گۆرانی له غوربه‌تا که تراکی دووه‌می ئه‌لبوومی (هاوڕێ)ــی که‌مال محه‌مه‌ده کاری کلیپکردنی بۆ ئه‌نجام درا. له‌په‌یوه‌ندیه‌کدا له‌گه‌ڵ ستافی کلیپکردنی گۆرانی (له‌غوربه‌تا)ــی که‌مال محه‌مه‌د ڕایان گه‌یاند: ماوه‌یه‌که سه‌رقاڵی کلیپکردنی ئه‌م گۆرانیهین و ماندووبونێکی زۆرمان پێوه چه‌شتوه تاکو بهکۆتامان هێناوه.
له‌غوربه‌تا یه‌کێکه له گۆرانیه‌کانی دواین به‌رهه‌می که‌مال محه‌مه‌د ، له‌هۆنراوه‌ی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان و ئاوازی عطا ئه‌حمه‌ده و کاری دابه‌شکردنی له‌لایه‌ن عطا ئه‌حمه‌وه بۆ ئه‌نجامدراوه محمود که‌مالیش کاری وێنه‌گرتن وده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه و له‌لایه‌ن شوان که‌ریم کاری مۆنتاژئ بۆکراوه
ئه‌م کلیپه له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا پێشکه‌شی سه‌رجه‌م میدیاکانی کوردستان ده‌کرێت و سه‌رجه‌م دیمه‌نه‌کانی له‌شاری سلێمانی وێنه‌گیراوه
زیره‌ک نامۆ/سلێمانی
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







