دوای ماندبوونێکی زۆر وێنەگرتنی کلیپی (تۆ تیشکی خۆری منی) کۆتایی پێھات. تۆ تیشکی خۆری منی دوایین بەرھەمی کچە شاعیر و گۆرانیبێژی لاو ( کانی ھەڵەبجەیی )یە.
کانی لە بارەی کارە نوێیەکەی رایگەیاند تۆ تیشکی خۆری منی ھۆنراوەی (خۆم)ە ، کاری مۆسیقا و دابەشکردنی لەلایەن (بافیل سەرھەنگ) بۆی کراوە، کاری وێنەگرتنی لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجام دراوە، ھاوکات (ھێمن ئەحمەد کۆیی) کاری دەرھێنانی گرتۆتە ئەستۆ لەلایەن وێنەگر (دلێر دلاوەر) کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ کراوە.
ھونەرمەند رایگەیاند ئەم بەرھەمەم دەبێتە چوارەم ڤیدیۆ کلیپ و کارێکی تازەم تێدا کردووە کە ئەویش تێکەڵکردنی تێکستێکی کوردی خۆمە لەگەڵ ھۆنراوەیەکی فۆلکلۆری ئەمریکی. بەشێوازێکی ھێدی وتوومە.
ئامادەکردنی: ابراھیم نامۆ
ئەمەش لینکی گۆرانیەکەیە / http://www.youtube.com/watch?v=DYd٥yywa٦qU
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







