاجیلە لە نێو خەڵک دیار دەبوو دەکەوتە نێو بازنەیەکی گەمارۆدراو لە خەڵک . چەند جارێک ئەم نمایشە سەیرەی دەکرد و دەروێشانە سەری بادەدا ، لە ناکاویش بە دەنگێکی گەورۆنە ھاواری دەکرد : محەمەد سەڵەوااااااااات!” . دواتر پەنجە بۆ وێنەکەی وەرداش درێژ دەکات و تێر بە چاوەکانی لێ دەروانێ ، ئەو چاوانەی بە ھەزارن وێنەو تابلۆی جۆراوجۆری بینووە ،  ئێستاش بەرەو لاواز دەچێت و ئەگەر لە بەر چاویلکەکەی نەبێت ، نەک ھەر وێنەکە بگرە رستەیەکی نوسراویش ناتوانێ بخوێنێتەوە. سیفەتێکی جوانی ئەم وێنەیەی وەرداش دەخاتە روو ، گەوھەرێک لە نێویدا دەدۆزێتەوە نەک لە نێو جل و بەرگە چڵکنەکەی، بەڵکو دیوی ناوەوەی وەرداش ،  کەخاوەنی دڵێکە لە چەشنی تاڤگە  ، سپی و جوان ، دڵێک کە خۆشەویستی زۆری بۆخەڵک بەرھەم ھێناوە.ئەو دڵەی رق و کینەی تیدانیەو خزمەت بە مرۆڤەکان دەکات  . ئەوانەی لە نێو خەڵکدا دەژن و لە نێو خەڵکدا بۆ ھەتا ھەتایە دەمینێنەوە، ئەوانەن . مرۆڤە مەزنەکانیش ،  بەو سەربەرزییە دەژن لە پێناو مرۆڤەکان  ،  نەک بۆ خۆیان ، ئەمەش راستییەکە بە ئاشکرا ھەستی پێدەکرێت .ئەمەش لە لای ژەنەڕاڵی ھونەر  دروشمێکەو چەندین ساڵە ھەڵیگرتووەو فەلسەفەی ژیانی خۆی لە سەر بنیات ناوە.ھەمیشە چێژ لە خزمەتکردنی خەڵک دەبینێت و ئێستاش بەو تەمەنە رێگا بۆ منداڵەکانی شار رووناک دەکات و فێری وانەی ھونەریان دەکات ، تا ژیانیان لە لاجوانتر و خۆشەویستر بێت  .
ئێستا لە دوکانەکەی میری فۆتۆیان ، بینەرەکانی وێنەی وەرداش لەزیادبووندایە ، ھەرکەسەکیش ، بۆیەکەم جار وێنەکە دەبینێ ، خۆی لێ نزیک دەکاتەوە و ھەڵسەنگاندنێکی خۆی بۆدەکات. ئیدی وێنەکە رۆژ بە رۆژ مانای زیاتر و قۆڵتر بەرھەم دەھێنێ وجوانی زیاتر دەبەخشێت. وەرداشیش ، لە نێو وێنەکە سەر بەرزانە بەرامبەر ژیان وەستاوە. لە دەرەوەی وێنەکەش ھێدی ھێدی گەورە دەبێت و ململانێ لە گەڵ  پیری و مردن دەکات ، تا ئەو رۆژەی چاوە جوانەکانی لێک دەنێت ، لە لای خەڵک خۆشەویستە. لە دوای مردنیش،  وێنەکە  و ھەڵوێستە جوان و قسەخۆشەکانی وەرداش ، بۆ ھەتا ھەتایە لەنێو دڵی خەڵکی شار زیندوو دەبێت و لە لاپەڕەکانی مێژووش،  ناوی بە جوانترین شێوە تۆمار دەکرێت.

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Next Post
ھەودا فەیسبووکی نییەو بە ناوی ئەوەوە قسە دەکرێت

ھەودا فەیسبووکی نییەو بە ناوی ئەوەوە قسە دەکرێت

نوێترین بابەت

چاوه ڕوانم له م نه ورۆزه

ئۆپەرێتی: بۆ یادی نەورۆز

21/03/2023
سعودیه‌ و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

سعودیه‌ و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

20/03/2023
بەهمەن قوبادی پڕشانازیترین دەرهێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا

“بەهمەن قوبادی” لەسەر بانگهێشتی ڕه‌سمی “جۆ بایدێن” به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کوردیی لە کۆشکی سپی ئەمەریکا ده‌کات

20/03/2023
کیسەڵەکانی بەھمەن قوبادی لە ناو ١٠ فیلمی بەرچاوی دنیادا

“کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی “بەهمەن قوبادی” لە لیستی 30 فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهان

17/03/2023
کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

17/03/2023
هەلەبجە مەحشەری حەشرە

هەڵەبجە

15/03/2023
لە یادی ڕۆژبوونی نیگوڵ

لە یادی ڕۆژبوونی نیگوڵ

15/03/2023
نامەکانی شێرکۆ بێکەس لە کتێبێکدا

لەدوای خنکانی هەڵەبجە

15/03/2023
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. هـەنـگ و قـەلـەڕەش..

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. هـەنـگ و قـەلـەڕەش..

15/03/2023
پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

14/03/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In